فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

گوڵەکان و مرۆڤەکان

کات 25/05/1397 2,215 بازدید

خوێندنەوەی چیرۆکی “گوڵەکان و مرۆڤەکان”

… ئەگەرچی لام دژوارە، بەڵام هەوڵدەدەم ‘درەختی بیرەوەری’ بێنمە بەرچاوم. بەڵام هەرچی دەکەم وێنەی درەختێکی ئاسایی لە دەروونمدا دەنەخشێ. بۆ ئەوەی سەرکەوم ناوی گەڵاکان دەنێم بیرەوەریی، بگرە هەر کامەیشیان بیرەوەرییەکی تایبەت. بۆ وێنە یەکیان دەتوانێ بیرەوەریی کچێک بێت کە خۆشم دەویست….
تەگەکان : ،

نوشته های مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *