فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

ئاوڕێکی خێرا لە چیرۆکی کۆترەکان

کات 08/03/1403 80 بازدید

ئاوڕێکی خێرا لە چیرۆکی کۆترەکان

ئاوڕێکی خێرا لە چیرۆکی کۆترەکان لە نووسینی فەرۆخ نێعمەتپوور

چیرۆکی کۆترەکان چیرۆکێکی ڕئالیستییە و بەشێوەی گفتوگۆ لەنێوان دوو کەس دا داڕێژراوە. ڕاوی کۆنە کۆتربازێکە و، باسی چارەنووسی کۆترەکانی لە شەڕی سەرەتای ئینقلاب لە نێوان حیزبەکان و ڕێژیمدا دەکات. کۆمەڵێک ناو لەم چیرۆکدا هەیە کە دەکرێ وەک ڕاستی و وەک مێتافۆر سەیر بکرێن. بۆ نموونە کۆتر دەکرێ وەک بوونەوەر سەیر بکرێت و دەشکرێ، وەک چۆن نووسەر دەیەوێ پێمان بقەبڵێنێ، وەک هێما لێی بڕوانین. کۆتر وەک هێمای ئاشتی. دیارە نووسەر گۆمان لەو ئاشتییە دەکات کە سەرچاوەکەی لاوازییە. ئەم بەشەی چیرۆک  قسەکەی نیچەمان وەبیر دێنێتەوە کە دەڵێ مرۆڤە لاوازەکان دین هەڵدەبێژێرن بۆ ئەوەی پشتیوانیان هەبێت و، ئەگەر ئێستاش ناتوانن بە ئاواتەکانیان بگەن لانیکەم لە دنیایەکی تر بە ئاواتەکانیان واتە سزای زاڵم و مافی ڕەوای خۆیان دەگەن. چیرۆکنووس ڕێک وەک نیچە خوازیاری هێزە و، ڕەخنە لەو ئاشتییە دەگرێ و ڕێگە چارە لە هێز و شەڕ بۆ مافەکان دەبینێت و گاڵتەی بە لاوازی کۆترەکان دێت و بە لایەنێکی تردا ئاشتی لە بەهێزیدا دەبینێت. واتە تۆ هێزت هەبوو کەس ناتوانێ بۆمبارانت بکات و، بتکوژێت. لەم چیرۆکەدا ناوی ئاژەڵەکان وەک کۆتر، پشیلە و واشە سێمبولی لایەنە جۆراوجۆرەکانن، بۆ نموونە واشە هێزێکە کە کەس لە قووڵایی ئاسمانیش دەستی پێی ڕاناگات و، چی بوێت دەیکات. پشیلە هێزێکی بچووکە کە دەستی خۆی دەوەشێنێت و، بەشی خۆی دەپچڕێت و دەڕوات، بەڵام دەستت پێی ڕادەگات و دەتوانی پێشی پێ بگری و شەڕ کردن لە گەڵی زەحمەتە بەڵام مەحاڵ نییە. کۆتر هێمای لاوازی و دەستەوەستانییە. کۆترباز پارێزەرە هەرچەند زۆریش سەرکەوتوو نییە.

ڕەنگبێ  بکرێ وای لێک بدەینەوە کۆترەکان سێمبولی خەڵکی کوردستانن کە بێ هێزن و کەوتوونەتە نێوان شەڕی واشە و پشیلە و پارێزەرەکەیانەوە و، ئەگەر ئازادیش بکرێن تەنیا دڵسۆزییەکی ئایینی لە پشتە نەک ماف و پێدانی مافی چارەنووس، بەڵام ئەو ئازادییە ئایینیش چارەنووسی لێڵ و نادیارە. ئێمەنازانین کۆترەکان چیان بەسەر هات؟ ئاخۆ خوراون، یان بۆ هەمیشە ون بوون؟

ترۆپکی چیرۆکەکە ئەو شوێنەیە کە بە فارسی لە سەر دەرکەکە نووسراوە. ئەمە سێ ڕەهەند لە خۆی دەگرێت، یەکەم ئەوەی کە لە ناوشەڕیشدا هەموو کەس خراپ نییە و ئەوانەی شەڕ دەکەنیش مرۆڤن و دەتوانن لە کاتی خراپەدا چاکەش بکەن و شەڕکەرەکان غەرەزی شەخسییان لە گەڵ کەس نییە.

دووەم شەڕکەرەکان ڕاستە دڵسۆزییان نواندووە، بەڵام بە زمانێکیتر نووسیویانە واتە زمانی شەڕکەرەکان زمانی خەڵکی ناوچەکە نییە و لە بنەڕەتدا ئەوان داگیرکەرن تەنانەت ئەگەر کۆترەکانیشیان ڕزگار کردبێت. سێهەم لەو ڕستەیەی نووسیویانە ئاماژەیەکی ئایینی تێدایە و دەریدەخات کە ئەو کەسانە بڕوادارن و شەڕەکەش لەسەر بنەمایەکی ئایینی دەبینن.

داڕشتنی کەسایەتییەکە بێ گرێ و گۆڵ نییە و، ڕاوی کەمتر باسی خۆی دەکات و ئەوەندەی ئێمە لە سەر کۆترەکان زانیاریمان وەدەست دەکەوێت ئەوەندە بۆ خۆی ناناسین. دەکرا زیاتر کار لەسەر ئەو بەشە بکرێت، هەروەها ئەو کەسەی پرسیار لە ڕاوی دەکات دیار نییە کێیە و لە کۆی دانیشتوون و پێوەندییان چییە پێکەوە و بۆ دەبێ بەسەرهاتی کۆترەکانی بۆ بگێڕێتەوە. بە گشتی چیرۆکنووس ئەوەندەی فکووسی کردووەتە سەر کۆترەکان ئەوەندە ئاوڕی لە مرۆڤەکان نەداوەتەوە.

لە کۆتاییدا پێم وایە چیرۆکێکی جوانە، بەڵام تاڕادەیەک دەکرێ بڵێین دووبارەیە، بە شێوەی گشتی کەم باس هەیە کاری لەسەر نەکرابێت، بۆیە تەنیا زمان و شێواز و ستایل و تەکنیکەکانن دەتوانن ببنە هۆی داهێنان و پێش بەم دووپاتە بوونەوەیە بگرن. سەبارەت بە کۆتر و شەڕ و بۆمباران لە ئێران بە تایبەت لە سینەمای شەڕی ئێران و ئێراقدا زۆر کار کراوە، بە دەیان فیلمیان دروست کردووە و ڕۆمان و چیرۆکیان نووسیوە، بۆیە دەکرێ بڵێین ئەم چیرۆکە ڤێرژەنێکی کوردی ئەم جۆرە چیرۆکانەیە.

خەبات ڕەسووڵی

نوشته های مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *