فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

برچسب: داستان کردی

  • فرخ نعمت پور

    دەنگی بلوێر

    دەنگی بلوێر خودا کە دەنگی بلوێرەکە دەهاتەوە گوێی، وەک هەمیشە توڕە دەبوو، هەر چی لەبەردەستدا بایە فڕێی دەدا، هەر لە گۆی زەوییەوە بگرە، هەتا هەتاو و ئەستێرە و کاکەشانەکان. کە فڕێیشی دەدان، دونیا بۆ چەند ساتێک وەها دەشێوا کە بۆ وێنە من لە جیاتی ئەوەی لە ماڵی خۆمان وەک هەمیشە لە بەر پەنجەرەکەدا بم، دەمبینی […]

    ۳۰/۰۷/۱۳۹۵ 0 لێدوان 353 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    گۆڕی یەهودا

    گۆڕی یەهودا زۆر حەزدەکەم بارگەوبنە بپێچمەوە و هەمووی بخەمە جانتایەک و بیدەم بە کۆڵمدا و روو لە وڵاتی فەلەستین، ئیسڕائیل یاخود باشتر بڵێم (بەهۆی ئەوەی هەندێ کەس رقیان لە ناوی ئیسڕائیلە) روو لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست بکەم. رێک ئەو جێگایەی، یاخود ئەو ناوچەیەی چیرۆکی مەسیحی تیا روویدا. هەڵبەت لێتان تێک نەچێ، ناچم بۆ ئەوەی دیسان […]

    ۲۲/۰۷/۱۳۹۵ 0 لێدوان 354 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    باران و من

    باران و من ئەمڕۆ بارانێکی قورس دایکرد، لە چەشنی شەستە و رەهێڵە. ئاسمان یەک تەبەق بوو بە هەورێکی رەشی نزمتر لە بانە گڵەکەی ئێمە. نازانم بۆ هەر رۆژێک من بیر و خولیای گۆڕانی دونیا لە مێشکم دەدا، یەکسەر دەبێ بە هەور و بە باران. ئەویش هەور و بارانێک کە لە هیچ هەور و بارانێکی تر ناکا. […]

    ۱۵/۰۶/۱۳۹۵ 0 لێدوان 338 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    خەیاڵەکانی حاجی

    خەیاڵەکانی حاجی حاجی کە لە حەج گەڕایەوە، جگە لە عادەتە قۆڕەکەی جاران نەبێ ئەزیەتی دەکرد، ئەگینا تەواو کەیف خۆش و لەسەرحاڵ بوو. پێی وابوو دووا ئەرکی موسوڵمانێتی خۆی بەجێ هێناوە و، ئیتر خوا بۆ خۆی سەرپشکە لە سەر ئەوەی دووای مردن دەینێرێتە بەهەشت یان نا. کە لەناو فڕۆکەکە دانیشتبوو و لە پەنجەرە گچکەکەیەوە سەیری ئاسمانی […]

    ۲۹/۰۵/۱۳۹۵ 0 لێدوان 344 بازدید زۆرتر...
  • جادە تمدن

    جادە تمدن

    جادە تمدن آقای خاطرە، کارمند ادارە راە و ترابری، مسئول پروژەهای جادەکشی در یکی از مناطق غرب استان است. او سالهاست در این منسب قرار دارد و همیشە با افتخار دستی بە ریش سفید خودش کشیدە و می گوید: “من این افتخار را دارم کە مردم مناطق غربی را بە تمدن وصل کردەام، افتخاری کە […]

    ۲۸/۰۵/۱۳۹۵ 0 لێدوان 1,803 بازدید زۆرتر...
  • دارگوێزەکانی هەورامان

    دارگوێزەکانی هەورامان

    دارگوێزەکانی هەورامان کاتێک دارگوێزەکانی هەورامان نەخۆشیی سەرەتان لێی دان، “رۆناڵد ریگان” سەرۆک کۆماری ئامریکا کە لە ژوورە گەورەکەی خۆی لە تەنیشت ژنەکەی دا خەوتبوو، لەخەوڕاچڵەکا و لە کاتێکدا ئارەقێکی سارد هەموو جەستەی لەخۆگرتبوو، سوێندی خوارد جارێکی تر بە شێوەیەکی جیددی بەرژەوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکان کەوتووەتە بەر مەترسیییەوە و هەربۆیە دەبێ هەرچی زووتر هێرش بکاتە سەر رۆژهەڵاتی […]

    ۱۳/۰۸/۱۳۹۴ 0 لێدوان 909 بازدید زۆرتر...
  • فاتمۆکێ

    فاتمۆکێ

    فاتمۆکێ فاتمۆکێ هەموو رۆژێ تەماتەکان کە جاری وایە وردن و جاری وایە درشت، جوان جوان بە ئاو دەشوا، بە چەقۆ قاشیان دەکا و ئامادەیان دەکا بۆ خواردنی نیوەڕۆ. بۆنی تەماتە تەواوی ژوورەکە دەتەنێ. چاوەکانی شەوقی سوور دەدەنەوە. فاتمۆکێ هەر رۆژەی بە جۆرێک سازیان دەکا، جاری وایە لە گەڵ پیازی سووەروە کراو دەیانکوڵێنێ و، جاری وایە […]

    ۲۲/۰۸/۱۳۹۳ 0 لێدوان 2,788 بازدید زۆرتر...
  • تەم و مژەکەی ئەوسەری شار

    تەم و مژەکەی ئەوسەری شار

    تەم و مژەکەی ئەوسەری شار هەر رۆژەی جەستەی نەفەرێک لێرە لەم ژوورە بە رۆحێکی پەرتەوازەوە دەبەنە دەرەوە. ئێرە ژووری ئەوانەیە وا قەرارە بمرن، ئەوانەی وا دەبێ بمرن! بەرغەزەبی خواکەوتووەکان. کیسەڵەکانی ناو دارستانێکی گڕگرتوو. ژوورێکی گەورە کە بە ئاسانی جێگەی پەنجاکەسی تێدا دەبێتەوە. ئەوەندە گەورەیە کە ئەم، جاری وایە ئەوەی کە لەوێ لە سوچی ئەوبەر دەمرێ، […]

    ۱۱/۱۰/۱۳۹۱ 0 لێدوان 732 بازدید زۆرتر...
  • بەفری هاوڕێ

    بەفری هاوڕێ

    بەفری هاوڕێ ئەم چیرۆکە لە گۆڤاری رامان ژمارە 135 چاپ کراوە: بەفری هاوڕێئەم چیرۆکە لە کتێبی “خۆشترین رۆژی دنیا” چاپ کراوە.

    ۱۵/۰۴/۱۳۸۷ 0 لێدوان 970 بازدید زۆرتر...
  • پشیلەیەک دەمیاوێنێ

    پشیلەیەک دەمیاوێنێ

    پشیلەیەک دەمیاوێنێ فەڕۆخ نێعمەتپوور ئەم چیرۆکە لەگۆڤاری رامان ژمارە 1۳1 چاپ کراوە: پشیلەیەک دەمیاوێنێئەم چیرۆکە لە کتێبی “خۆشترین رۆژی دنیا” چاپ کراوە.

    ۱۷/۰۱/۱۳۸۷ 0 لێدوان 559 بازدید زۆرتر...