نوێترین بابەت
-
وەهمی وجوود (لە وەڵامی کاک عەزیزدا)
وەهمی وجوود (لە وەڵامی کاک عەزیزدا) چەند تێبینییەک لە سەر نووسراوەکەی بەڕێز عەزیز مەحموودپور لە سەر رۆمانی “باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام” کاری هیچ نووسەرێکی رۆمان نیە کە بۆ خۆی ئەرکی بەرگری کردن لە بەرهەمەکەی لە ئەستۆ بگرێ. من ئەم نەریتە دەشکێنم تەنیا لە بەر یەک هۆ، ئەویش هەوڵدان بە مەبەستی دیقەت بەخشین بە نووسین. کاک […]
-
دۆستان! فرە خۆشحاڵم
دۆستان! فرە خۆشحاڵم رزگار لوتفی ماوەیەکی کورتە شەپۆلۆچکەکان خەریکن بەستێنی مەندی ئەدەبیاتی داستانی لای خۆمان ئەبزوێنن، چیتر رووپەڕە مەند و وێستاوەکەی وەڕەزم ناکا و پرشنگی شەوقێ ــ هەرچەند کاتی ــ دەروونم دائەگرێ و ئۆخژنێ بە دەمارەکانمدا ئەگێڕێت. هەر لە گێڕانی کۆڕە داستانییەکەی مەریوانەوە بگرە تا زنجیرە کۆڕەکانی ‘رەخنە و لێکۆڵینەوە’ی ئەم دواییانەی سەقز و هەنووکەش […]
-
خوێندنەوەیەکی خێرای “باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام”
خوێندنەوەیەکی خێرای “باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام” بە خوێندنەوەی بەشێکی زۆری گێڕانەوەی کوردی لە دوو دەهەی ڕابردوودا بەم ئاکامە دەگەین کە زۆربەی دەقە ڕیواییەکانی ئەم حەوزەیە بە شێوەیەکی تۆخ لە بنەما سەرەکییەکانی گێڕانەوە دوور کەوتوونەوە و قاڵب و فۆرمی چیرۆک و ڕۆمان بۆتە کەرەستەیەک بۆ دەربڕینی بیر و ئەندێشەی تاکەکەسی نووسەر. نووسەر وەک بەرهەمهێنەری دەق کە […]
-
وێنەی نۆستالۆژیا
وێنەی نۆستالۆژیا وێنەکەیان لە رێگای ئینتەرنێتەوە ناردبوو،… لە پەیامێکی فەیسبووکیدا. نێرەری وێنەکە بۆخۆیەتی، لەگەڵ باوکی، لە تەنیشت چوار رێیانێکدا و بە شاخە هەمیشەییەکەوە لە پشتیانەوە. ئەم جوان سەیری وێنەکە دەکا. جگە لە خانووەکان هیچ شتێکی تر تازە نیە،… بەڵام نا، راوەستە! ئەوان هەر دووکیان وەک جاران نین. بۆ خۆی رواڵەتی پیاوێکی گەورەساڵی گرتووە و باوکیشی […]
-
هاوینی رق
هاوینی رق کە هاوینی لێدێت، بە قەدەر زستان دڵتەنگ دەبێ. رقی لە خشت و ئاجورەکان دەبێتەوە، رقی لە تۆزی سەر جل و بەرگەکان و بۆنی قوڕە،… لە بۆنی بن باخەڵ و بۆگەنی ناو پێڵاوە لاسیقییەکان و لەو دەم و لێوانەی توێژاڵێکی سپی دەگرن و کاتێک دەدوێن هاڵاوێکی گەرمی پڕ لە بۆنی ناخۆش بە دەوری خۆیاندا […]
-
وتووێژ لە سەر رۆمانی “باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام”
وتووێژ لە سەر رۆمانی “باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام” گفتوگۆ لە گەڵ فەڕۆخ نێعمەتپوورئامادەکردنی: ئارام سدیق ۱- سهرهتا دهمهوێت له بیرۆکهی رۆمانهکه بپرسم بیرۆکهی رۆمانی (باڵندهی بریندار، ماسی سهرسام) چۆن لای تۆ گهڵاڵه بوو؟ ـ ئارام گیان! پێش ئەوەی دەست بکەم بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانت، حەز دەکەم بڵێم کە هەموو پرسیارەکانت، ئەوانەی لەم گفتوگۆیەکدا رەچاوکراون، خۆیان لە […]
-
زەمەن لە گێڕانەوەدا
زەمەن لە گێڕانەوەدا زمانی گێڕانەوە دەکرێ بە گشتی لە سێ حاڵەتدا رووبدات: رابردوو، ئیستا و داهاتوو. ئەگەرچی لە ژێر دوو گروپی رابردوو و داهاتوودا دەکرێ ژێرگروپی تریش هەبێ، وەک داهاتووی دوور و رابردووی دوور. من لێرەدا هەوڵ دەدەم تەنیا خۆم ببەستمەوە بە دوو گروپی رابردوو و ئیستاوەو بە هێنانەوەی دوو نموونە جیاوازییەکانیان بخەمە روو. لە […]
-
ساڵی مار
ساڵی مار بە هاوڕێکەم دەڵێم: ـ “من جاری وایە لە خەڵوەتی خۆمدا دەگریم. خەڵوەتی منیش نیوەشەوانە، کاتێک هەموو خەوتوون، یاخود کاتێک لە ناو سەیارەدا لە کارەوە بەرەو ماڵەوە دەگەڕێمەوە، یان ئەو ساتانەی لە ئاودەست زۆرم پێدەچێ! ئیتر هەر لە خۆوە خەمێکی نائاشنا و ئاسمانی کە قەت نەمبینیوەو قەت نەمناسیوە، دێت و بەرۆکم پێدەگرێ و،… دەگریم. […]
-
سێوە گڕاوییەکان
سێوە گڕاوییەکان لە سەر باڵکۆنەکە دانیشتوون و بە سەر ئەو باخە سێوەدا دەڕوانن کە سێوە سوورەکانی وەک تیشکی ئاگر لە ناو گەڵا سەوزەکانەوە خۆیان نیشان دەدەن، لە سەر ئەو کورسییانەی وا لە نێوانیان مێزێکی گردی گوێزی قاوەییە. لە سەر مێزەکە تەرمۆسی چایی و دوو پیاڵە و چەند کلوە قەند و دەورییەک کە چەند دانە شیرینی […]
-
سیاسەت و کلتور
سیاسەت و کلتور وەڵامی پرسیارێکی خەمگین بۆڵی لە مەڕ سیاسەت و کلتور (بۆ جەریدەی رێگای کوردستان) فەڕۆخ نێعمەتپوور ـ بابەتی زۆر لە پێشەکی یاخود لە پرسیارەکەدا وروژێندراوە، بەڵام ئەوەی وا دەتوانێ تا رادەیەکی بەرچاو خاڵی هاوبەشی هەموویان بێت ئەوەیە کە لە بنەڕەتدا باس باسی پەیوەندیی نێوان سیاسەت و کلتورە. کلتور هەمیشە بابەتێکی ئاڵۆز و هەستیار […]
-
فاتمۆکێ
فاتمۆکێ فاتمۆکێ هەموو رۆژێ تەماتەکان کە جاری وایە وردن و جاری وایە درشت، جوان جوان بە ئاو دەشوا، بە چەقۆ قاشیان دەکا و ئامادەیان دەکا بۆ خواردنی نیوەڕۆ. بۆنی تەماتە تەواوی ژوورەکە دەتەنێ. چاوەکانی شەوقی سوور دەدەنەوە. فاتمۆکێ هەر رۆژەی بە جۆرێک سازیان دەکا، جاری وایە لە گەڵ پیازی سووەروە کراو دەیانکوڵێنێ و، جاری وایە […]