فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

تف

کات 18/04/1403 43 بازدید

تف

هاوینی ساڵی ١٣۵١، تەنیا ساڵ و نیوێک بەسەر دەست پێکردنی بزووتنەوەی چریکی لە ئێران لە ساڵی ۴٩، و چوار پێنج مانگێک لە زستانی دژواری ساڵی پەنجا تێپەڕیبوو. بزووتنەوەیەک کە دەستبەجێ زۆربەی چەکدارەکانی لە دارستانەکانی باکووری ئێران کوژرابوون و، زستانێکیش کە تێیدا لە ماوەی تەنیا پێنج رۆژدا هەشت میتر بەفر لە وڵات باریبوو. لەو زستانە تووشەدا بە هەزاران کەس رەق ببووەوە… زیاتر لە دوو سەد گوندیش بەتەواوی ژێر بەفر کەوتبوو.

لە کاتێکدا هەندێ بیریان لەوە دەکردەوە کە دەبێ پێوەندێکی شاراوە و نهێنی لە نێوان ئەو دوو رووداوەدا هەبێ و، لەسەر ئەمە مشتومڕێکی زۆر سازببوو، لە شارێکی بچووکی دوور، خەریک بوو شتێک دەقەوما.

لە دووانیوەڕۆی گەرمی رۆژێکی ئەو هاوینەدا لەسەر دیواری حەوشەیەکی قوتابخانەی سەرەتایی، کە پاڵی بە ماڵێکەوە دابوو، چوار منداڵ دانیشتبوون. لە بن میچی بانەکەوە هەتا دیوارەکە میترێک دەبوو و، خانووەکەیش تەنیا لە مەودای چوار یان پێنج میتردا خۆی بە دیواری مەدرەسەکەوە نوساندبوو.

لە دوورەوە دەنگی بە ئاستەمی تڕەتڕی ماتۆڕ دەهات. مێش و مەگەزێکی زۆری ناو حەوشەکە لە شوێنێک، رێک لە بەرپێی چوار کەسەکەدا کەمێک لاولاتر، لە کەلاکی مریشکێکی تۆپیوو ئاڵابوون. گەڕەک بێدەنگ بوو. ئاربەبا زەرد زەرد لەبەر هەتاودا وەک ئاڵتوون دەدرەوشایەوە.

هەر چوار منداڵەکە هەوڵیان دەدا خۆیان زیاتر لە تیشکی خۆر بدزنەوە و، زیاتر جەستەی خۆیان بکشێننە ناو سێبەرەکەوە. هەڵتروشکابوون. سێ بە یەک بە درێژایی دیوارەکە بەرانبەر یەکتر. ئەوەی وا بە تەنیا بوو و رووی لە سیانەکەی تر بوو، بەنەخوێنی پانتۆڵەکەی کردبووەوە و کێری دەرهێنابوو. لەکاتێکدا زوو زوو تفی لەدەستی دەدا و دەستی پێدا دێنا، دەیگوت ئەوەیە کێر… ئەوەیە! سیانەکەی تر بێدەنگ لە کاتێکدا نیگایان لەسەر هاوڕێکەیان چەقی بەستبوو و، گوێیان لە قسە و ئاە و ناڵەکانی دەگرت، وەک پەیکەری بەردینە جووڵەیان لەخۆیان بڕیبوو. هاوڕێکەیان لە ناو فڵقە فڵقی دەست پیاهێنانەکانیدا درێژەی دایە:

ـ ئادەی دەری بێنن، بزانم هی ئێوە چۆنە… ئادەی! سەیری کەن چەند زلە! لە هی کەر ئەچێ،… نا!؟ کوڕە جا کەر حەدی چییە… ئاە چەند خۆشە! دەی یاڵڵا بنەخوێنەکانتان بکەنەوە!… چییە لە رووتان نایە… هە هە هە… دەری بێنن و دەستی پیابێنن، وەک من، بۆ خۆی گەورە ئەبێ، دەی یاڵڵا دەی!

ئەوانی تر، یەعنی دووانەکەی دوواوە کە بۆ بینین بەسەر شان و ملی یەکترەوە ملیان دەکێشا، هەروا واقیان لەسەر دیمەنەکەی بەردەمیان وڕمابوو. کەس متەقی لێوە نەدەهات.

ـ نەکا کیرتان پێوە نەبێ هە هە هە… سەیری سەرەکەی کەن! ئەوەیە سەر… هە هە هە… سەیری رەگەکەی… خەریکە ئەتەقێ! حەلاو خۆ ئەناسن، حەلاوی بێوەژن ئەڵێم، قەولی پێداوم، ئا رۆژێ ئەم دەمانە یان نیوەشەوێ خۆم بە ماڵەکەیانا ئەکەم، هەر ئەوەننەی گەڕەک چۆڵ بێ، قوڕ بەسەرتان! ئاخ… ئاخ… ئەوەیە… ئەوەیە!

مێشێکی سەوزی زل بەسەر سەریدا خولێکی دا. جاروبارە هەنیشکی بەر دیواری خانووەکە دەکەوت و، پەرێشانی دەکرد. چەند جار ناڵاندی:

ـ لەم هەتاوە قۆڕەیش… لەم هەتاوە قۆڕەیش!

مەگەزەکە خولێکی تری دا. ئەم بەچاو شوێنی کەوت. هەڵوێستێکی بۆ کرد. کارەکەی لێ تێکدەدا. مێشەکە کتوپڕ بە خێراییەکی سەیر لەسەر ئەو پشتە دەستەی هەڵنیشت وا بەوەوە خەریکی خۆی بوو. یەعنی دەستی چەپی. چەپلەر بوو. وەک بڵێی چاوەڕووانی وەها شتێک بووبێ، دەستبەجێ بەدەستی راستی پەلاماری دا. بەڵام درەنگ بوو. مێشەکە گەستبووی. هاواری لێ‌هەستا. سیانەکەی تر لەسەر قاچیان جووڵان. تەنانەت یەکیان رابوو و، کووڕ راوەستا. پشتەسەری لە بن میچەکەی دەدا.

ـ دایکت دەگیەم بۆ مێشت!

بەڵام ئەمە بەری پێ نەگرت. دیسان لەسەر قاچەکانی هەڵتروشکایەوە. لە دووای ئەوەی یەک دوو تفی لەسەر جێ دەمی مێشەکە رۆکرد و بە قایمی خوراندی، چووەوە سەر کێری. تف رووی لە کەمی کردبوو. یەک دوو جاری تر، بە دژواری  بڕێکی کەمی لەدووای هەڵمژینی زمان و مەڵاشووی رۆکردە ناو مشتی. بگرە یەکیان وەک لیکێکی کەم بە لێویا چەسپی. هەوا گەرم بوو و، زوو زوو بەری دەستی وشک دەبووەوە. دەمی بەتەواوی وشک هەڵگەڕابوو. لەوەی کە مێشەکە نەیهێشتبوو رەحەت بێ، تەواو رقی هەستابوو. دەنگی هەڵبڕی و، بەو دانەیان وا لە پێش ئەوانی ترەوە روو لەم دانیشتبوو، گوت:

ـ ئادەی تف… تف… یاڵڵا!

هاوڕێکەی کە نەیدەزانی چی بکا، کەمێک هەروا بە هەڵتروشکانەوە، خۆی کشانەوە. تەنانەت لایەکیشی کردەوە و لە دووانەکەی تری رووانی.

ـ سەگباب ئەڵێم تف… یاڵلا!

بە روخسارێکی سوور و وەک گڵۆپ هەڵگیرساوەوە، بەری دەستی بەرەو دەمی برد و، رێک لە ئاستی چەناگەیدا رایگرت. ئەم کە تیایا مابوو چی بکا، لەپڕ خۆی فڕێدایە ناو حەوشەکە. بە پێڵاوە کەتانی کۆنەکانییەوە لەناو چقڵەکاندا کە ئەوانیش لەبەر هەتاودا بەرژابوون، زرم نیشتەوە.

ـ کوڕی حیز ئەوە بۆ کوێ!؟ شەرت بێ بتگیەم!

کوڕی حیز بە بێ ئەوەی لابکاتەوە، بەناو چقڵەکاندا هەنگاوی هەڵهێنا و رۆیشت.

ئەوسا رووی لەوی تر کرد.

ـ تف… تف… ئاە… تف!

ئەمەیان کە لە ترسانا متەقی لێبڕابوو، هەروا بەچاوی دەرپەڕیوەوە لە دیمەنەکەی بەردەمی خۆی دەڕوانی. دەمی وەها وشک ببوو کە تفی بۆ قوت نەدەدرا.

ـ گەوا وتم تف!

ئەمیش خۆی فڕێدایە ناو حەوشەکەوە. تەنانەت ئاگای لەخۆی نەبوو و، لەکاتی هاڵاتن قاچی بەسەر کەلاکی مریشکەکەدا نا، هەڵخلیسکا و خەریک بوو بە ملەوە بکەوێ. مێشەکان شێتانە ورووژان.

ـ هەی دایکت دەگەیەم… خوشک حیز! شەرت بێ تۆیش بگیەم… مەگەر خەڵکی ئەم گەڕەکە نەبن.

سێهەمی کە وەک دووانەکەی تر سەری لێ شێوابوو، پێش ئەوەی ئەم بڵێ تف، پاشە و پاش گەڕایەوە و بەسەر دیوارەکەدا بەرەو کۆڵانەکەی پشتەوە رایکرد. یەک دوو جار بەدەم راکردنەوە لەتری دا و، خەریک بوو بکەوێتە خوارەوە؛ بەڵام شانسی بوو. خۆی گرتەوە و هەتا ناو کۆڵانەکە رانەوەستا.

ـ خوشک حیز… شەرت بێ تۆ لە پێش هەموویانەوە بگیەم، ئەوە دەیبینی!

ساڵی پەنجاو حەوت، لەدووای شۆڕش، ئەوەی وا مشتاوی دەکرد بوو بە قاچاخچی، ئەوەی یەکەم بوو بە موهەندیس، دووهەم بوو بە پێشمەرگە و لە کەلی خان کوژرا، سێهەمیش بوو بە چریک!

ساڵی پنجاو یەک، مشتاوچییەکە دوو ساڵ لەوانی تر گەورەتر بوو.

فەڕۆخ نێعمەتپوور

تەگەکان : ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *