فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

فەڕۆخ نێعمەتپوور نووسەر و رۆژنامەنووس لە ساڵی ١٣٤٤ی ھەتاوی لە شاری بانە، کوردستانی ئێران لە دایکبووە.. خاوەن لیسانسە لە بواری فەلسەفە لە زانکۆی بلیندەرن لە ئۆسلۆ. ئەم نووسەرە لە بواری رۆمان، چیرۆک و وتاری سیاسی و فکری دا چالاکە و گەلێک بەرھەمی لەم بوارانەدا پێشکەش کردووە. ئیستاکە لە وڵاتی نۆروێژ دەژی و بەردەوامە لە کاری نووسین. --- بەرهەمەکان ---- رۆمان: پەڕەسێلکەکانی کۆچ — ١٩٩٨ ساڵەکانی خەون — ٢٠١٠ پێنج سەفەر، وێنەیەک — ٢٠١٣ باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام — ٢٠١٤ گوناھی گەورە — ٢٠١٥چیرۆکی شۆڕش — ٢٠١٦خەیاڵاتی بێھودە — ٢٠١٨کاتێک ھاشم لە زیندان گەڕایەوە — ٢٠١٩ماجراهای بابا — (مجموعه داستانهای به هم پیوسته) —…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

دسته: شێعر

  • رێگاکان

    رێگاکان

    رۆژەکان بە کاوەخۆ تێدەپەڕنئەو کۆترەی سەردەمانێک هەڵمفڕاندلەسەر هیچ بانێک نەنیشتەوەکاتەکان بەسەرەخۆ دەڕۆندەستم لە ناو دەستیاندا،چیتر منداڵێکی لاسار نیمدەنگی دایکم لە پەنجەرەکەوە هەر دێتەوە گوێم:ـ بۆ کوێ؟راستی بۆ کوێ! لەبیرم دێمن تەنیا گوێم لە دەنگێک بوودەنگێک لەو سەری رێگاکانەوەبارانێکی بەخوڕ دادەکاشوێن پێکان دیسان بزردەبنەوەبە دایکم دەڵێم رەنگە رۆژێک بێمەوە،… رەنگەهەنگاوەکانم پێدەکەننرێگا سەرم لێ بادەدادەزانم ژیان شتێکە […]

  • کۆتایی

    کۆتایی

    لە کۆتاییداهەموومان دەگەڕێینەوە بۆ رۆژە ئاساییەکانبۆ پشت پەنجەرەیەکتەنها تەژی لە یەک مەنزەرەقاوەیەک لە تەنیشتدابە جگەرەیەک بە لێومانەوەداخۆ رۆژەکان مانایان ماوە؟داخۆ شەوەکان خەونە سەرگەردانەکان دەستدەکەنەوە بە گەڕانبەشوێن ئێمەدا؟کتوپڕبۆنی سوپێکی خۆش دیمەنەکە داگیر دەکاکەسێک بە دەنگی نزم و لەرزۆکەوە دەڵێ خواردن ئامادەیەپەردەکە دادەدەمەوە…لە کۆتاییداهەموومان دەگەڕێینەوە بۆ ژوورە ئاساییەکان فەڕۆخ نێعمەتپوور