دسته: فکری و شرۆڤە
-
مرۆڤی نوێ و رۆمان
مرۆڤی نوێ و رۆمان رۆمان وەک زۆربەی لێکۆڵەران دەڵێن و لەسەری کۆکن بەرهەمی سەردەمی مودێڕنە. یەعنی سەردەمی سەرمایەداری. سەردەمێک تێیدا پیشەسازی و شار دێنە ئاراوە، مرۆڤ لە بەستێنە نەریتی و کۆییەکانی خۆی دادەبڕێ و دەبێ بە تاک لە مانا کاپیتالیستییەکەیدا. لێرەوە رۆمان وەک شێوازێکی نوێ لە دەربڕین و نووسین کە دەبێتە شوێنی تەعبیر لەم تاکە […]
-
لە بەرزەخدا
لە بەرزەخدا لەسەردەمێکدا دەژین کە تێیدا هەموو هاوارمانە. هەر لە دەوڵەمەندەوە بگرە هەتا هەژار دەڵێی وەک یەک گلەیی لە رۆژگار دەکەن. ئاغا و سەپان وەک یەک هەست بە نامۆیی و غەمگینی دەکەن. وا دەنوێنێ کە خاوەن دەسەڵات و بێدەسەڵات لە ئاست رووداوەکاندا وەک یەک هەست بە بێدەسەڵاتی دەکەن! دەڵێی چیتر شادی نەماوە و، ئەوەی هەیە […]
-
سروشتیش ئازادی تاک بەرتەسک دەکاتەوە
سروشتیش ئازادی تاک بەرتەسک دەکاتەوە فیلسووفە لیبرالیستەکان هەمیشە پێداگرییان لەسەر ئازادیی تاکەکەس کردووە و، لایان وابووە تاکەکەس و ئازادییەکانی بەردی بناخەی چەمکی گرینگی ئازادین. لیبرالیسم کە بە هاتنی سیستمی کاپیتالیزم سەرهەڵدەدا و خۆی لە تیۆری بیرمەندانی وەک جان لاکدا دەبینێتەوە، راپەڕینێک بوو لە بەرامبەر بیرۆکەی سەردەمی پێش خۆی کە تاکی لە چوارچێوەی سیستمە کۆ و […]
-
وشیاری
وشیاری مرۆڤ بە هۆی ئەو وشیارییەوە کە هەیەتی، وەک ‘شۆپێنهاوێر’ی فیلسوف دەڵێ خاوەن مافی هەڵبژاردنە. رەنگە چیرۆکی مرۆڤیش لە بوون و لە جیهاندا بریتی بێت لە چیرۆکی وشیارییەک کە هەر دەم لە تواناکانی خۆی تێدەگا، بە هۆیەوە لە جیهاندا شۆڕدەبێتەوە، پتر بە سەریدا زاڵ دەبێ،… هەتا کەڵەکەبوونی زیاتری زانیارییەکانی ناو ئەم وشیارییە کە بە هۆی […]
-
ئەو شاعیرەی خۆی کوشت
لە پەنجەرەوە خۆی دەهاوێتە خوارەوە و لە تەمەنی پەنجا ساڵیدا بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان دەکا. چەند مانگ لەوە پێش لە رێگای برادەرێکەوە لە بانە ناسیم. ئیسمایل کەریمی دەڵێم،… ناسراو بە ‘کام ژین’، وەک نازناوی شاعیری. بە تەلەفۆن قسەمان کرد. بۆ یەکەم جار سیمای ماندوو و میهرەبان و پڕ لە حەسرەتی پیاوێکم بینی بە کڵاوێک […]
-
حەقایەتە بچووک و گەورەکان
حەقایەتە بچووک و گەورەکان رەنگە لە پشت هەموو حەقایەتێکی گەورە حەقایەتێکی بچووک راوەستابێ: بۆ وێنە لە پشت پێکهینانی بنەماڵە ئەشق یاخود تەنیایی راوەستاوە؛ لە پشت دۆستایەتی، پێکەوە دانیشتن لەسەر نیمکەتی قوتابخانە و لە پشت خەونە گەورە سیاسییەکان، رق لە ئازاردانی کەسێک لە لایەن سەرکوتگەرەوە یاخود کێشەیەکی بنەماڵەیی. دیارە دوواتر کەس لێمان ناپرسێ بۆچی بەتووش حەقایەتە […]
-
کڕۆنا و سنوری ئازادی
کڕۆنا و سنوری ئازادی لە بریتانیا هەندێ لە شارۆمەندانی ئەم وڵاتە لە دژی ئەو سنوورانەی وا دەوڵەت بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کڕۆنا دایناون، خۆپیشاندانیان کرد. ئەوان داوایان کرد ئازادییەکانیان سەرلەنوێ بۆ بگەڕێننەوە. لای ئەوان بەربەستکردنی ئازادانەی هاتووچۆ، ئیجباریکردنی دەمامک، داخستنی هەندێ لە شوێنە گشتییەکان ئاوێنەی باڵانمای دەست تێوەردانی دەوڵەت لە ئازادییەکانە و دەبێ کۆتایی پێ بێت. […]
-
تاک و بەژمارەبوون
تاک و بەژمارەبوون سەردەمانێک مارکس لە وەسفی کۆمەڵگای بۆرژوازی گوتی کە تێیدا ئەوەی سفت و سەخت و پیرۆز دێتەبەرچاو دەبێ بە دووکەڵ و دەچێ بە ئاسمانا. دیارە خاڵی دەستپێکی مارکس بۆ ئەم وەسفە داڕمانی سیستمی دەرەبەگایەتی و ئاغاوەتییە کە لە سەردەمی فیوداڵی باو بوو و بە هاتنی بۆرژواکان کە تەنیا پووڵ و پارە و سەروەت […]
-
گۆڕان بە بێ یەکگرتوویی
دەگوترێ خەڵکێکی کەم بیردەکاتەوە و زۆرینەی هەر زۆریش شوێن دەکەوێ. رەنگە ئەمە بۆ سەردەمانێک دەیخوارد، ئەمڕۆکە وەزع گۆڕاوەو دەتوانین بڵێین خەڵکێکی کەم خاوەن دەسەڵاتن و زۆرینەی هەر زۆریش شوێن دەکەون. دەسەڵات و هێز جێگای بیری گرتووەتەوە. ئەوەندەی هێز دەتوانێ شەرعیەت ببەخشێ، بیر نایبەخشێ. تەنانەت مەرج نیە هێز خاوەن بیریش بێت، تەنیا ئەوەندە گرینگە بتوانێ بیسەلمێنێ […]
-
جیاوازیی رزگاری و ئازادی
جیاوازیی رزگاری و ئازادی زۆر جار زۆر کەس، گروپ، چین، گەل و نەتەوە لە ستەم رزگاریان بووە بە بێ ئەوەی بە ئازادی گەیشتبن! لە راستیدا رزگاری نەبووەتە هۆکاری دابینکردنی ئازادی. لێرەوە بەو مانایە دەگەین کە دەکرێ لە نێوان چەمکی رزگاری و چەمکی ئازادی جیاوازی هەبێ. واتە رزگاری و ئازادی کتومت یەک شت نین و هەر […]
-
چیرۆکی ساڵان
ئایین بە عەقڵی زانستی شی ناکرێتەوە. لەبەر ئەوەی زانست لەسەر شتە بەرهەستەکان کاردەکا یاخود بەشوێن بەڵگە عەقڵییەکانەوەیە، بەڵام ئایین دیاردەیەکی بان سروشتییە و نە دەتوانین لە رێگای زانستییەوە تاقی بکەینەوە و نە دەتوانین بەڵگەی عەقڵانیی بەشێوەی زانستی بۆ بهێنینەوە. بەڵام ئایین هەیە و بەردەوام لە ژیانی کۆمەڵگا و مرۆڤەکاندا دەوردەگێڕێ. تەنانەت ئەوانەیشی وا بە زانستەوە […]