تەما (دەنگ)

تەما (دەنگ)

تەما (دەنگ) خوێندنەوەی چیرۆکی "تەما" رۆژێک گەنجێکی بیست ساڵە کە لەبەر بێ ئاوی و خواردنەوەی زۆری میزی مانگا و بزن و مەڕ بۆنی سەرەتاکانی ‘بوون’ی گرتبوو، قیڕاندی “هەور… هەور!” خەڵک هەموو لەو شوێنەیان رووانی وا گەنجەکە بە پەنجەی ئاماژەی پێ‌دەکرد. شوێنێک بوو لە نێوان رۆژئاوا و باکووردا. کوڕەکە گوتی لە پەڵە هەورێکی سپی دەکا کە زۆر بەپەلە نیە. خەڵکی یەک هەفتەی تر چاوەڕووان مانەوە. سەرئەنجام رۆژی هەشتەم لە کاتێک‌دا بایەکی توند هەڵی‌کرد، پەڵە هەورەکە وەک کاژیلەیەکی وەیلانی دایکی کە لە ناو بەرخەل‌دا لێی ون بووە، خۆی بە ئاسمانی گونددا کرد. بوو بە هات و هاوار و قیژ و قاوێک نەبێتەوە. هەندێک دەستیان…[ادامه]

تەما (دەنگ)
خواندم !

تەما (دەنگ)

کات 27/11/2024 699 بازدید

تەما (دەنگ)

خوێندنەوەی چیرۆکی “تەما”

تەما (دەنگ)

رۆژێک گەنجێکی بیست ساڵە کە لەبەر بێ ئاوی و خواردنەوەی زۆری میزی مانگا و بزن و مەڕ بۆنی سەرەتاکانی ‘بوون’ی گرتبوو، قیڕاندی “هەور… هەور!” خەڵک هەموو لەو شوێنەیان رووانی وا گەنجەکە بە پەنجەی ئاماژەی پێ‌دەکرد. شوێنێک بوو لە نێوان رۆژئاوا و باکووردا. کوڕەکە گوتی لە پەڵە هەورێکی سپی دەکا کە زۆر بەپەلە نیە. خەڵکی یەک هەفتەی تر چاوەڕووان مانەوە. سەرئەنجام رۆژی هەشتەم لە کاتێک‌دا بایەکی توند هەڵی‌کرد، پەڵە هەورەکە وەک کاژیلەیەکی وەیلانی دایکی کە لە ناو بەرخەل‌دا لێی ون بووە، خۆی بە ئاسمانی گونددا کرد. بوو بە هات و هاوار و قیژ و قاوێک نەبێتەوە. هەندێک دەستیان کرد بە گریان، هەندێک کەوتنە سەرچۆک و دەستیان کرد بە دۆعا خوێندن، هەندێکی دیکەیش هەر وا لە جێی خۆیان مانەوە و بێدەنگ لە دیمەنەکەی بەردەمی خۆیان دەڕوانی. پیرەپیاوێک کە تەمەنی چەند رۆژێک بوو لە سێ سەد ساڵ لایدابوو، بە گۆچانەکەی لە کاتێکدا ئاماژەی بە پەڵە هەورەکە دەکرد و، پێدەکەنی، گوتی بە تەمان بەو چکەیە قەرەبووی سەدان ساڵ بێ ئاوی و وشکەساڵی‌مان بۆ بکەنەوە!؟

فەڕۆخ نێعمەت پوور

ینینی تێکستی چیرۆک: تەما

تەگەکان : ، ،

نوشته های مرتبط

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *