گێڕانەوە

گێڕانەوە

فەڕۆخ نێعمەتپوورگێڕانەوە ئەمشەو سەفەرێکی دوور و درێژم کرد. لەکاتێکدا لەناو جێگاکەمدا راکشابووم و، جەستەم خەوی لێ‌کەوتبوو هەموو دونیا گەڕام. تکایە مەڵێن لەکاتێکدا جەستەم ئارام لە ژوورێکی زستانیدا لەژێر تیشکی کزی گڵۆپێکی زەرددا پاڵکەوتبوو، ئەوا رۆحم بوو فڕی و هەموو دونیای کرد. نا، جەستە و رۆحم پێکەوە رۆیشتن لەکاتێکدا من لە ناو جێوبانەکەمدا بەهۆی عادەتێکی کۆن و سروشتی کە ناوی خەوە مابووەوە. لەدەرەوە بەفر دەباری. کلوەبەفرەکان باسی یەکەم سەفەر و دواسەفەری خۆیان بۆ سەر زەوی بۆ یەکتر دەکرد. زەوی، پڕبوو لە توێژاڵێکی ئەستووری گێڕانەوەی بەفر. فڕیم و فڕیم. بەناو هەموو دۆڵ و هەڵەموت و، بەسەر هەموو شاخ و لێڕەوار و شار…[ادامه]

گێڕانەوە
خواندم !

گێڕانەوە

کات 20/03/2026 263 بازدید

فەڕۆخ نێعمەتپوور

گێڕانەوە

ئەمشەو سەفەرێکی دوور و درێژم کرد. لەکاتێکدا لەناو جێگاکەمدا راکشابووم و، جەستەم خەوی لێ‌کەوتبوو هەموو دونیا گەڕام. تکایە مەڵێن لەکاتێکدا جەستەم ئارام لە ژوورێکی زستانیدا لەژێر تیشکی کزی گڵۆپێکی زەرددا پاڵکەوتبوو، ئەوا رۆحم بوو فڕی و هەموو دونیای کرد. نا، جەستە و رۆحم پێکەوە رۆیشتن لەکاتێکدا من لە ناو جێوبانەکەمدا بەهۆی عادەتێکی کۆن و سروشتی کە ناوی خەوە مابووەوە.

لەدەرەوە بەفر دەباری. کلوەبەفرەکان باسی یەکەم سەفەر و دواسەفەری خۆیان بۆ سەر زەوی بۆ یەکتر دەکرد. زەوی، پڕبوو لە توێژاڵێکی ئەستووری گێڕانەوەی بەفر.

فڕیم و فڕیم. بەناو هەموو دۆڵ و هەڵەموت و، بەسەر هەموو شاخ و لێڕەوار و شار و شارۆچکەکاندا.  چڵ بە چڵ، قەد بە قەد و بست بە بست. من ئەمشەو هەستم بە هەموویان کردەوە. بە ودمی هەناسەیان، بە گرژیی باڵایان و بە خەیاڵاتی بێ‌پایانیان.

من ئەمشەو زۆر شوێنی دیکەیشم کرد. بەناو رابردوو، بەناو ئیستا و بە ناو داهاتوویشدا فڕیم. لەوێندەریش وردیلە بەوردیلەی بیرەوەرییەکانی رابردووم بەسەر کردەوە، بەناو خڕۆکە بە خڕۆکە رووداوەکانی ئیستا و تۆز تۆزی ئەوەی وا لە داهاتوودا بەڵێنە رووبدا، سووڕم خوارد.

گەڕام و گەڕام.

سەرئەنجام لە سپێدەیەکی ئەفسووناویدا رووەو ماڵەوە گەڕامەوە. ئارام دەرگام کردەوە. ‘من’م بینی چەند مەزڵومانە بەردەوام بوو لە عادەتە لەمێژینەکەی. بێ‌چرپە و بەکاوەخۆ، چووم و لەناویدا راکشامەوە. من مڵچەیەکی لێ‌بووەوە و، بەسەر شانەکەی تریدا کەوت. ساوایانە ناوچاوی گرژ کرد.

لێم مەپرسن چیم بینی و، چیم ژنەفت.

ژیان بەشی گێڕانەوە ناکا.

تەگەکان : ، ،

یک پاسخ به “گێڕانەوە”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *