برچسب: داستان کردی
-
من و مانگی رێبەندان
من و مانگی رێبەندان بڕیارم داوە ژن نەهێنم. گەر دونیا بیهێنێ و، هەر من بە تەنیا مابێتمەوە، نایهێنم! باوکم لە ژووری دانیشتنەکەیەوە پڕ بە خۆی هاواردەکا پیاو نیە ئەگینا چۆن ژنی ناوێ! دایکم لێوی خۆی دەگەزێ و بە رانی خۆیدا دەکێشێ و دەڵێ پیاوەکە دراوسێکان گوێیان لێدەبێ، ئارامتر! بەڵام باوکم گوێ ناداتێ. بەردەوامە. من سەر […]
-
چیرۆکی فەرماندە
چیرۆکی فەرماندە چیرۆکی فەماندەبابەت: رۆماننووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوورچاپ: وەشانخانەی 49 کتێب ، سوید فەرماندە کتوپڕ کەرەشین رادەوەستێنێ. سەری قورس قورسە. سەیری کەرەشین دەکا، سەیری دەورووبەری و ئەوسا هەڤاڵان. لە دوورەوە دەنگی تەقەی تفەنگ و ژاوەژاوی شار بە داوێنی لاپاڵەکاندا سەردەکەوێ و سروشت هەراسان دەکا. فەرماندە دەست دەبا بۆ دووربینەکەی. لە شار دەڕوانێ. کۆڵانەکان و شەقام، ئەوەی وا […]
-
هەموومان چیرۆک ناگێڕینەوە
هەموومان چیرۆک ناگێڕینەوە وەک دەگوترێ ئێمە هەموومان چیرۆک دەگێڕینەوە. هەموو مرۆڤەکان لە ژیانی رۆژانەدا لەکاتی گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر پەنا دەبەن بۆ چیرۆک و بۆ گێڕانەوە. لە راستیدا بەشێکی گرینگی بیروباوەڕەکانمان، هەست و نەستمان و ئەو شێوازە رووانینەی بۆ دونیا و بۆ ژیان هەمانە لە رێگای چیرۆکەوە بەیانی دەکەین. بەڵام گێڕانەوەی چیرۆک لە رێگای زمانەوە لەچاو […]
-
ژیان بەردەوامە
ژیان بەردەوامە براگەورەکەم شاعیر بوو. وەک بۆخۆی دەیگوت لێدانەکانی سەردەمی منداڵی باوکم و تووڕەبوونەکانی باوەگەورە و مەزڵومییەکەی دایکم ببوونە هۆکاری شاعیریەتییەکەی. ئەو کە نزیکەی سی ساڵ تەمەنی بوو و هێشتا بە دزییەوە جگەرەی دەکێشا، لە ژوورەکەی دادەنیشت و لە کاتێکدا دەفتەرەکەی بەباوەشەوە دەگرت، بە قەڵەمە ‘بیگ’ە رەشەکەی بە وتەی خۆی شیعرە نەمرەکانی دەنووسی. یەکێک لە […]
-
ئەحەکان
ئەحە سینگ شێر کە سەرەتا گوێی بە ئەحە فشەکەر نەدەدا، لە دووای ئەوەی ئەحە چەند جارێک چاییەکانی بۆ حسێب کرد و بۆ کەبابێک لە باشترین کەبابخانەی شاریش دەعوتی کرد و بگرە بە دەسماڵە مەشەدییەکەی دەوری ملی پێڵاوە رەشەکانیشی بۆ سڕییەوە، ملی دایە ئەوەی ئەحە فشەکەر شوێنی بکەوێ و بە یەک یاخود نیو هەنگاو لە دوواوە بە شوێنیا بڕوات.
-
خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی گوناهی گەورە
خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی گوناهی گەورە سارا ئەحمەدزادە (خوێندکاری زمان و وێژەی کوردی لە زانستگا کوردستانی سنە) خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی گوناهی گەورە ڕۆمان یەکێکە لەو ژانرە نوێیانەی کە لە سەردەمی ئێستادا بەشێوەیەکی گرنگ دەور ئەبینێ و خاوەن مۆرک و شێوازی تایبەتی خۆیەتی. ڕۆمان وەکوو ژانرێکی ئەدەبی لە کۆمەڵگای ڕۆژئاوا لە سەدەی ۱۸ بەملاوە دەست پێئەکا و […]
-
ئەلبومی کوکوختییەکان
ئەلبومی کوکوختییەکان لە دەرەوە کوکوختییەک دەخوێنێ. کوکوختییەکە هی دراوسێکەیانە، واتە لە حەوشەکەی ئەواندا دەژی. تەنانەت بە شوێنی هێلانەکەیشی دەزانێ. دووانن. نێر و مێیەک. جیهانی ئاژەڵ وەهایە. هەمیشە نێر و مێ پێکەوەن. بەیەکەوە دەژین. نە نێرەکە کاتێک کوکوختییەکانی تر بەدەرەوەن شەرم لە مێینەکە دەکا و، نە مێینەکە شەرم لە نێرەکە. هێلانەکەیان لە بن میچی سەر باڵکۆنەکەیە. […]
-
نەبی ئەلئەکڕەم
نەبی ئەلئەکڕەم ‘باراک ئوباما’ کە لە تەنیشت یەکێک لە پەنجەرە گەورەکانی کۆشکی سپی، پشیلە سپییەکەی بە باوەشەوە، دانیشتبوو، لە کاتێکدا بە وردی سەیری دەرەوەی دەکرد و دەستی بە سەروپشتی پشیلەکەدا دەهێنا، گوتی “بە سەری ئەم پشیلەیە گەر خەڵاتی ئاشتیی ئۆسلۆ نەبوایە، بێگومان دەستبەجێ فرمانی دەست تێوەردانی سەربازیم لە سوریا، هەر ئەو کاتەی وا هەواڵی بەکارهێنانی […]
-
پەڵەی لیخن
پەڵەی لیخن ئەمشەو، دەرەوە مانگەشەوێکی یەکجار خۆش بوو. گەورەگەوەرە لەوسەرەوە بەسەر ئەو دەریایەیدا ماوەیەکە بووەتە بەشێک لە ژیانی من، دەدرەوشایەوە و، دەریایش وەک ئاوێنە دیسان تیشکەکەی دەدایەوە بەڕووی ئاسماندا و ئیتر جیهان ببووە چراخانێکی سروشتیانەی سەیر. من لە سەر باڵکۆنەکە راوەستام و لەگەڵ ئەوەی هەوا سارد و بەچەند دەرەجە لەژێر سفرەوە بوو، تێرتێر لەو دیمەنە […]
-
دڵنیا هەنگاو هەڵبێنە!
دڵنیا هەنگاو هەڵبێنە! قرپۆکەکان دوو جۆرن: سەوز و خۆڵەمێشی. خۆڵەمێشییەکان زۆرترن. هەتا دەشیانکوژی زیاد دەکەن، کەچی سەوزەکان وانین، هەتا دەیانکوژێ کەم دەکەن! بۆیە ئەو ئێوارەیە ئەو هەتا توانی لە خۆڵەمیشییەکانی کوشت لە کاتێکدا بەردەوام بەلاچاوێکیش بە شوێن سەوزەکاندا دەگەڕا. هەڵبەت لەخوێنا فەرقیان نیە. وەک یەک سوور سوور،… سورێکی لینج کە دەستبەجێ لەگەڵ قوڕ و لیتاو […]
-
بەندیخانە
بەندیخانە ئەو رۆژەی لە بەندیخانە ئازادیان کرد، لەبەر دەرگاکەیدا کەمێک راوەستا، چاوەکانی قونجاند و هەوڵیدا دوواوێنە لە گەڵ خۆی هەڵگرێت، هەرچەند هەڵگرتنی دوواوێنە سەرەڕای مانەوەی ساڵانی ساڵ لە ژوورێکدا زەحمەتە و لە راستیدا ئەوەی لە یاددا دەمێنێتەوە تەنیا وێنەیەکی گشتییە و بەس. نازانێ بۆ، بەڵام لانیکەم ئەمە دەزانێ کە کات هەمیشە ئەوەندە کەلێن و قوژبنی […]
-
چۆلەکە کوژەکە
چۆلەکە کوژەکە سوێندی دەخوارد گەر کەسێک هەبایە و وردەبەردی فریا خستایە، رۆژانە بە قۆچەقانییەکەی، بە قەدەر باخێک چۆلەکەی دەکوشت! کە بەسەرسامییەوە لێیان دەپرسی “بەقەدەر باخێک؟” لە وەڵامدا دەیگوت “مەبەستم ئەوەیە هەموو ئەو چۆلەکانە رۆژانە روو دەکەنە باخەکە، دەیانکوژم!” راستی رۆژانە چەند چۆلەکە روودەکەنە باخەکە؟ ئەو ساڵەی وا نزیکترین هاوڕێم گیانی لەدەست دا و مرد، من […]




