فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

دسته: نوسینی چیرۆک

  • فرخ نعمت پور

    تەڵقینی شێواو

    تەڵقینی شێواو وەک دەڵێن خوا بۆ خۆی رزق و رۆزی هەمووان دەگەیەنێ. بەم شێوەیە بێت یان شێوازێکی تر، گرینگ نیە، گرینگ ئەوەیە دەیگەیەنێ و لە راستیشدا دەگات. تەنیا دەبێ مرۆڤ سەبری هەبێت. وەک چۆن پلانی داڕشتنی دونیا بە میلیارد ساڵی خایاند و کەچی دوواتر لە چەند رۆژێک دا کارەکە بە کردەوە تەواو بوو، هەر ئاواهایش […]

    ۱۵/۱۲/۱۳۹۳ 0 لێدوان 543 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    گوڵە رێواس

    گوڵە رێواس لە ناو دۆڵێکی کپ بە گەرما لە کاتێکدا هەتاو یەک لە چواری سەفەرە ئاسمانییەکەی بە بەرەوە ماوە، دانیشتووە و چاوەڕوانە. لاپاڵەکان کە خەریکن لە کوڵینی بەر گەرمای  نیوەڕۆ دەبنەوە، بەرە بەرە خۆ لە بەر سێبەردا رادەکێشن. ئەم کە هێشتا چاوەڕوانە، نازانێ بۆ بەڵام دڵنیایە لەوەی کە ئەم وێنە کپە هەتا هەتایە، هەتا ئەم […]

    ۰۲/۱۲/۱۳۹۳ 0 لێدوان 530 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    دیژاڤو

    دیژاڤو1 لە ژیانیدا، هەندێ وێنە و رووداوی رۆژانە هەبوون کاتێک بە سەریاندا دەکەوت هەستی دەکرد لەوە پێش دیتوونی. بۆ وێنە، شەڕەکەی پادگان. ئەو شەڕەی لە کاتی منداڵی بە خەو بینیبووی، ساڵانی دواتر کاتێک تفەنگ و تۆپ و هاوەنەکان کەوتبوونە نەعرەی شێتانەیان و لە ژێر تۆزی تەقینەوەکان دا کۆڵانیان لە خوێن گەوزاندبوو، رێک هەمان دیمەنی بینیبووەوە، […]

    ۲۵/۱۱/۱۳۹۳ 0 لێدوان 683 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    کۆڵانێک پڕ لە خەیاڵ

    کۆڵانێک پڕ لە خەیاڵ لە کۆڵانێکدا سێ پیاوی سەرەتانی دەژین. خانووەکانیان بە تەنیشت یەکەوەن. چ رێکەوتێکی سەیر! لە بەرامبەریشیاندا، لە ژێرزەمینێکی ماڵێکدا بێوەژنێک لە گەڵ سێ کچۆڵە ناسکۆڵە کەم تەمەنەکانی دەژین. هەموو رۆژێک سەرەتانییەکان لە پەنجەرەکانیانەوە چاو لەو سێ منداڵە دەکەن وا شەرمنانە و سرک لە بەر دەرگادا یاری دەکەن و خۆزگەیان پێدەخوازن کە هێشتا […]

    ۲۲/۱۱/۱۳۹۳ 0 لێدوان 541 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    گەڕانەوە

    گەڕانەوە کە گەڕایەوە ئەگەرچی تا خانووی جەللاد مەودایەکی زۆری نەبوو، بەڵام داموکایەوە و چووە سەر چۆک و، خاکی ماچ کرد. ئەگەرچی بۆنی جەللاد دەهات و هەستی بە چاوەکانی لە پشت پەنجەرە تاریکەکاندا دەکرد، بەڵام ئەمە نەبووە هۆی ئەوەی مشتێک خۆڵ هەڵنەگرێت و لێی رانەمێنێت و تامی نەکا. ئەو لە سەر ئەو شەقامە وایکرد کە سەرێکی […]

    ۲۰/۱۱/۱۳۹۳ 0 لێدوان 564 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    سەرێک لە بیابان

    سەرێک لە بیابان لە بیابان سەرێک لە شەڕەکان بە جێ مابوو. سەرێکی زیندوو کە جەستەی لە شوێنێک بە مردوویی مابووەوە. سەرەکە، کە هێشتا نەیدەزانی دیسان بە شوێن هاوڕێکانیدا بڕواتەوە و رێگای ئەوان بگرێتەوە بەر، یاخود بەرەو ماڵەوە بگەڕێتەوە، دەستەوەستان لە توانای بڕیاردان و، بێ توانا لە دۆزینەوەی رێگاکان لەو بیابانەدا لە دەورووبەری خۆی دەڕوانی. ئەو کە […]

    ۱۹/۱۱/۱۳۹۳ 0 لێدوان 582 بازدید زۆرتر...
  • دووانیوەڕۆیەکی گەرمی هاوین

    دووانیوەڕۆیەکی گەرمی هاوین

    دووانیوەڕۆیەکی گەرمی هاوین بە شوێن شتێکدا وێڵە. لە مێژە. ئەگەرچی دەڵێن گەڕان و دۆزینەوەی شتێک کە زۆر لە مێژە ونە، مەحاڵە، بەڵام ئەو هەر بە شوێنیەوەیەتی. هۆکاری وازنەهێنان، حەزی خۆیەتی یان لەمێژینە بوونی شتەکە، نازانێ. دەڕوانێ، دەست دەگێڕێ و بۆن دەکا. وەک بڵێی شتەکە هەر لەم دەورووبەرانەدا بێت. ئەو ئەم سێ کردەیەی خۆی ناو ناوە […]

    ۱۴/۱۱/۱۳۹۳ 0 لێدوان 2,141 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    تەرمێک لە پشت دەرگا

    تەرمێک لە پشت دەرگا ئەگەرچی بە شەودا چەکدارەکان لە کۆڵانەکەی ئەوانەوە و رێک لە بەر دەم خانووەکەیانەوە لە کاتێکدا سێبەری چەکەکانیان دەیدایە سەر پەنجەرەکان، تێدەپەڕین و بۆ شەوی دوواتریش تەرمەکانیان بوون دەگەڕانەوە، بەڵام ئەو سەرتاسەری ئەو ساڵە گومانی لە هەبوونی شەڕەکە کردبوو. ئەگەرچی دەنگی تەقەی تفەنگ و دەنگی زرمەی تۆپ و ئاە و ناڵەی بریندارەکان […]

    ۱۱/۱۱/۱۳۹۳ 0 لێدوان 568 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    مردووەکان کوشتیان

    مردووەکان کوشتیان گردێکی خڕ لە ناوەندی شارێکدا. بە سەدان ساڵ لەوە پێش کرا بە گۆڕستان و بە سەدان ساڵ دووای ئەوەیش مەنبەعی ئاوی تیا دروستکرا و، تەنیا بە چەند دەیە لەوە پێشیش بنکەیەکی سەربازی تیا چێکرا. ئیتر مردووەکان و ئاوی شار و سەربازەکان لەو کاتەوە پێکەوە لەو سەرە دەژین. مردووەکان کە بە سەدان ساڵ ئازادانە […]

    ۰۴/۱۱/۱۳۹۳ 0 لێدوان 557 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    وێنەی نۆستالۆژیا

    وێنەی نۆستالۆژیا وێنەکەیان لە رێگای ئینتەرنێتەوە ناردبوو،… لە پەیامێکی فەیسبووکیدا. نێرەری وێنەکە بۆخۆیەتی، لەگەڵ باوکی، لە تەنیشت چوار رێیانێکدا و بە شاخە هەمیشەییەکەوە لە پشتیانەوە. ئەم جوان سەیری وێنەکە دەکا. جگە لە خانووەکان هیچ شتێکی تر تازە نیە،… بەڵام نا، راوەستە! ئەوان هەر دووکیان وەک جاران نین. بۆ خۆی رواڵەتی پیاوێکی گەورەساڵی گرتووە و باوکیشی […]

    ۲۷/۱۰/۱۳۹۳ 0 لێدوان 554 بازدید زۆرتر...