برچسب: چیرۆکی کوردی
-
زاراوەی تایلەندی
لەدووای نەشتەرگەرییەکی تا رادەیەک قورس کە پەیوەندیی بە قۆلمەوە هەبوو، بە ئاگا هاتمەوە. وەک بڵێی گوێم لە قیژ و قاوێکی زۆر بوو. کەسێک دەیقیژاند و، ئەوەی بە دەمیدا دەهات، دەیگوت. پێم وابێ چەند کەسێکی تر هەوڵیان دەدا ئارامی بکەنەوە. لەبیرم نایەت چی دەگوت. تەنیا هەندێ وشەی وەک درۆزن، خایین، وازهێنان و شتی لەم بابەتە دەهاتنە […]
-
گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش و کۆمەڵێک پرسیاری ئەزەلی
گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش و کۆمەڵێک پرسیاری ئەزەلی هاشم ئەحمەدزادەگۆزەڵەیەک خۆڵەمێش، نوێترین ڕۆمانی فەڕۆخ نێعمەتپوورە کە ساڵی ۲۰۲5 لەلایەن ناوەندی ۴۹ کتێبەوە لە وڵاتی سوێد چاپ و بڵاو بووەتەوە. ”لەو ڕۆژەوە ڕۆلان بارتی فەڕەنسی بە دەستەواژەیەکی نوێوە، جاڕی مەرگی نووسەری کێشا و دەرفەتی لەدایکبوونەوەیەکی نوێی بە خوێنەر بەخشی، خوێندنەوە بوو بە مڵکی بێئەملاوئەولای خوێنەر. بارت بەم کارەی، نەریتێکی […]
-
ترامپ زەنگی بۆ دام
ترامپ زەنگی بۆ دام حەزم دەکرد سەفەرێکی ئیسڕاییل بکەم، بەڵام نەمدەوێرا. بەیانییەک دەوروبەری کاتژمێر نۆ لە ماڵەوە بووم. تازە ناشتام کردبوو و، نەیشدەچوومە سەر کار. وەک دەڵێن ‘فری’ بووم. یەعنی ئازاد. لە کاتێکدا جگەرەیەکم بۆ داگیرساندبوو، قاوەیەکم لەبەر دەمدا بوو و لە هەواڵەکانی شەڕی غەززەم دەڕوانی تەلەفۆنەکەم زەنگی خوارد. لێم رووانی. ژمارەیەکی نەناسراو کە ئەوەندە […]
-
سەربازی
سەربازی جانتاکەم پێچاوەتەوە و، لەناو راڕەوەکە رێک لەتەنیشت دەرگاکە دامناوە. دەستم خستووەتە ژێر سەرم و، لەناو جێگاکەمدا راکشاوم. لەناو تاریکیدا لە سەقفەکە دەڕوانم. کاتژمێر دوانزەی شەوە. دەنگی سیسرک لەگەڵ ویزە ویزی مێشوولە تێکەڵ بووە. لەدەرەوە پشیلەیەک شەرمێونانە دەمیاوێنێ. سبەی دەچم بۆ سەربازی. دایکم گریا و، باوکم گوتی ئیتر دەبی بە پیاو! سبەی فرمێسکەکانی دایکم و […]
-
تیرۆر
تیرۆر بە جل و بەرگێکی سەربازیی سەوز و خاکییەوە، لە کاتێکدا مایکرۆفۆنەکەی بەدەمەوە ناوە و لە سەر سێنەکە راوەستاوە، بە گەرمی خەریکی قسەکردنە بۆ جەماوەرەکەی بەردەمی. باس باسی سەربەرزیی گەل و نیشتمانە، ئەوەیکە چیدی نابێ ئەم دۆخە درێژەی هەبێ و دەبێ لە شوێنێکدا کۆتایی پێ بێ. بەڕای ئەو، کاتی گۆڕانیش هەر ئیستاکە بوو. نە چرکەیەک […]
-
پرسیار
پرسیار پێش ئەوەی بگەمە سەر چوارڕێیانەکە، دەمزانی هەر رێگایەی بەرەو کوێ دەچێ. ئیستا کە گەیشتووم، نازانم، لەبیرم نەماوە! تەنانەت تابلۆکانیش پێم ناڵێن. وەک بڵێی لەگەڵ ئەوەی ناوەکان لە شوێنی خۆیان ماون، بەڵام کەسێک سڕیونی،… بۆم ناخوێندرێنەوە،… یان رەنگە دەخوێندرێنەوە بەڵام مل نادەنە خوێندنەوە! رادەوەستم. یەعنی دەبێ راوەستم! لەگەڵ ئەوەی چوار رێگا لەبەر دەممدایە، لەگەڵ ئەوەی […]
-
شێتی تەواو
شێتی تەواو نەخۆشەکان کە ئۆتیستن لەسەر موبلەکان دانیشتوون و، سەیری تەلەفزیۆن دەکەن. چوار کارمەند لە هۆڵەکەدان. کاروان خەریکی شۆردنی قاپ و قاچاخ و خاوێنکردنەوەی ئاشپەزخانەکەیە. برزۆ بە موبایلەکەیەوە سەرقاڵە. سەرحەت کە لە کوردە گەورەبووەکانی نۆروێژە و قەت کوردستانی نەبینیوە، لەتەنیشت یەکێک لە نەخۆشەکان دانیشتووە و، ئەویش لە تەلەفزیۆنەکە دەڕوانێ. دوو ژن پێم وابێ لە ئازەربایجان […]
-
گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش
گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش رۆمانی ‘گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش’ چاپ و بڵاوکرایەوە رۆمانی ‘گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش’ لەنووسینی فەڕۆخ نێعمەتپوور لەلایەن وەشانخانەی ۴۹کتێب چاپ و بڵاو کرایەوە. ئەم رۆمانە نوێترین بەرهەمی نووسەرەکەیەتی و، وەک نووسین ئەزمونێکی نوێ دەگرێتە خۆی. خوێنەران و هۆگرانی ئەدەبی کوردی دەتوانن لە وەشانخانەی ۴۹کتێب، ئەم رۆمانە نوێیە دەستخەن! گۆزەڵەیەک خۆڵەمێشبابەت: رۆماننووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوورچاپ: وەشانخانەی 49 کتێب، سوید . […]
-
ناپلیۆن
ناپلیۆن ئەمڕۆ لە پاریس بووم. بەناو کۆڵان و شەقامەکانی تەنیشت رووباری سێندا گەڕام. لە بەیانییەوە هەتا دووانیوەڕۆ. ئەگەرچی یەکەم جار نیە سەردانی پاریس دەکەم، بەڵام دەڵێی یەکەم جارە. سەیرە، هەمان هەستی جاران تیاما چەکەرە دەکاتەوە. رووباری مێژوویی سێن بە بینا کۆن و مێژووییەکانی دەوروبەرییەوە چەند سەرنج راکێشن! تیایا ماوم ئەم خەسڵەتی مێژوویی بوونە داخۆ لە […]
-
خەیاڵ باشترە
خەیاڵ باشترە بەیانی کە لەخەو بەئاگا هاتم، هەستم کرد لایەکم قورسە. بە خۆم گوت هی ئەوەیە زۆری بەسەردا کەوتووم و، لەسەری خەوتووم. لای چەپم بوو. بەسەر پشتدا کەوتم بۆ ئەوەی لاسەنگییەکەم چارەسەر بکەم. بەڵام بێسوود بوو. تێپەڕینی کات، کە لەم کاتانەدا چارەسەر بوو، هیچی لێ نەکەوتەوە. بەخۆم گوت زیاتری دەوێ. دیسان بێسوود! کە سەرم وەرگێڕا […]
-
کێلون
کێلون کەسێک لەدەرگا دەدا. کەسێک دەیەوێ سەردانی من بکا، بەڵام من دەرگاکە ناکەمەوە. دەزانم گەر بێتە ژوورەوە، دەبێ ساتێکیش هەبێ بۆ رۆیشتنی… بۆ رۆیشتنەوەی. من لە ترسی رۆیشتنەوەی ناوێرم درگاکە بکەمەوە. لێگەڕێ با بیکوتێ! خۆشی ئەوەی کەسێک هەتا هەتایە دەتوانێ لە پشت دەرگا بێ و، چاوەڕوانی هاتنە ژوورەوە، سەرتاپام دادەگرێ. کە ئەو لەوێیە من ئیتر […]
-
هاوڕێی ئەستێرەم
هاوڕێی ئەستێرەم ئەمشەو لەگەڵ ئەستێرەیەک بوومە هاوڕێ. لەبەر پەنجەرەکەمدا دانیشتبووم. لە تاریکایی دەرەوە و لە دەریا و لە ئاسمانی پڕ لە ئەستێرەم دەڕوانی. لەنەکاو پەنجەیەک شووشەکەی کوتا. پەنجەیەکی نوورانی و نەرم. لێم روانی. دوو نیگای گەش بە بزەیەکی ئاگرینەوە لێم رامان. شەو لە پشت پەنجەرەکەمەوە بوو بە بارانی وردە تیشک. بە لێوە ئاڵتوونییەکانی چپاندی بە […]




