برچسب: چیرۆکی کوردی
-
دەنگی بلوێر
دەنگی بلوێر خودا کە دەنگی بلوێرەکە دەهاتەوە گوێی، وەک هەمیشە توڕە دەبوو، هەر چی لەبەردەستدا بایە فڕێی دەدا، هەر لە گۆی زەوییەوە بگرە، هەتا هەتاو و ئەستێرە و کاکەشانەکان. کە فڕێیشی دەدان، دونیا بۆ چەند ساتێک وەها دەشێوا کە بۆ وێنە من لە جیاتی ئەوەی لە ماڵی خۆمان وەک هەمیشە لە بەر پەنجەرەکەدا بم، دەمبینی […]
-
گۆڕی یەهودا
گۆڕی یەهودا زۆر حەزدەکەم بارگەوبنە بپێچمەوە و هەمووی بخەمە جانتایەک و بیدەم بە کۆڵمدا و روو لە وڵاتی فەلەستین، ئیسڕائیل یاخود باشتر بڵێم (بەهۆی ئەوەی هەندێ کەس رقیان لە ناوی ئیسڕائیلە) روو لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست بکەم. رێک ئەو جێگایەی، یاخود ئەو ناوچەیەی چیرۆکی مەسیحی تیا روویدا. هەڵبەت لێتان تێک نەچێ، ناچم بۆ ئەوەی دیسان […]
-
باران و من
باران و من ئەمڕۆ بارانێکی قورس دایکرد، لە چەشنی شەستە و رەهێڵە. ئاسمان یەک تەبەق بوو بە هەورێکی رەشی نزمتر لە بانە گڵەکەی ئێمە. نازانم بۆ هەر رۆژێک من بیر و خولیای گۆڕانی دونیا لە مێشکم دەدا، یەکسەر دەبێ بە هەور و بە باران. ئەویش هەور و بارانێک کە لە هیچ هەور و بارانێکی تر ناکا. […]
-
خەیاڵەکانی حاجی
خەیاڵەکانی حاجی حاجی کە لە حەج گەڕایەوە، جگە لە عادەتە قۆڕەکەی جاران نەبێ ئەزیەتی دەکرد، ئەگینا تەواو کەیف خۆش و لەسەرحاڵ بوو. پێی وابوو دووا ئەرکی موسوڵمانێتی خۆی بەجێ هێناوە و، ئیتر خوا بۆ خۆی سەرپشکە لە سەر ئەوەی دووای مردن دەینێرێتە بەهەشت یان نا. کە لەناو فڕۆکەکە دانیشتبوو و لە پەنجەرە گچکەکەیەوە سەیری ئاسمانی […]
-
بیری یار
بیری یار ئەو سەردەمەی ئاشق بووم، یار پێی دەگوتم دەبێ هەموو کاتێ لە بیری یاردا بم. هەر وایش بوو. هەمیشە لەبیریدا بووم. بە رۆژ، بە شەو، کاتێ نان خواردن، کاتێ کارم دەکرد، کاتێک دەخەوتم، تەنانەت ئەو کاتانەیش بیرم لە رمان و رووخانی دەوڵەت دەکردەوە. بە کورتی من هەمیشە لە بیریدا بووم. بیری یار. رۆژیک تەلەفۆنەکەم […]
-
دارگوێزەکانی هەورامان
دارگوێزەکانی هەورامان کاتێک دارگوێزەکانی هەورامان نەخۆشیی سەرەتان لێی دان، “رۆناڵد ریگان” سەرۆک کۆماری ئامریکا کە لە ژوورە گەورەکەی خۆی لە تەنیشت ژنەکەی دا خەوتبوو، لەخەوڕاچڵەکا و لە کاتێکدا ئارەقێکی سارد هەموو جەستەی لەخۆگرتبوو، سوێندی خوارد جارێکی تر بە شێوەیەکی جیددی بەرژەوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکان کەوتووەتە بەر مەترسیییەوە و هەربۆیە دەبێ هەرچی زووتر هێرش بکاتە سەر رۆژهەڵاتی […]
-
بەیانی تۆ دەمری!
خوێندنەوەی چیرۆکی “بەیانی تۆ دەمری” ئەم چیرۆکە لە کتێبی “سێوە گڕاویەکان” چاپ کراوە.