برچسب: داستان کردی
-
تیرۆر
تیرۆر بە جل و بەرگێکی سەربازیی سەوز و خاکییەوە، لە کاتێکدا مایکرۆفۆنەکەی بەدەمەوە ناوە و لە سەر سێنەکە راوەستاوە، بە گەرمی خەریکی قسەکردنە بۆ جەماوەرەکەی بەردەمی. باس باسی سەربەرزیی گەل و نیشتمانە، ئەوەیکە چیدی نابێ ئەم دۆخە درێژەی هەبێ و دەبێ لە شوێنێکدا کۆتایی پێ بێ. بەڕای ئەو، کاتی گۆڕانیش هەر ئیستاکە بوو. نە چرکەیەک […]
-
پرسیار
پرسیار پێش ئەوەی بگەمە سەر چوارڕێیانەکە، دەمزانی هەر رێگایەی بەرەو کوێ دەچێ. ئیستا کە گەیشتووم، نازانم، لەبیرم نەماوە! تەنانەت تابلۆکانیش پێم ناڵێن. وەک بڵێی لەگەڵ ئەوەی ناوەکان لە شوێنی خۆیان ماون، بەڵام کەسێک سڕیونی،… بۆم ناخوێندرێنەوە،… یان رەنگە دەخوێندرێنەوە بەڵام مل نادەنە خوێندنەوە! رادەوەستم. یەعنی دەبێ راوەستم! لەگەڵ ئەوەی چوار رێگا لەبەر دەممدایە، لەگەڵ ئەوەی […]
-
شێتی تەواو
شێتی تەواو نەخۆشەکان کە ئۆتیستن لەسەر موبلەکان دانیشتوون و، سەیری تەلەفزیۆن دەکەن. چوار کارمەند لە هۆڵەکەدان. کاروان خەریکی شۆردنی قاپ و قاچاخ و خاوێنکردنەوەی ئاشپەزخانەکەیە. برزۆ بە موبایلەکەیەوە سەرقاڵە. سەرحەت کە لە کوردە گەورەبووەکانی نۆروێژە و قەت کوردستانی نەبینیوە، لەتەنیشت یەکێک لە نەخۆشەکان دانیشتووە و، ئەویش لە تەلەفزیۆنەکە دەڕوانێ. دوو ژن پێم وابێ لە ئازەربایجان […]
-
با بڕۆین!
با بڕۆین! ئەمشەو خەو بوو بە ئەستێرەیەک بە حەوت تەبەقی ئاسمانەوە. لەو سەرسەرە لە کۆڵانی ئاسمان کەوتە یاری لەگەڵ ئەستێرەکانی تر. بۆنی خۆڵ و تەپ و تۆز و ئارەقە لێم ئاڵا. لەناو جێگاکەمدا گێنگڵم دەدا. ئەم شان نا ئەو شان، لەسەر گازەرەی پشت و دەمەو روو، دوو دەست لەژێر سەردا و قۆڵ لەسەر تەوێڵ،… خەیاڵ […]
-
رووداوێکی سەیر
رووداوێکی سەیر مانگێک دەبوو گرتبوویان. خۆشحاڵ لەوەی سەرئەنجام دۆزیبوویانەوە، خێرا لە زیندان دەستیان کردبوو بە لێکۆڵینەوە لێی. بەپەلە بوون هەر چی هەیە و نیە لە زمانی بکێشنە دەرەوە. بۆ ئەم مەبەستە بە تووندیش خستبوویانە ژێر ئەشکەنجەوە. راستییەکەی من نازانم تا چەندە لەمەدا سەرکەوتوو بوون. ئەوەی کە داخۆ قسەیان لە زمان دەرکێشابوو یان نا، ئەوەی کە […]
-
خدای موشها
خدای موشها موشها از دست گربەها بە تنگ آمدە بودند. روزی نبود کە یکی از آنها و یا حتی تعداد بسیار بیشتری توسط گربەهای بیرحم شکار و نفلە نشوند. موشها کە از این وضعیت کاملا ناراحت و عصبانی بودند، دست بە هر کاری زدند کە مانع از این کار شدە و یکبار برای همیشە از […]
-
رادوێکەم دەفرۆشم
رادوێکەم دەفرۆشم لەمێژە تەلەفزیۆنم نیە. هەر زوو وازم لێهێنا و، فرۆشتم. رەنگە بڵێن لەبەر چی؟ دەبێ بڵێم من توانایەکی سروشتی، یاخود وەک دەڵێن خودا دادیی سەیرم هەیە. لە روواڵەتی کەسەکانەوە، کاتێک دەدوێن، دەزانم درۆ دەکەن یان راست. لەبەر ئەمە وازم لە تەلەفزیۆن هێنا و، ئیستا وەک زەمانی زوو تەنیا گوێ لە رادوێ دەگرم. بۆخۆتان دەزانن […]
-
گروێس دەگرن
گروێس دەگرن گروێس ئەو بەیانییە کە لەخەو هەستا، لە خۆیدا هەستی بە شتێکی عەجایەب کرد. سەرەتا وەک هەمیشە چاوەکانی کردنەوە، پاشان هەر دوو دەستی خستە ژێر سەری و لە سەقفەکەی رووانی. سەقفە هەمیشەییەکە ئەوەتەی لەم خانووەدایە، وەک خۆیەتی. بەپێی عادەتێکی کۆن دارەکانی ژماردن. ئەگەرچی دە دانە بوون، بەڵام ئەو لە پێنجەمیندا راوەستا. پاشان خۆی کێشایەوە. […]
-
لەسەر پردی سیڕات
لەسەر پردی سیڕات خولە تازە مردبوو و، لەسەر پردی سیڕات خەریکی پەڕینەوە بوو کە لەتەنیشتیدا بەتووش پیاوێکی قژ بژی، تێکسمڕاوی، چاویلکە لەچاوی ریشن بوو کە لەبەر خۆیەوە دەیبۆڵاند. گوێی لێ بوو کابرا گلەیی لە شتێک دەکا. کە جوان گوێی بۆ راداشت، تێگەیشت کە دەڵێ “چ دەبوو تەنیا دوو ساعەت دوواتر بمردمایە، چە دەبوو!؟” خولە ئەوەی […]
-
رستوران آزادی
رستوران آزادی من و دوستم از قدیم الایام رفیقیم. در یک محلە با هم بزرگ شدیم، و با هم بە مدرسە رفتیم. در کوچە همیشە با هم بازی میکردیم، و زمانی هم کە اولین سینما بە شهر ما آمد، با هم دزدکی بە دیدن فیلمهایش رفتیم. حتی، گاهی بیشتر اوقات مثل هم لباس میپوشیدیم. آنهایی […]
-
هاوڕێکەم مرد
هاوڕێکەم مرد هاوڕێکەم دوێنێ مرد. ئەمڕۆ دۆستێکی تر لە رێگای ئینستاگرامەوە پێی گوتم. گوتی ئەو مرد. تەلەفۆنەکەم دانا. نازانم چی بکەم. زۆر بیرم لەم بەشە نەکردبووەوە. ئەگەرچی دەمزانی مەرگ هەیە، بەڵام زۆر حسێبم بۆ نەکردبوو. هەمیشە لام وابوو جارێکە یەکجار دوورە. هەمیشە لام وابوو مردن لە هاوڕێیەتی دەترسێ. من دەیان ساڵە هاوڕێ مردووەکەم نەبینیوە، بەڵام […]
-
رۆژێک لەسەر کار
رۆژێک لەسەر کار عومران لە هۆڵی دانیشتنەکە بە تەلەفۆنەکەی گۆرانیی پاکستانی گرتووە. دەنگی دەداتێ و، هاوکات لە کاتێکدا موبایلەکەی بەدەستەوەیە بە دانیشتنەوە دەست دەکا بە سەماکردن. عومران ئەمە عادەتییەتی. لەگەڵ ئەوەی تەمەنی لە هەفتا نزیک دەکەوێتەوە، بەڵام زۆر ئاوێتەی مۆسیقا و گۆرانییە. لە هەموو چەشنێکی، بەتایبەت پاکستانی و فارسی. لە فارسیشدا زۆرتر حەزی بە موعینە. […]




