برچسب: فەڕۆخ نێعمەتپوور
-
باڵندەکان بانگی دەکەن
باڵندەکان بانگی دەکەن ئەو شەوە، ڤیۆڵۆنەکەی هەڵگرت، پەنجەرەکەی کردەوە و لەسەر قەراغ دانیشت و دەستی کرد بە ژەنین. لە دەرەوە مانگ چواردە بوو و گەواڵە هەورەکان پەڵە پەڵە بە بەستێنی ئاسماندا تێدەپەڕینن. دونیا چۆڵ چۆڵ بوو. کۆڵان و دونیا لە نێوان کایەی دەرکەوتنی تیشکی مانگ و سێبەری هەورەکان لە سەمادا بوون. دونیا چەند بێدەنگ بوو. […]
-
تامەزرۆیی
تامەزرۆیی لینکەکەی کۆپی کرد، گواستییەوە بۆ ناو واتساپ و لەوێوە بۆ ئەو ئاردەسەی بەڕێکرد وا مەبەستی بوو. ئادرەسی هاوڕێیەکی کۆن کە لەمێژبوو هەواڵی لێی نەبوو. باشتر بڵێم راستەوخۆ هەواڵی لێنەبوو، ئەگینا بە هۆی ئەپ، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەگشتی جیهانی نێتەوە دووراودوور و ناڕاستەوخۆ ئاگای لێبوو. دەیزانی سەلامەتە و دەژی و خەریکی ژیانی ئاسایی خۆیەتی. سەیرە! […]
-
هەواڵ
هەواڵ لەمێژە نە باوکم و نە باوەگەورە گوێ لە هەواڵ ناگرن. لە رادوێ و تەلەفزیۆنی ماڵی ئێمەوە دەنگی هیچ هەواڵنێر و خوێنەری هەواڵێک ناگاتە گوێ. ئێمە تەنیا یان گوێ لە گۆرانی دەگرین، یان سەیری فیلم دەکەین. بەڵام لەو بەر کۆڵان، ئەو کۆڵانەی تەنیا سێ میتر پانە، دراوسێیەکمان هەیە کە هەمیشە گوێ لە هەواڵ دەگرێ. بە […]
-
هاوشێوە
هاوشێوە کاتژمێر پینجی بەیانی لە ‘کانی پلوسکان’ەوە بەرەو سنور شۆڕبوونەوە. رۆژێکی کۆتایی بەهار بوو. سروشت، جوان و رازاوە و سەرسەوز دەخەمڵییەوە. دەنگی باڵندەکان لە هەموو لایەکەوە دەهاتەگوێ. سروەی بەیان لە دۆڵەکەوە رادەخوشا و، لە شوێنیک لە ناو دارستانەکەدا وندەبوو. کێوی ‘نهێنی’ بەرزبەرز بە بێدەنگی بەرەو پێشوازیی رۆژێکی تر دەچوو. کە گەیشتنە سنور، پیاوێکی قاچاقچیی تەمەن […]
-
بچم یان نەچم!
بچم یان نەچم! مەحمووی خاڵە حاجی بریاریدا بچێ بۆ حەج. ئیتر کاتی هاتبوو. خۆی گوتەنی لەخوا بەزیا بێ کاروکاسبی باشی هەبوو، پارەیەکی باشی لەدووای ساڵانی ساڵ خستبووە سەریەک و لە هیچی کەم نەبوو. تازە پێی وابوو درەنگیش کەوتبوو و، دەبا ساڵانی ساڵ لەوە پێش بیری لەمە بکردایەتەوە. دیارە ئەو کاتیش زەینی چووبووە سەری، بەڵام دڵی […]
-
هێلکەی کوڵاو
لە شەقامی ناوەندی شارەوە کاروانێکی گەورەی سەیارە خەریکە تێدەپەڕێ. یەک دوو ماشینی وەنەوشە و ئەوانی تر تۆیۆتای لاندکڕۆزێری پڕ لە چەکدار کە جاری وایە ‘بی کەی سی’یان لەسەرە. چەکدارەکان بە جلی کوردی و بە جلی سەربازیی سەوزی بەڵەک بەڵەکەوە جوان جوان لە دەورووبەری خۆیان ورددەبنەوە، نا وردبوونەوە نا، مۆڕدەبنەوە. خەڵکەکە لە ناو دووکان و لەسەر […]
-
رۆژێک پێکەوە
رۆژێک پێکەوە عەسرێکی رۆژی هەینییە. گەرمای هەتاوی ئەو رۆژەی هاوین کەمکەم خەریکە دادەهێزرێ و کۆڵان هەناسەی تێدەکەوێ، بەڵام هێشتا کەس بەدەرەوە نیە. دەنگی بانگی عەسری مزگەوتی گەڕەک، مزگەوتی سەیی، بەسەر خانووە کش و ماتەکاندا دەکشێ و ئاسمان دەگرێتەباوەش. لە کۆڵانێکەوە کۆمەڵێک مرۆڤ لەگەڵ تابووتێک بەرەو بانەکۆن دەڕۆن. بێدەنگ رێدەکەن. نە دەنگی گریان دێ و، نە […]
-
ئیتر قەدەغەیە
ئیتر قەدەغەیە ئەو ساڵەی شۆڕش کرا و شا رووخا، چیتر دایکم منیشی لەگەڵ خۆی نەبرد بۆ حەمام. دیارە ئەمە بەڕێکەوت بوو و، هیچ جۆرە پێوەندییەک لە نێوان ئەم دوو رووداوەدا نەبوو. کە شا ئێرانی جێهێشت تەمەنی پەنجاو نۆ ساڵ بوو و، کە دایکیشم بڕیاری دا چیتر من لەگەڵ خۆی نەبا بۆ حەمام تەمەنم حەوت ساڵان […]
-
کۆڵەکە
کۆڵەکە لەم رۆژانەدا بەسەر دەفتەرێکی کۆنی خۆمدا کەوتم. هی ئەو سەردەمەی وا هێشتا قەڵەم و کاغەز باویان مابوو و، مەرکەب بیرەکانی دەهۆنییەوە. لە کتێبخانەکەمدا لە پشت ریزی کتێبەکانەوە دۆزیمەوە. قاتی سێهەم بەدەستی راستا. لە پشت کتێبە مێژووییەکانەوە. دیارە مەبەستم لە دۆزینەوە ئەوە نیە ونم کردبێ. نا، مەبەستم ئەوەیە کە لەدووای ساڵانی ساڵ دیسان بەسەریدا کەوتمەوە. […]
-
کۆترباز
کۆترباز کۆترباز بووم. خاوەنی دەیان. لە رەش و سپی و تەوقی و کەلەرەش و ئەبڵەقەوە بگرە، تا قاچ پەڕدار و شاباڵ سپی و تەک رەش. زۆربەی کاتەکان لەلایان بووم. دانم پێدەدان، کولانەکانیانم خاوێندەکردەوە، یاخود هەڵمدەفڕاندن. جاری وابوو بە کۆ هەر هەموویان. هەڵبەت باشتر بڵێم، نەک هەموویان، چونکە هەمیشە چەند دانەیەکیان لەسەر هێلکە بوون. کە هەڵمدەفڕاندن […]