نوێترین بابەت
-
مذاب
مذاب جنگل با طراوت تابستانی، زیر آسمان آبی و آفتاب درخشان ماە اوت، سبز سبز میخرامید. پدر، گلبرگهای گل رز را یکی یکی چید، آنها را بر چشمان اشکآلود خود کشید… سپس آهستە و بدون هیچ شتابی در گور سیاە انداخت. مادر در کنار گور، تکیدە و خستە بە قعر خاکی نگریست کە پیکری را […]
-
لەگەڵ کات
لەگەڵ کات ئەمڕۆ بیری وتارێکم کردەوە کە ماوەیەک لەوە پێش خوێندبوومەوە. یان رەنگە زیاتر لە ماوەیەک لەمەو پێش. وتارەکە سەبارەت بە کات بوو. لە سایتێکی گشتیدا بینیمەوە. لەو سایتانەی هەموو شتێ بڵاو دەکەنەوە. هەر لە وتاری سیاسی و هەواڵی رۆژانەوە بگرە تا وەرزش و ئابووری و باسی زانستی. لە بیرم دێ لە بابەتەکەدا، کە پوخت […]
-
کۆپێک قاوەی بەتاڵ
کۆپێک قاوەی بەتاڵ دراوسێیەکم هەیە ناوی مەرگە. هەموو بەیانییەک کاتێک من لەسەر باڵکۆنەکەم دادەنیشتم بۆ ئەوەی کۆپێک قاوە بەدەم خوێندنەوەی هەواڵەکانەوە بخۆمەوە، ئەویش دێتە سەر باڵکۆنەکەی خۆی. لە کاتێکدا زەردەخەنەیەکی تاڵ لەسەر لێوەکانییەتی، دەڵێ بەیانیت باش! منیش دەڵێم بەیانیت باش! مەرگ تاقە نیشتەجێی گەڕەکی ئێمەیە کە کەس سەردانی ماڵەکەی ناکا، بەڵام ئەو سەردانی هەموومان دەکا. […]
-
بیست و نۆ
بیست و نۆ کەمەربەندەکەم کردووەتەوە، شووشەکەم داداوەتەوە، قژی خاو و پەرێشانم بەرداوەتەوە و سپاردوومە دەست با. هاوڕێکەم خێرا لێدەخوڕێ. لەگەڵ گۆرانییەکە ئێمەیش دەقیژێنین و، دەیڵێینەوە. بۆنی دەر و دەشت خۆ بە ژوورەوەدا دەکەن. هەموو شتێ ئامادەیە بۆ شێتییەکی گەنجانە و گەمژانە. لام وایە دەشێ. ژیان خۆ نابێ تەنیا بریتی بێ لە کاتە ئارام و بێدەنگ […]
-
هیاهوی زندگی
هیاهوی زندگی آقای برهان اکبری کە هم اکنون در یکی از کشورهای خارجە زندگی میکند و با راندن تاکسی زندگی خود و خانوادەاش را تامین میکند، زمانی (یعنی قبل از اینکە از کشور از ترس گرفتار شدن توسط نیروهای امنیتی بگریزد)، بشدت بە سوسیالیسم معتقد بود. البتە سوسیالیسم در معنای سریع آن، یعنی سوسیالیسم همین […]
-
کتێب و گوڵەبەڕۆژە
کتێب و گوڵەبەڕۆژە پێم وابێ لە کتێبێکی ژۆزە ساراماگۆدا، نووسەری پورتوگالی، کاتی خۆی خوێندمەوە کە یەکێک لەو عادەتانەی زۆر خێرا روو دەکاتە مرۆڤ عادەتی نەخوێندنەوەی کتێبە. نازانم بەڕاستی لەوم بیستووە یان نا، هەروەها نازانم کە رستەکەم وەک خۆی دارشتووەتەوە یان نا، تەنیا ئەوەندە دەزانم کە بە گوێرەی هەست و زانیارییەکی لێڵ و نەیەکجار روونی لەمێژینە […]
-
بزن و نووسەر
بزن و نووسەر لەم رۆژانەدا لەگەڵ چیرۆکنووسێک دەدوام. گوتی من هەمیشە ویستوومە خۆم لە پشت وشەکان بشارمەوە. گوتی نووسین بۆ من هەر لە سەرەتاوە جۆرێک بووە لە خۆحەشاردان و ونبوون بۆ ئەوەی کەس بە جێگاکەم نەزانێ! بەڵام بەڕاستی نووسین شوێنێکە بۆ خۆحەشاردان؟ دەبێ بڵێم کەس بە قەدەر نووسەر جیهانی بۆ خەڵکی دەورووبەری و، بۆ کۆمەڵگا […]
-
ئازووقە
ئازووقە کۆڵ لە کؤل خۆ دەداتە بەر لا دیوارێک. دەنگی گرمە و ناڵەی هلیکۆپتەر دار و بەرد دەلەرێنێتەوە. لەمە خراپتر تەقە تفەنگیشە کە دونیای داگرتووە. دایە شوکری چ بە گوێرەی ئەزموونی تەمەنی و چ بە گوێرەی ئەو ئارامییە دەروونییەی کە هەیەتی دەزانێ کە نابێ هەڵەشە بێ. دەزانێ هاوار هاوار کردن، خۆ رنین و خۆ بەم […]
-
خانووی رۆحەکان
خانووی رۆحەکان ماوەیەک بوو بە شوێن کاردا دەگەڕام. سەرئەنجام لە دووای چەندین جار داواکاری ناردن بۆ شوێنی جۆراوجۆر، لە شوێنێک بە ناوی ‘سڤینەداڵ’ کارم دۆزییەوە. سڤینەداڵ چەند خانوویەک بوون بە دەوری یەکترەوە کە مرۆڤئ ئۆتیستی تێدا دەژیان. چوار خانوو وەک شوێنی نیشتەجێ بوون و ژیانی نەخۆشەکان و، بینایەکیش بۆ بەشی ئیداری. خۆشحاڵ بووم کە سەرئەنجام […]
-
غوسڵ
غوسڵ ئەو ساڵانە، شەوانی هەینی جووتبوون لەگەڵ ژنی خۆ باو بوو. نەک ئەوەیکە کاتی تر نەکرێ،… نا، مەسەلەکە ئەوە بوو کە خوا شەوی جومعەی تایبەت بۆ ئەم کارە دانابوو. مەلای مزگەوتی گەڕەک گەلێک جار لەسەر خێری ئیلاهیی ئەم جووتبوونە لەو شەوە پیرۆزەدا لە خوتبەکانیدا قسەی کردبوو. پێی لەسەر ئەوە داگرتبوو کە ئەمە لای خوا چەندە […]
-
تف
تف هاوینی ساڵی ١٣٥١، تەنیا ساڵ و نیوێک بەسەر دەست پێکردنی بزووتنەوەی چریکی لە ئێران لە ساڵی ٤٩، و چوار پێنج مانگێک لە زستانی دژواری ساڵی پەنجا تێپەڕیبوو. بزووتنەوەیەک کە دەستبەجێ زۆربەی چەکدارەکانی لە دارستانەکانی باکووری ئێران کوژرابوون و، زستانێکیش کە تێیدا لە ماوەی تەنیا پێنج رۆژدا هەشت میتر بەفر لە وڵات باریبوو. لەو زستانە […]
-
‘با’ی هاوڕێم
‘با’ی هاوڕێم من ئیستایش لەو کۆڵانەوە هەموو رۆژێ لە خەونەکانمدا تێدەپەڕم. تێدەپەڕمەوە. ئیستایش هێشتا سەرەڕای تێپەڕینی ساڵانی ساڵ کراسەکەم بۆنی خۆڵ دەدا، دەستەکانم بۆنی تۆپێکی پلاستیکی و پێڵاوە لاسیقییە دڕاوەکانم بۆنی ئارەق. ئیستایش کە هەتاو دادەچێ بەخۆم دەڵێم ئەمە دووا شەق دەبێ،… دووا گوڵ. کە نابێ. هەتاو لە مێژە لەپشت کێوەکانا رۆچووەو، گڵۆپە زەردەکان لە […]




