برچسب: داستان کردی
-
نەوەی نوێ
نەوەی نوێ چەند باڵاخانەی گەورە و زۆر بڵیندی بیست نهۆمی لە گۆڕەپانێکی دەوری شار نزیک کێوێکی سەرکەش سازکرابوو. خەڵک، واتە ئەوانەی وا لەوێ نیشتەجێ ببوون، بەدڵی یەکجار خۆشەوە خۆشحاڵ لەوەی ئیتر خاوەن خانووی خۆیانن ماوەیەک بوو دامەزرابوون. لەم گەڕەکەوە، کە ناوی ‘گەڕەکی بنی شاخە بەرزەکە’ بوو، بەتایبەت لە قاتەکانی سەرەوەی باڵاخانەکان هەموو ناوشار دیار بوو. […]
-
هێلکەخۆر
هێلکەخۆر دەنگۆی هێرشی ئامریکا بۆسەر ئێران هەتا دەهات زیادی دەکرد. ئیستا ئیتر زۆرینەی خەڵک دڵنیا بوون، شەڕەکە دەست پێدەکا. ئەگەر کۆمەڵە پاپۆڕی ئابراهام لینکۆڵن گەیشتبووە دەریای عەرەب و کۆمەڵە پاپۆڕی جڕاڵد فۆردیش بەڕێوە بوو، ئیتر ئەمە جگە لەشەڕ هیچ مانایەکی دیکەی نەبوو. کاک پشکۆ وەک هەموو خەڵکی دیکە دڵنیایە شەڕ سازدەبێ. بەتایبەت کە بۆخۆی مێژوونووسە […]
-
بڵیندگۆی مزگەفت
بڵیندگۆی مزگەفت لەو کاتەوەی سەدام لە ناوچەکە کشابووەوە و، کوردەکان توانیبوویان حکومەتێکی خۆجێی سازبکەن. سێ ساڵێک دەگوزەرا. بەڵام ماوەیەک بوو مقۆمقۆی شەڕی ناخۆیی دەهات. نێوان پارتی و یەکیەتی کە فیفتی فیفتی حکومەتیان پێک هێنابوو، دەمەقاڵە هەبوو. ئەمیان خۆی لەوی تر بە شیاوتر دەزانی و، ئەویان لەم! لەم دوواییانەیشدا دوو نوێنەریان لە ناو پەرلەمان تێک گیرابوون […]
-
ژووری پەنجا و چوار
ژووری پەنجا و چوار مرۆڤێک دەناسم لەسەر شۆستەیەک لە بەردەم باڕێکدا دادەنیشێ. یەعنی نایناسم، تەنیا ئەوەندەی زۆرجار دەیبینم. سەرەتا زۆر سەرنجم نەدەدا. من کە هەموو رۆژێک لەوێوە تێدەپەڕیم، کاتێک ئێوارەیان لەکار دەگەرامەوە، دەمبینی لەوێ بوو. گەر بڵێم هەموو رۆژێک، راست ناکەم؛ بەڵام زۆربەی رۆژەکان لەوێ بوو. بە نیوەبیرەیەک و تەپڵەکێکی جگەرە و کەمێک دووکەڵ بەسەریەوە. […]
-
حەزم بە هەڵپەڕینە
حەزم بە هەڵپەڕینە من پێم وایە هەر کەس دێتە ناو ئەم ژیانەوە، لەپاش ئەوەی باڵا دەکا، گەورە دەبێ و دەخەمڵێ، بەرەبەرە رێگای خۆی دەدۆزێتەوە. بەبۆچوونی من هەر کەس دەبێ بەوەی وا بۆخۆی پێی خۆشە. ئەمەیش بەبێ دەرفەتی هەڵبژاردن ناکرێ. بەم شێوەیە مرۆڤ بۆ هەمیشە بەرچاوی رووناک دەبێتەوە و، ئیتر دەزانی بۆ دەژی. دیارە وەک هەمیشە، […]
-
قوتووەکەی هەڤاڵ گیڤارا
قوتووەکەی هەڤاڵ گیڤارا هەڤاڵ گیڤارا، یان هەمان شەماڵی عەبە سوور، کە کاتی خۆی هاوگەڕەک بووین و پێکەوە لە سلێمانی دەچووینە قوتابخانەیەک، لەسەردەمی شاخ لە قەندیل بینیبووم. یەعنی تەنها نەمبینیبوو، بەڵکو باشتر بیڵێم پێکەوە چووبووین بۆ شاخ. وەها کە لەوێیش وەک سەردەمی گەڕەک و سەردەمی قوتابخانە دەمبینی. ئێمە لەوێیش هاوڕێیەتیمان بەردەوام بوو. شەماڵی عەبە سوور ئەوەندە […]
-
لەگەڵبوونێکی خەیاڵی
لەگەڵبوونێکی خەیاڵی دایکم ئەندامی هیچ حیزبێکی سیاسی نەبوو، بەڵام هەموو رۆژێک لەگەڵ نانی نیوەڕۆ رادیۆی هەموو حیزبەکانی دەگرت. ئەو حیزبانەی وا لە شاخ بوون و، شەڕی چەکداریان لەگەڵ حکومەت دەکرد. گوێیشی نەدەدایە ئەوەی داخۆ دەنگی رادیۆکە بەرزە و رەنگە دراوسێیەک یاخود رێبوارێکی ناو کۆڵان گوێی لێبێ و، دوواتر کەسێک راپۆرت بدا و کێشەیەکمان بۆ ساز […]
-
سکاڵای سەگ
سکاڵای سەگ ئاخ من چەندە لەم خاوەنەی خۆم تووڕەم. کەس نازانێ خەریکی چییە. ئەوەتەی منی هێناوە بۆ ئێرە و بەخێوم دەکا، دەبینم شێوە ژیانی هەر ئەوەیە. نە قچێک زیا و، نە قچێک کەم. نازانم پێش من چۆن بووە. وەک لەم و لەوم بە هەڵکەوت لەکاتی پیاسە لەگەڵ خۆیدا بیستووە (ئەوسا کە بە تەلەفۆن قسەی کردووە)، […]
-
مێینەیەک و دوو نێر
مێینەیەک و دوو نێر رەشەمەی ۱۳۵۷ی هەتاوی بوو. بۆ نەورۆز هەفتەیەکی مابوو. رێک یەک مانگ لە سەرکەوتنی شۆڕش گوزەرابوو گەنجێک خوشکەکەی لەسەر بێ ئەخلاقی کوشت و، و ژنێکی تریش کە دوو منداڵی هەبوو سەری خۆی هەڵگرت و لەگەڵ جەوانێکی دراوسێیان ون بوو. ئەم دوو هەواڵە وەها بوون کە بۆ ماوەیەک هەواڵی رووخانی شایان لەبیر خەڵک […]
-
قاپوڕی کاک هەڵکەوت
قاپوڕی کاک هەڵکەوت کاک هەڵکەوت بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەوە گیانی لەدەست دابوو و، لە گۆڕستانی شار ناشتبوویان. هەر ئەو رۆژە کاتژمێر دوانزە مردبوو و، چوار سەعات دوواتریش بەگۆڕیان سپاردبوو. سبەی بەڵێن بوو لە مزگەوت پرسەی بۆ دابنێن. بۆ ئێوارە و شەو، ماڵەوە قەرەباڵغ بوو و، لەبەر هاتوچۆی خزم و دۆست و ئاشنا بەر نەدەکەوت. دەنگی گریان […]
-
ترامپ زەنگی بۆ دام
ترامپ زەنگی بۆ دام حەزم دەکرد سەفەرێکی ئیسڕاییل بکەم، بەڵام نەمدەوێرا. بەیانییەک دەوروبەری کاتژمێر نۆ لە ماڵەوە بووم. تازە ناشتام کردبوو و، نەیشدەچوومە سەر کار. وەک دەڵێن ‘فری’ بووم. یەعنی ئازاد. لە کاتێکدا جگەرەیەکم بۆ داگیرساندبوو، قاوەیەکم لەبەر دەمدا بوو و لە هەواڵەکانی شەڕی غەززەم دەڕوانی تەلەفۆنەکەم زەنگی خوارد. لێم رووانی. ژمارەیەکی نەناسراو کە ئەوەندە […]
-
بوی جادویی
بوی جادویی (برگردان: مهدی سیّدی –نویسندە: فرخ نعمت پور) همیشه عاشق این بو بود. بویی ترکیبشده از مرّکّب و از درخت و از اندیشۀ آدمی. بویی که به همۀ زمانها شباهت داشت. با این بو هم به گذشته میرفت و هم دور دور در آینده. در این سفرها تبدیل میشد به تمام زندگی، به همۀ […]




