برچسب: داستان کردی
-
چیرۆکی فەرماندە
چیرۆکی فەرماندە چیرۆکی فەماندەبابەت: رۆماننووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوورچاپ: وەشانخانەی 49 کتێب ، سوید فەرماندە کتوپڕ کەرەشین رادەوەستێنێ. سەری قورس قورسە. سەیری کەرەشین دەکا، سەیری دەورووبەری و ئەوسا هەڤاڵان. لە دوورەوە دەنگی تەقەی تفەنگ و ژاوەژاوی شار بە داوێنی لاپاڵەکاندا سەردەکەوێ و سروشت هەراسان دەکا. فەرماندە دەست دەبا بۆ دووربینەکەی. لە شار دەڕوانێ. کۆڵانەکان و شەقام، ئەوەی وا […]
-
هەموومان چیرۆک ناگێڕینەوە
وەک دەگوترێ ئێمە هەموومان چیرۆک دەگێڕینەوە. هەموو مرۆڤەکان لە ژیانی رۆژانەدا لەکاتی گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر پەنا دەبەن بۆ چیرۆک و بۆ گێڕانەوە. لە راستیدا بەشێکی گرینگی بیروباوەڕەکانمان، هەست و نەستمان و ئەو شێوازە رووانینەی بۆ دونیا و بۆ ژیان هەمانە لە رێگای چیرۆکەوە بەیانی دەکەین. بەڵام گێڕانەوەی چیرۆک لە رێگای زمانەوە لەچاو گێڕانەوە لە رێگای […]
-
ژیان بەردەوامە
براگەورەکەم شاعیر بوو. وەک بۆخۆی دەیگوت لێدانەکانی سەردەمی منداڵی باوکم و تووڕەبوونەکانی باوەگەورە و مەزڵومییەکەی دایکم ببوونە هۆکاری شاعیریەتییەکەی. ئەو کە نزیکەی سی ساڵ تەمەنی بوو و هێشتا بە دزییەوە جگەرەی دەکێشا، لە ژوورەکەی دادەنیشت و لە کاتێکدا دەفتەرەکەی بەباوەشەوە دەگرت، بە قەڵەمە ‘بیگ’ە رەشەکەی بە وتەی خۆی شیعرە نەمرەکانی دەنووسی. یەکێک لە شیعرەکانی ئەمە […]
-
ئەحەکان
ئەحە سینگ شێر کە سەرەتا گوێی بە ئەحە فشەکەر نەدەدا، لە دووای ئەوەی ئەحە چەند جارێک چاییەکانی بۆ حسێب کرد و بۆ کەبابێک لە باشترین کەبابخانەی شاریش دەعوتی کرد و بگرە بە دەسماڵە مەشەدییەکەی دەوری ملی پێڵاوە رەشەکانیشی بۆ سڕییەوە، ملی دایە ئەوەی ئەحە فشەکەر شوێنی بکەوێ و بە یەک یاخود نیو هەنگاو لە دوواوە بە شوێنیا بڕوات.
-
خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی گوناهی گەورە
خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی گوناهی گەورە سارا ئەحمەدزادە (خوێندکاری زمان و وێژەی کوردی لە زانستگا کوردستانی سنە) خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی گوناهی گەورە ڕۆمان یەکێکە لەو ژانرە نوێیانەی کە لە سەردەمی ئێستادا بەشێوەیەکی گرنگ دەور ئەبینێ و خاوەن مۆرک و شێوازی تایبەتی خۆیەتی. ڕۆمان وەکوو ژانرێکی ئەدەبی لە کۆمەڵگای ڕۆژئاوا لە سەدەی ١٨ بەملاوە دەست پێئەکا و […]
-
جادە تمدن
آقای خاطرە، کارمند ادارە راە و ترابری، مسئول پروژەهای جادەکشی در یکی از مناطق غرب استان است. او سالهاست در این منسب قرار دارد و همیشە با افتخار دستی بە ریش سفید خودش کشیدە و می گوید: “من این افتخار را دارم کە مردم مناطق غربی را بە تمدن وصل کردەام، افتخاری کە خواهد ماند، […]
-
دارگوێزەکانی هەورامان
دارگوێزەکانی هەورامان کاتێک دارگوێزەکانی هەورامان نەخۆشیی سەرەتان لێی دان، “رۆناڵد ریگان” سەرۆک کۆماری ئامریکا کە لە ژوورە گەورەکەی خۆی لە تەنیشت ژنەکەی دا خەوتبوو، لەخەوڕاچڵەکا و لە کاتێکدا ئارەقێکی سارد هەموو جەستەی لەخۆگرتبوو، سوێندی خوارد جارێکی تر بە شێوەیەکی جیددی بەرژەوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکان کەوتووەتە بەر مەترسیییەوە و هەربۆیە دەبێ هەرچی زووتر هێرش بکاتە سەر رۆژهەڵاتی […]
-
فاتمۆکێ
فاتمۆکێ هەموو رۆژێ تەماتەکان کە جاری وایە وردن و جاری وایە درشت، جوان جوان بە ئاو دەشوا، بە چەقۆ قاشیان دەکا و ئامادەیان دەکا بۆ خواردنی نیوەڕۆ. بۆنی تەماتە تەواوی ژوورەکە دەتەنێ. چاوەکانی شەوقی سوور دەدەنەوە. فاتمۆکێ هەر رۆژەی بە جۆرێک سازیان دەکا، جاری وایە لە گەڵ پیازی سووەروە کراو دەیانکوڵێنێ و، جاری وایە لە […]
-
تەم و مژەکەی ئەوسەری شار
تەم و مژەکەی ئەوسەری شار هەر رۆژەی جەستەی نەفەرێک لێرە لەم ژوورە بە رۆحێکی پەرتەوازەوە دەبەنە دەرەوە. ئێرە ژووری ئەوانەیە وا قەرارە بمرن، ئەوانەی وا دەبێ بمرن! بەرغەزەبی خواکەوتووەکان. کیسەڵەکانی ناو دارستانێکی گڕگرتوو. ژوورێکی گەورە کە بە ئاسانی جێگەی پەنجاکەسی تێدا دەبێتەوە. ئەوەندە گەورەیە کە ئەم، جاری وایە ئەوەی کە لەوێ لە سوچی ئەوبەر دەمرێ، […]
-
بەفری هاوڕێ
بەفری هاوڕێ ئەم چیرۆکە لە گۆڤاری رامان ژمارە 135 چاپ کراوە: بەفری هاوڕێئەم چیرۆکە لە کتێبی “خۆشترین رۆژی دنیا” چاپ کراوە.