نوێترین بابەت
-
لەگەڵ نارنجی و بەناو نارنجییەکاندا
لەگەڵ نارنجی و بەناو نارنجییەکاندا ئامریکا ـ ئورووپا رۆمانێکی ١٢١ لاپەڕەییە لە نووسینی ئەرسەلان چەلەبی. رۆمانێکی کۆمێدی ـ تراژیک کە چارەنووس و بەرسەرهاتی نەوەی دووای شۆڕشی ئێران، نەوەی سەردەمی هەشتاکان و نەوەدەکانی هەتاوی دەگێڕێتەوە. نەوەیەک کە لەناو دروشمە دژە ئامریکاییەکانی کۆماری ئیسلامیدا ژیا و پەروەردە بوو، بەڵام بەپێچەوانەی سیاسەتی باوی دەسەڵات بوو بە ئاشقی سەوداسەری […]
-
جەژنی لەدایکبوون
جەژنی لەدایکبوون ئەوەتەی لەبیری دێ قەت کەس جەژنی رۆژی لەدایکبوونی بۆ نەگرتبوو. نە تەنیا هی خۆی، بەڵکو هی هیچ کەسی تری دەورووبەریشی نەگیرابوو. نە هی خۆی بینیبوو و، نە هی ئەوانی تر. ئەسڵەن ئەو کاتانە کەس بیری لە شتی وا نەدەکردەوە، نە لە رۆژی لە دایکبوون و نە لە جەژن گرتنی و هەروەها نە لە […]
-
دووا سەربازی شەڕ
دووا سەربازی شەڕ قڕپۆک، قڕباق، قرپۆک، بۆق، بەق، قۆرواق، قرپک یان هەر چییەکی تری ناو لێ بنێن تەنیا سەربازێ بوو لەم دەشتە پان و بەرینە نەکوژرابوو و لە شەڕ رزگاری ببوو. شەڕێکی دەستەویەخەی سەخت کە دووا گیانلەبەری نەهێشتبوو. بەقەکەی ئێـمە لە راستیدا مرۆڤ بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی بە تەنیا لە تەنیشت کانییەک مابووەوە، لەنەکاو گۆڕابوو. […]
-
پشیلەیەکی کڕی
پشیلەیەکی کڕی کاتێک لە دووای چەند ساڵ مانەوە لە تورکیا و ژیانێکی پڕ لە چەرمەسەری گەیشتە سوید، بە خۆی گوت ئۆخەی رزگارم بوو! ئیتر سەردەمی چاوەڕوانی کۆتایی هاتبوو. بە گوتەی خۆی ژیانی چووبووەوە سەر رێچکەی خۆی. وەک چۆن ماشینێک لە سەر جادەیەکی جوان ئیسفاڵتکراوی، خەتکێشی کراوی پڕ لە تابلۆی پێویستی رێنیشاندەر لێدەخوڕێ و شۆفیرەکەی دڵنیایە […]
-
جامخانە
جامخانە ئاسمان دەکوڵێ. هەوا یەکجار گەرمە. بە هاوکارەکەم دەڵێم ئیستا دێمەوە. دەست دەبەم، دۆلکەی ئاوەکە هەڵدەگرم و دەڕۆم. حەوشەکە دەبڕم و، دەگەمە بەر خانووەکە. دایە گەورە لە جامخانەکەدا دانیشتووە. بە تەنیا. عەسری رۆژێکی هاوینییە. من بە پلیکانەکاندا سەردەکەوم. بە دۆلکەی خاڵیی ئاوەکە بە دەستمەوە. لە دونیای خۆمدام. ماندوو، شەکەت و تینوو بە تەمای سەهۆڵئاوێکم. هەر […]
-
خر خانوادگی
خر خانوادگی خری داشتیم بە درازای عمر فامیلی. یعنی اینکە این خر از زمانهای بسیار کهنی میآمد. نە تنها متعلق بە دوران پدر و پدر بزرگ و پدر پدر بزرگ و… بود، نە اصلا حرف از اینها گذشتەبود، بلکە اساس پیدایش آن بە گذشتەای بسیار طولانی کە کسی بەدرستی تاریخ آنرا نمیدانست، برمیگشت. خر آنقدر […]
-
هاوماڵ
هاوماڵ ئەم ئێوارەیە مێشکی مەشغوڵە. بێتاقەتە. ئۆقرەی نیە. تەلەفۆنەکەی هەڵدەگرێ و، زەنگ بۆ وشیاری هاوڕێی دەدا. لەگەڵ ئەوەی دەزانێ کەی دێتەوە، بەڵام لێی دەپرسێ داخۆ کەی دەگاتەوە ماڵ! وشیار دەڵێ وەک جاران، لە هیچ شوێنێک ماتڵ نابم. هەر کە تەلەفۆنەکە دادەنێ، پێکەنینی بە خۆی دێ. بە خۆی دەڵێ بە خوا گەوجی! وشیار دێتەوە. ماندوو و […]
-
نیوە پیاو
نیوە پیاو هەموو سالێک جارێک بە شەمەندەفەر سەفەر دەکا. هەر جارەی چەند وڵاتی ئۆرووپایی پێکەوە دەبڕێ. ئاشقی ئەم کارەیە. نە سوار فڕۆکە دەبێ، نە ماشین و نە ئۆتۆبووس. قەتار شتێکی ترە. هەم رێگا دەبینێ، هەم بە کەیفی خۆی دەتوانی تیایا هەڵسوڕێ و هەمیش بەردەوام کەسی نوێ دێتە سەر رێگای. ئەو ئاشقی بینینی خەڵکی تازەیە. ئەمساڵیش […]
-
رێگایەک و دوو چیرۆک
رێگایەک و دوو چیرۆک هەر دووکمان پێکەوە بەڕێکەوتین. هەر دووکیشمان لامان وایە گەیشتین. ئەگەرچی ئەو پێی وایە من لەنیوەی رێگادا مامەوە و، منیش پێم وایە ئەو بوو مایەوە! من بەڵگەم هەیە. من لەبیرمە ئەو کەوت. لە هەڵدێرێک بوو. تاقەتی نەما، سەری لەگێژەوە چوو و ئیتر چۆکی دادا. من گوێم لە دەنگی ئەژنۆکانی بوو لە سەر […]
-
فردا باران میبارد
فردا باران میبارد دیروز ساعت چهار بعدازظهر خانە بودم. تازە از کار برگشتەبودم. ناهارم را خوردە، در حالت اغما و یک خوشی ناشناختە و غریب بر روی مبل قدیمی مدل دو هزار و دوازدهمیام لمیدە بودم کە هواشناسی کانال تلویزیونی از باریدن باران در فردا گفت. در همان حالت بینابینی کە انگار جایی بود میان […]
-
دەروێشی قالۆنچە
دەروێشی قالۆنچە دەروێش لە شەقاوەکانی زەمانی شا بوو. هەر زوو دەستی لەدەرس خوێندن هەڵگرتبوو و، لە شارێکی بچووکی سنوورنشینی وەک بانەوە لەپاش ماوەیەک رووی کردبووە کرماشان و ئەوسا تاران. لە کرماشان چاو و رووی دەکرێتەوە و، لە تارانیش لەدووای ماوەیەکی کورتی کرێکاری کردن، بە هۆی چاونەترسی و خووی شەڕکەرییەوە دەکرێ بە سەرکرێکار و ئیتر وەزعی […]
-
ئاوڕێکی خێرا لە چیرۆکی کۆترەکان
ئاوڕێکی خێرا لە چیرۆکی کۆترەکان ئاوڕێکی خێرا لە چیرۆکی کۆترەکان لە نووسینی فەرۆخ نێعمەتپوورخەبات ڕەسووڵی چیرۆکی کۆترەکان چیرۆکێکی ڕئالیستییە و بەشێوەی گفتوگۆ لەنێوان دوو کەس دا داڕێژراوە. ڕاوی کۆنە کۆتربازێکە و، باسی چارەنووسی کۆترەکانی لە شەڕی سەرەتای ئینقلاب لە نێوان حیزبەکان و ڕێژیمدا دەکات. کۆمەڵێک ناو لەم چیرۆکدا هەیە کە دەکرێ وەک ڕاستی و وەک مێتافۆر سەیر […]




