نوێترین بابەت
-
یەک هاورێ
یەک هاورێ لە گەڵ خۆر و مانگ بووە بە هاوڕێ و ئیتر لەو کاتەوە شار بووە بە تاریکستان. ئیتر لەو ساتەوە تەنیا ئەستێرەکان بە دەرەوەن و خەڵکیش گلەیی دەکەن کە ناکرێ هەتاو و مانگ تەنیا هاوڕێی یەک کەس بن. ئەم لە هۆکاری گلەیەکە تێدەگا، بەڵام لەوە تێناگا بۆچی مانگ و خۆر نابێ تەنیا هاوڕێی یەک […]
-
وێنە دیواریەکان
وێنە دیواریەکان ئەم چیرۆکە لە کتێبی “تەماتەی ئەھرامی سەلاسە” چاپ کراوە. ئەم چیرۆکە لە گۆڤاری رامان ژمارە ۲۰۴ چاپ کراوە: وێنە دیواریەکان
-
خوێنەر هەمیشە لەوێیە
خوێنەر هەمیشە لەوێیە ئەم بابەتە بە شێوەی pdf داگرە: خوێنەر هەمیشە لەوێیە ئەم بابەتە لەگۆڤاری رامان ژمارە 203 چاپ کراوە
-
سڵاوی نیوە شەو
سڵاوی نیوە شەو کە گرتیان رێک هەر ئەو ناوونیشانانەی دەنواند و دەدرکاند خەڵکی لە سەریان گوتبوو. ئەوەی کە جل و بەرگێکی سەرتاپا سپیی لەبەردایە، ئەوەی جووتێک پێڵاوی زستانەی گەرم، مل پێچێکی قاوەیی و کلاوێکی خوریی رەشی لە سەردایە. زیندەوەرێکی ترسناک کە تەنها بە شەو دەگەڕا. دەیانگوت هەموو شار دەگەڕا،…کۆڵان بە کۆڵان و جادە بە جادە. […]
-
ئاقڵەکان دەفڕن!
ئاقڵەکان دەفڕن! چ دەبوو مرۆڤ وەک قوڵینگەکان با؟ ئەمە پرسیاری ناو زەینی ئەو بوو. دەیگوت قوڵینگەکان کە زستان و سەرما و سۆڵ روو دەکاتە وڵات، کۆچ دەکەن،… تا بەهارێکی تر. ئەوسا دەگەڕێنەوە،… بە کۆ دەگەڕێنەوە، وەک چۆن بە کۆ رۆیشتبوون. بڵیند بڵیند لەو ئاسمانەدا بە ئاوازە ئەبەدییەکانیانەوە روو دەکەنەوە شوێنی سەرەتا،.. شوێنی دەستپێک. کۆیە سپییەکانی […]
-
هنر را باور می کنیم
هنر را باور می کنیم چون کە زندگی را می خواهیم باور کنیم، اگرچە زندگی بسیاری اوقات لطافت ها را پس می راند و انسان را بە وادی هراس و تفکر هل می دهد. ما هنر را می خواهیم تا با دوبارە زیستن هایمان در این وادی های شاید ناخواستە، طعم ناب زندگی را باز بیابیم
-
تویوتا
تویوتا دوکانەکەی لە دەرەوەی شار بوو. لە چۆڵەوانییەکی پشتی ئەو گردەی، شاری لە بەشی گەرمێن جیادەکردەوە. لەوێ دادەنیشت و چاوەڕوانی مشتری دەکرد. پشت لە گەرمێن و روو لە باکوور. هەمیشەیش مشتری هەبوو. ئەوەندە زۆر بوون کە میکانیکەکانی ناو شار بەخیلیان پێدەبرد. ئەم بۆ خۆی دەیگوت بە ناو شار و دەرەوەی شار نیە، بە ژاپۆنە! ژاپۆن […]