نوێترین بابەت
-
نوستالژی سیاسی
نوستالژی سیاسی در اخبار مربوط بە لبنان می شنویم کە تعدادی از مردم، کە بی گمان می تواند بعنوان یک گرایش جدی هم مطرح باشد، خواهان بازگشت بە دوران قیمومیت این کشور بە فرانسە هستند و یا علنا خواهان ایجاد یک نظام استبدادی برای جمع و جورکردن امور بشدت از هم گسیختە کشورشان. در ایران، […]
-
وێستگە
وێستگە دەیان ساڵە لە وێستگەیەک کە دەڵێن وێستگەی ئۆتوبووسە، راوەستاوم بە تەمای هاتنی ئەو پاسەی وا من دەگەیەنێتە ئەو شارەی وا بەڵێنە بچم. راوەستاوم. من کە نازانم ناوی پاسەکە چییە، بە هاتنی هەر ئۆتوبووسێک دەست هەڵدەبڕم و داوای لێدەکەم سوارم بکەن. هەندێکیان لە وێستگەکە راناوەستن لەبەر ئەوەی وێستگەی ئەوان نیە. هەندێکی تریان رادەوەستن و من […]
-
دارستانی داربەڕوو
دارستانی داربەڕوو دارستانی داربەڕوو (کۆچیرۆک) فەڕۆخ نێعمەتپوور – 2020 پێڕست: (چیرۆکەکان) ئەم کتێبە بە شێوەی pdf داگرە :دارستانی داربەڕوو
-
رەشەبا
رەشەبا دیسان رەشەباکە هەڵیکردەوە. بە هەرچی هێزیەتی بە شەقامەکاندا دادەگەڕێ، خۆی بە کۆڵانەکاندا دەکا و وەها لە جەستەی رێبوارانیش دەئاڵێ کە دەڵێی کەسێکی نادیار بە زۆر بەرەو ئەو شوێنەی خۆی دەیەوێ راپێچیان دەکا. خۆراگرتن چیتر مانای نەماوە. منیش دیسان جانتاکەم کە بۆ رۆژێکی وەها ئامادە کردەبوو دەدەمەوە بە کۆڵمدا، پێڵاوەکانم هەڵدەکیشم و دەمەوێ بڕۆم کە […]
-
دەریاچەی سپی
دەریاچەی سپی دووای ئەوەی مرد، کاتێک چاوی کردەوە بینی بە تەنیا لە ژوورێکی چۆڵ و هۆڵ لەبەر تاقە تەلەفزیۆنێکدا دانیشتبوو. چاوی بە دەوری خۆیدا گێڕا. دەنگێک گوتی “بەس سەیری بەرامبەری خۆت بکە!” ئەویش وایکرد.تەلەفزیۆنەکە کتوپڕ هەڵبوو. فیلمێکی لەسەر بوو، فیلمی خۆی. چڕکراوەی ئەو کاتانەی وا کاتێک لە ژیاندا بوو لە مردن ترسابوو. پێکەنینی بە خۆی […]
-
دەچمەوە بۆ چین
دەچمەوە بۆ چین نیوەڕۆیەکی گەرمی هاوینە. یەکجار گەرمە. هەتاو تەواو بێ بەزییە. دەڵێی دابەزیوەتە سەر زەوی. رێک لەسەر جادەکە لە تەنیشت دووکانەکە چوارمیلکە لێی دانیشتووە و بە بێ ئەوەی لەگەڵ کەس بدوێ، تەنیا خۆی زیاتر فش دەکاتەوە. ناتوانی سەیری دەرەوە بکەی. تیشک ئەوەندە بەهێزە کە هەموو شتێک لە بەستێنی سپیی خۆی دەکاڵێنێتەوە و لە خۆیدا […]
-
?what is your artistic specialize
?what is your artistic specialize ?… please present yourself ( Name, education, Civil status and Farrokh: First of all, thank you for this opportunity. My name is Farrokh Nematpoor, I am from Baneh, a little town in Kurdish province in Iran. The last 19 years I have lived in Norway with my wife and two […]
-
هەتاوفرۆشی
هەتاوفرۆشی ژیان کتوپڕ زۆر سارد هەڵگەڕا. دەرەوە بوو بە زەمهەریر. ژیان سپی سپی دەدرەوشایەوە. چاوەکان بەر بەفرکەوتن و بیناییەکان کزبوون. روومەتەکان پەڵەیان خست. برینیان گرت. برینەکان تەقین و کێم و زوونی سوور و رەش لێیان بەربووەوە و تکا. کچەکان چیتر روویان نەبوو بێنەدەرەوە. کۆڵانەکان ئەوەندەی تر بێدەنگ بوون. بڕیارمدا دووکانێکی تازە بکەمەوە. مەگەر نەک ئەوەیکە […]
-
ژیان بەردەوامە
ژیان بەردەوامە براگەورەکەم شاعیر بوو. وەک بۆخۆی دەیگوت لێدانەکانی سەردەمی منداڵی باوکم و تووڕەبوونەکانی باوەگەورە و مەزڵومییەکەی دایکم ببوونە هۆکاری شاعیریەتییەکەی. ئەو کە نزیکەی سی ساڵ تەمەنی بوو و هێشتا بە دزییەوە جگەرەی دەکێشا، لە ژوورەکەی دادەنیشت و لە کاتێکدا دەفتەرەکەی بەباوەشەوە دەگرت، بە قەڵەمە ‘بیگ’ە رەشەکەی بە وتەی خۆی شیعرە نەمرەکانی دەنووسی. یەکێک لە […]
-
بۆچی دەنوسین؟
بۆچی دەنوسین؟ ناوی کتێب: بۆچی دەنووسینژانر: لێکۆڵینەوەی ئەدەبینووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوورچاپ اول ، چاپخانه 49 کتاب ، سوئد بێگومان هەموو نووسەرێک ئەگەر تەنانەت بۆ خەڵکیش نەنووسێ، بەڵام پێی خۆشە بەرهەمەکەی بخوێندرێتەوە و ببێ بە جێگای سەرنجی ئەوان. بۆیە لە دووامانادا دەق بە خەڵکەوە مانا پەیدادەکا. دەق بوونێکی کۆمەڵایتییە و لە پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیدا هەست بە خۆی دەکا. […]
-
پێشبڕکێی کەران
پێشبڕکێی کەران من کە تەنیا چەند عانەیەکم پێ مابوو و حەزمدەکرد بیانکەم بە جانتایەک لە پارە و بیدەم بە کۆڵمدا و مانگەکانی داهاتووی ژیانم بە بێ خەم بەرێ بکەم، بڕیارم دا بچم و لە پیشبڕکێیەکدا یاخود لە قومارێکدا بیانخەمەگەڕ، بەڵکو بە تەمای خوا شتێکیان لێ سەوز بێت. بۆ ئەم مەبەستە رووم لە بازاڕکرد. سەرەتا رووم […]




