فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

برچسب: چیرۆک

  • رەنگە

    رەنگە

    رەنگە لەم ژوورەدا دە کەسین. هەموویان قەرارە ئازاد بکرێن، جگە لە من. هەفتەیەک لەوە پێش حوکمەکەیان دامێ. حوکمی لەسێدارەدان. دانەیەک لە هاوبەندەکانم کە بە دزییەوە خەریکی بەخێوکردنی مێروولەیە، دەڵێ خەفەت مەخۆ، ئەو بەیانییە تەنیا نابی، گیرفانەکانت پڕدەکەم لە مێروولە! دەڵێ ئەوان هەتا دوواساتەکان جێت ناهێڵن. تازە، دەچرپێنێ بە گوێم‌دا کە “رزگاریشت دەکەن!” منیش سوپاسی دەکەم. […]

    ۲۵/۰۷/۱۴۰۳ 0 لێدوان 21 بازدید زۆرتر...
  • جانتایەک گۆرانی

    جانتایەک گۆرانی

    جانتایەک گۆرانی دوێ‌شەو خەونم بینی. یەکێک لە دەرگای ماڵەوەی دا. هاتە بەر پەنجەرەکە. هەیکەلێکی رەش لە بەستێنی تاریکی شەودا. لە شووشەکەی دا. وەک هەمیشە ویستم بزانم کاتژمێر چەندە. لام کردەوە و، لە سەعات دیوارییەکەم رووانی. لە گۆشەی تاریکی ژوورەکەدا تەنیا سەفحەکەی بە ئاستەم سپی دەکردەوە. هیچی تر نەدەبیندرا، نە میلی کاتژمێر ژمێرەکە و، نە میلی […]

    ۰۷/۰۷/۱۴۰۳ 0 لێدوان 52 بازدید زۆرتر...
  • چاپ و بڵاوبوونەوەی دوو بەرهەم

    چاپ و بڵاوبوونەوەی دوو بەرهەم

    چاپ و بڵاوبوونەوەی دوو بەرهەم رۆمانی “سرگذشت شورش” لە نووسینی فەڕۆخ نێعمەتپوور و وەرگێڕانی بابەک سەحرانەوەرد بۆ سەر زمانی فارسی، لەگەڵ کۆچیرۆکی ‘دەنگی شەقام‘ لە لایەن وەشانخانەی ۴٩ لە سوید چاپ و بڵاو کرایەوە. هۆگرانی ئەدەب دەتوانن لەم وەشانخانەیە ئەم کتێبانە دەست خەن.

    ۰۵/۰۷/۱۴۰۳ 0 لێدوان 54 بازدید زۆرتر...
  • دیاریی جەژنی لەدایکبوون

    دیاریی جەژنی لەدایکبوون

    دیاریی جەژنی لەدایکبوون کە تەمەنی بوو بە هەژدە ساڵ باوکی کە لەمێژ بوو لە دایکی جیاببووەوە، بڕیاری دا جەژنێکی گەورەی لەدایکبوونی بۆ بگرێ و هەر ئەو شەوەیش خەڵاتێکی دەگمەنی پێشکەش بکا. دۆست و ئاشنایەکی زۆری دەعوەت کردبوو و، جگە لەمە یەک دوو هاوڕێی کوڕەکەیشی لەوێ بوون. لە راستیدا کوڕەکەی زۆر هاورێی نەبوو و، بە هۆی […]

    ۲۴/۰۶/۱۴۰۳ 0 لێدوان 68 بازدید زۆرتر...
  • لەسەر پردێ

    لەسەر پردێ

    لەسەر پردێ بەدەوری سفرەیەکدا پێنج کەس دانیشتوون. چەند شووشە ئارەق بە بەتاڵی کەوتوون. یەکی نیوەپڕ ماوە. چەرەساتی پرش و بڵاو و، جامۆڵکەی پاشماوەی خەیارماست لەو ناوەدان. چەند پاکەت جگەرەی نیوەکراو چاوەڕووانی هەڵگیرسانن، بۆ ئەوەی ببن بە دووکەڵ و بە ئارەزووی خۆیان کە گەیشتن بە ئاسمانە، بگەن.کە سەرخۆش دەبێ، چاوەکانی یەک و دوو دەوەستن، ئارەق بە […]

    ۱۷/۰۶/۱۴۰۳ 0 لێدوان 95 بازدید زۆرتر...
  • پەنا

    پەنا

    پەنا ئەم ساڵانە خەڵک کەمتر لە ناو مینی‌بووسەکاندا لەگەڵ یەکتر دەدوێن. هەموو بێدەنگن. ئەوانەیشی قسە دەکەن، بە ئارامی لەگەڵ یەکتر وشەکان ئاڵ و گۆڕ دەکەن. وەک بڵێی شتێک هەیە و نابێ کەس گوێی لێ بێ، یان دەبێ ئاگایان لە دەرەوە بێ و گەر هاتوو شتێک قەوما زوو کاردانەوەیان هەبێ، یان رەنگە لەبەر ئەوەی چیتر قسە […]

    ۱۵/۰۶/۱۴۰۳ 0 لێدوان 77 بازدید زۆرتر...
  • مریشک فرۆشی

    مریشک فرۆشی

    مریشک فرۆشی دووکانەکە درێژ و باریک بوو. لەو سەری لە قووڵاییەکانیدا کە تیشکی رۆژ بە زەحمەت دەیگەیشتێ، بە دەیان مریشکی سپی، قەڵەو و لەڕ، تووک هەڵڕژاو و چڕ، چڵکن و لەرزۆک تێک‌ ئاخنراو پاڵیان بە یەکترەوە دابوو. لەسەر شۆستەکە، خاوەن دووکانەکە لە تەنیشت چەند سندووقی پیس و لەق‌دا و بە دەرەلەنگە خوێناوییەکانییەوە کە چەکمە درێژەکانی […]

    ۰۹/۰۶/۱۴۰۳ 0 لێدوان 75 بازدید زۆرتر...
  • ئەمجارە چی هەڵبژێرم

    ئەمجارە چی هەڵبژێرم

    ئەمجارە چی هەڵبژێرم ئەمجەد باقرزادە، کە زۆر لە شۆرەتەکی خۆی وەڕەز بوو، کاتێک ئاوڕ لە ژیانی خۆی دەداتەوە زۆری بەلاوە سەیرە. هەڵبەت ئەو کە خاوەن هونەری کورت کردنەوەیە، یاخود بینین و پۆلین کردنی شتەکانە، یان باشتر بڵێم دەتوانێ رووداوەکان لە چەند رستەدا کۆبکاتەوە و ئەمە بۆ خوێندنەوەی زۆر و بیرکردنەوە بێ سنوورەکانی دەگێڕێتەوە، جاری وایە […]

    ۰۴/۰۶/۱۴۰۳ 0 لێدوان 95 بازدید زۆرتر...
  • لە تفەنگم بیستبوو

    لە تفەنگم بیستبوو

    لە تفەنگم بیستبوو باوکم هەمیشە خەونی عەجایب و غەرایبی لە مێشک‌دا بوو. ئەمەم چۆن دەزانی، بۆ خۆیشم نازانم! رەنگە لەبەر ئەوەی کەمتر لەناو ماڵ‌دا دەدوا. هەڵبەت تا میوانمان دەهات. کە میوانمان دەبوو، ئەوەندە قسەی دەکرد من سەرم لێ سوڕدەما. یان رەنگە لەبەر ئەوەی جگەرەی زۆر دەکێشا. کە دەیشیکێشا، یان لە فەرشەکە رادەما، یان هەمیشە بە […]

    ۰۱/۰۶/۱۴۰۳ 0 لێدوان 104 بازدید زۆرتر...
  • لەگەڵ کات

    لەگەڵ کات

    لەگەڵ کات ئەمڕۆ بیری وتارێکم کردەوە کە ماوەیەک لەوە پێش خوێندبوومەوە. یان رەنگە زیاتر لە ماوەیەک لەمەو پێش. وتارەکە سەبارەت بە کات بوو. لە سایتێکی گشتی‌دا بینیمەوە. لەو سایتانەی هەموو شتێ بڵاو دەکەنەوە. هەر لە وتاری سیاسی و هەواڵی رۆژانەوە بگرە تا وەرزش و ئابووری و باسی زانستی. لە بیرم دێ لە بابەتەکەدا، کە پوخت […]

    ۲۵/۰۵/۱۴۰۳ 0 لێدوان 92 بازدید زۆرتر...