دسته: نوسینی چیرۆک
-
ژووری ژمارە سیانزە
ژووری ژمارە سیانزە کە لە ئۆتۆمبیلەکە دابەزی، شۆفیرەکە دەرگای پشتەوەی بۆ کردەوە و جانتاکەی دایە دەست. ئەمیش بە ئیشارەتی دەست سوپاسی کرد و لە باڵاخانەکەی بەردەمی رووانی. خانوویەکی قەدیمی بە دەرگایەک لە ناوەڕاستیدا و بەو پەنجەرانەوە کە وەک چاوی ماندوو، ساڵانی ساڵ بوو لە هەمان دیمەنی بەردەمی خۆیان دەڕوانی. دیمەنیش، دەشتێکی کاکی بە کاکی کە […]
-
مۆسیقا
مۆسیقا کە جانتای پێچایەوە و بەڵێن بوو بۆ هەمیشە ئەودیو سنوور بکەوێ، بۆ چەند چرکەیەک راوەستا. باشە، چی وەک سەفەرەکەی بۆ هەمیشە لە گەڵ خۆی هەڵگرێ، یادەکان، وێنەکان، خەونەکان یاخود شتێکی تر؟ هەڵبەت گەر شتێکی تری هەبێ. سەیرێکی چواردەوری خۆی کرد، هەمان دیمەن و هەمان دیوارەکانی ساڵان. فێنکاییەک لە دەرگاکەوە خۆی بە ژوورێدا کرد، فێنکاییەک […]
-
دوو کورتیلە چیرۆک (تفەنگ،فیشەکەکان)
دوو کورتیلە چیرۆک (تفەنگ،فیشەکەکان) تفەنگ دوو منداڵ، پێکەوە لە گەڕەکێک لە دایک بوون و گەورەبوون. بوون بە هاوڕێی گیانی بە گیانی. کۆڵانەکە بەوانەوە خۆی بە کۆڵان دەزانی. کە گەورە بوون یەکیان بە رێکەوت لەو سەری کۆڵان تفەنگێکی دۆزییەوە کە کەسێک لە شەوێکی ئەنگوستەچاودا جێی هێشتبوو. تفەنگەکەی هەڵگرتەوە، بۆ سبەی کردیە شانی و چووەوە بۆ کۆڵان. […]
-
سوپاس باوکە گیان
سوپاس باوکە گیان! کچێک لە سەر گۆڕەکەی باوکی دانیشتووە. مەرگی باوکی باوەڕ ناکا. نازانێ بۆ. گوناحی باوکیەتی، بیرەوەرییەکانە، خۆشەویستی، یان هەمووی ئەمانە پێکەوە،… نازانێ. ئەو دەزانێ لە شوێنی دانیشتنەکەیەوە هەتا لای باوکی رەنگە تەنیا دوو مەتر بێت. بەڵام درێژترین مەودای جیهان، وەها کە وەڕەزی دەکا، یەکجار وەڕەز. جاری وایە هەست دەکا گەر لەو بێدەنگییەدا کەمێک […]
-
تاکسیی رەش
تاکسیی رەش سۆزانییەکانی شار، لە ئەم بەراوبەری جادەکان لە سەر شۆستەکان بێ منەتانە راوەستاون و، چاوەڕوانی مشتەرییەکان دەکەن. کە دێن، لە دووانیوەڕۆوە دێن. سەرەتا یەکە یەکە و ئەوجار بە گروپ لەو سەیارانەدا کە پیاوەکان شۆفیریانن و ئیدی ژمارەیان تا دێ زیاد دەکا. کە شەو دادێ و دونیا تاریک هەڵدەگەڕێ، تەنیا ئەوانن زیندەوەرەکانی ناو سێبەر و […]
-
سەقای مێژوویی
سەقای مێژوویی خولەی دراوسێمان کەرێکی پیری چڵکنی گەڕی پێیە کە کاتی خۆی کەرە بەڕەڵڵا بووە. لە شارەکەی ئێمە، شەش پووت ئاوی سەر پشت دەخا و لە کاتێکدا بۆ خۆیشی بە شەلە شەلە بە شوێنیەوەیە، کۆڵان و کۆڵان ئاو بە شاری تینوو دەفرۆشێ. کەرەکە، کە لە ژێر باری قورسی سەر پشتیدا هینکە هینکی دێ و ئارەقە […]
-
کڵاشینکۆف
کڵاشینکۆف سەیرێکی کڵاشینکۆفەکەی دەکا. تفەنگێکی رووسی. جوان و سەرنج راکێش. پیاو، هەر حەز دەکا لە شانی کا و لەبەر ئاوێنەدا راوەستێ و لە خۆی بڕوانێ. لە خۆوە نیە ناوی کڵاشینکۆفە! کە لە شانی دەکا دەبێ بە کەسێکی تر. کەسێک کە بڕوای بە خۆی و بە باوەڕەکانی هەیە و، گومان چییە لە لای هەر دەست ناکەوێ. […]
-
وێنەی کەر
وێنەی کەر حەزی لە وێنەی کەرە. لە مێژ نییە ئەم حەزە تێیدا سەری هەڵداوە. لەو کاتەوەی کەری کۆڵانەکەیانی بینی کە بە دەم راکێشانی گارییەکی زەلامی قورسی پڕ لە دۆی ترشەوە، پێدەکەنی و لە گەڵ هەموو کەس دەکەوتە قسەی قۆڕ و گاڵتە و جەفەنگ، ئیتر ئەو دڵی پڕ بوو لە کەر. بە خۆشییەوە کەرەکان یەکجار جۆراوجۆر […]
-
بەیانی تۆ دەمری!
بەیانی تۆ دەمری! لە راڕەوەکەوە گوزەران. هەموو ئەو دەرگا ئاسنینانەیان تێپەڕاند وا ئەو قەت نەیتوانیبوو زیندەوەرەکانی پشتەوەیان ببینێ. ئەوەی تەنیشتی، نیگابانێکی زەلامی ئەستوورەی باڵابەرز بوو کە دەیتوانی گایەک لە عەرز بدات. کە گەیشتنە ئەو سەری کۆریدۆرەکە، بە لای دەستی چەپدا بایان دا و لە بەر دەم یەکەم دەرگادا راوەستان. نیگابانەکە بە کلیلە ئەستوورەکانی دەرگاکەی کردەوە […]
-
باخەوانی پیر
باخەوانی پیر لە ژوورە خاوێنەکەدا دانیشتووە. سەیری دیوارەکان و سەقف و فەرشەکەی بەردەمی دەکا. سەیری وێنە هەڵواسراوەکان و تابلۆکان. دووای تێپەڕینی ساڵانی ساڵ، شتەکان هێشتا زۆر نەگۆڕاون. جگە لە شێوازی رازاندنەوەی ژوورەکە و ئەو کۆمێدە قاوەییە بچووکەی لە گۆشەیەکی دا دانراوە، هەموو شتەکانی تر ئاماژەن بە ساڵەکانی پێشوو. لە لای، هەم خۆشە و هەم ناخۆش! […]
-
تەڵقینی شێواو
تەڵقینی شێواو وەک دەڵێن خوا بۆ خۆی رزق و رۆزی هەمووان دەگەیەنێ. بەم شێوەیە بێت یان شێوازێکی تر، گرینگ نیە، گرینگ ئەوەیە دەیگەیەنێ و لە راستیشدا دەگات. تەنیا دەبێ مرۆڤ سەبری هەبێت. وەک چۆن پلانی داڕشتنی دونیا بە میلیارد ساڵی خایاند و کەچی دوواتر لە چەند رۆژێک دا کارەکە بە کردەوە تەواو بوو، هەر ئاواهایش […]