فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

برچسب: داستان کردی

  • خدای موش‌ها

    خدای موش‌ها

    خدای موش‌ها موش‌ها از دست گربەها بە تنگ آمدە بودند. روزی نبود کە یکی از آنها و یا حتی تعداد بسیار بیشتری توسط گربەهای بی‌رحم شکار و نفلە نشوند. موش‌ها کە از این وضعیت کاملا ناراحت و عصبانی بودند، دست بە هر کاری زدند کە مانع از این کار شدە و یکبار برای همیشە از […]

  • رادوێکەم دەفرۆشم

    رادوێکەم دەفرۆشم

    رادوێکەم دەفرۆشم لەمێژە تەلەفزیۆنم نیە. هەر زوو وازم لێ‌هێنا و، فرۆشتم. رەنگە بڵێن لەبەر چی؟ دەبێ بڵێم من توانایەکی سروشتی، یاخود وەک دەڵێن خودا دادیی سەیرم هەیە. لە روواڵەتی کەسەکانەوە، کاتێک دەدوێن، دەزانم درۆ دەکەن یان راست. لەبەر ئەمە وازم لە تەلەفزیۆن هێنا و، ئیستا وەک زەمانی زوو تەنیا گوێ لە رادوێ دەگرم. بۆخۆتان دەزانن […]

  • گروێس دەگرن

    گروێس دەگرن

    گروێس دەگرن گروێس ئەو بەیانییە کە لەخەو هەستا، لە خۆی‌دا هەستی بە شتێکی عەجایەب کرد. سەرەتا وەک هەمیشە چاوەکانی کردنەوە، پاشان هەر دوو دەستی خستە ژێر سەری و لە سەقفەکەی رووانی. سەقفە هەمیشەییەکە ئەوەتەی لەم خانووەدایە، وەک خۆیەتی. بەپێی عادەتێکی کۆن دارەکانی ژماردن. ئەگەرچی دە دانە بوون، بەڵام ئەو لە پێنجەمین‌دا راوەستا. پاشان خۆی کێشایەوە. […]

  • لەسەر پردی سیڕات

    لەسەر پردی سیڕات

    لەسەر پردی سیڕات خولە تازە مردبوو و، لەسەر پردی سیڕات خەریکی پەڕینەوە بوو کە لەتەنیشتی‌دا بەتووش پیاوێکی قژ بژی، تێکسمڕاوی، چاویلکە لەچاوی ریشن بوو کە لەبەر خۆیەوە دەیبۆڵاند. گوێی لێ بوو کابرا گلەیی لە شتێک دەکا. کە جوان گوێی بۆ راداشت، تێگەیشت کە دەڵێ “چ دەبوو تەنیا دوو ساعەت دوواتر بمردمایە، چە دەبوو!؟” خولە ئەوەی […]

  • رستوران آزادی

    رستوران آزادی

    رستوران آزادی من و دوستم از قدیم الا‌یام رفیقیم. در یک محلە با هم بزرگ شدیم، و با هم بە مدرسە رفتیم. در کوچە همیشە با هم بازی می‌کردیم، و زمانی هم کە اولین سینما بە شهر ما آمد، با هم دزدکی بە دیدن فیلم‌هایش ‌رفتیم. حتی، گاهی بیشتر اوقات مثل هم لباس می‌پوشیدیم. آنهایی […]

  • هاوڕێکەم مرد

    هاوڕێکەم مرد

    هاوڕێکەم مرد هاوڕێکەم دوێنێ مرد. ئەمڕۆ دۆستێکی تر لە رێگای ئینستاگرامەوە پێی گوتم. گوتی ئەو مرد. تەلەفۆنەکەم دانا. نازانم چی بکەم. زۆر بیرم لەم بەشە نەکردبووەوە. ئەگەرچی دەمزانی مەرگ هەیە، بەڵام زۆر حسێبم بۆ نەکردبوو. هەمیشە لام وابوو جارێکە یەکجار دوورە. هەمیشە لام وابوو مردن لە هاوڕێیەتی دەترسێ. من دەیان ساڵە هاوڕێ مردووەکەم نەبینیوە، بەڵام […]

  • رۆژێک لەسەر کار

    رۆژێک لەسەر کار

    رۆژێک لەسەر کار عومران لە هۆڵی دانیشتنەکە بە تەلەفۆنەکەی گۆرانیی پاکستانی گرتووە. دەنگی دەداتێ و، هاوکات لە کاتێک‌دا موبایلەکەی بەدەستەوەیە بە دانیشتنەوە دەست دەکا بە سەماکردن. عومران ئەمە عادەتییەتی. لەگەڵ ئەوەی تەمەنی لە هەفتا نزیک دەکەوێتەوە، بەڵام زۆر ئاوێتەی مۆسیقا و گۆرانییە. لە هەموو چەشنێکی، بەتایبەت پاکستانی و فارسی. لە فارسی‌شدا زۆرتر حەزی بە موعینە. […]

  • قوتوویەکی‏ تر ڤیتامین دێ

    قوتوویەکی‏ تر ڤیتامین دێ

    قوتوویەکی‏ تر ڤیتامین دێ ئەو لە رۆژێکی سەرەتای پاییز لە سەر باڵکۆنەکەی، لە کاتێک‌دا تەنیا بە توێی شۆرتێکەوە بەتەمای هەتاوگرتن لەسەر کورسییەک دانیشتبوو، لە دونیای دەرەوەی دەڕوانی. تیشکی هەتاو قەرار بوو بە ناردنی دووا تیشکە گەرمەکانی ئەو ساڵە، جەستەی بە ئاخر پاشماوەکانی ڤیتامین دێ پاراو بکا. خۆر بەڵێن بوو هەگبەیەک لەم ڤیتامینە بۆ زستانی سارد، […]

  • خەونی باران

    خەونی باران

    خەونی باران هەورەکان لە دەرەوە تا بێکۆتایی دەگەرمێنن. بارانێکی خۆش و بە خوڕ دادەکا. خۆزگە هەتا هەتایە ببارێ! ئەم ساڵانە دونیا ئەوەندە وشک و برینگە کە دڵم بێکۆتایی داکردنی قەترەکانی دەوێ. لە خەیاڵم‌دا هەموو قڵشەکانی خاک یەک دەگرنەوە، درەختەکان چرۆ دەردەکەنەوە و ژنانی گەڕەکیش بۆ ئاو ناچن بۆ لای ئەو تانکییە ژەنگاوییەی وا بە چەند […]

  • ژەنڕاڵ

    ژەنڕاڵ

    ژەنڕاڵ ژەنڕاڵ رۆژی هەشتی مانگی دێسەمبەر لە کاتێکدا هەرچی پەیکەری بەردین و ئاسنینی خۆی و باوکی بوو لە تەواوی نیشتمان کۆی کردبوونەوە، لە جانتاکەی هاویشتن، سواری فڕۆکەیەک بوو و بەرەو مۆسکۆ بەڕێ کەوت. ئەو چەند رۆژ لەوە پێش لە رێگای بەرپرسی دەزگای سیخۆڕیی دەوڵەتەکەیەوە بە دە کۆتر دە نامەی بە یەک ناوەڕۆکەوە بۆ باکوور ناردبوو. […]

  • چووکی بچووک، چووکی گەورە

    چووکی بچووک، چووکی گەورە

    چووکی بچووک، چووکی گەورە ئیمڕۆ بەڕێکەوت بەسەر لایڤێک‌دا کەوتم. لە لایڤەکەدا خانمە دکتۆرێک لەسەر سایزی چووکی پیاو قسەی دەکرد. دەیگوت چووکی نۆرمال سیانزە سەنتی‌میتر، چووکی مامناوەندی یانزە و نیو و چووکی بچووک حەوت و نیوە. دوواتر درێژەی دایە کە بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە چواردە هەزار کەسی لە دونیادا گرتووەتەوە و لەوانیش‌دا وڵاتانی عەرەبی بەشدارن، پیاوە […]

  • تەما

    تەما

    تەما ساڵانی ساڵ بوو باران نەدەباری. خەڵکی گوند لە بەر وشکەساڵی هەندێکیان سەری خۆیان هەڵگرتبوو و، رۆیشتبوون. ئاژەڵەکانیان بەتەمای لەوەڕگەی تازە و سەرسەوز پێش خۆیان دابوو و، بەرەو باکوور لە ئاسۆدا ون ببوون. ئەوانەی مانەوە، بەڵێنیان دا قەت نیشتمان جێ نەهێڵن و، بمێننەوە. بەڵام بە بێ ئاو، ژیان مەحاڵ بوو. لە دووای ئەوەی کانیاوەکان وشکیان […]