ماڵئاوا تا ساڵێکی تر!

ماڵئاوا تا ساڵێکی تر!

ماڵئاوا تا ساڵێکی تر! وتی رەنگە ئەمساڵ کەمێک درەنگتر تێپەڕێ. وتی مەبەستم کاتە. وتی لام وایە ئەمساڵ درەنگتر دەگوزەرێ و، بەم شێوەیە ژیانمان درێژتر دەبێتەوە! بیرم لە چرکەکان کردەوە، لە خولەک و لە کاتژمێر. راستی کات کامیانە؟ رەنگە کات رۆژەکان و مانگەکانیش بن، یان ساڵەکان. راستی ئێمە زیاتر هەست بە کامیان دەکەین؟ باوەڕم پێکرد. لێکمدایەوە کە راستە کات کاتە، بەڵام دەبێ هەندێ جار ئەویش هەنگاوەکانی ئارام بکاتەوە. رێک وەک پیرەمێردێک بە گۆچانێکەوە کە ئێوارەیەکی ژیان لۆژەلۆژە بەرەو ماڵەوە دەبێتەوە. بە چاویلکە ئەستورە وەک ژێرپیاڵەکانییەوە، کاتێک دەورووبەر زیاتر لە هەر کاتێکی تر دەبێ بە تارمایی. پشتێکی چەماوە و کووڕ کە زیاتر…[ادامه]

ماڵئاوا تا ساڵێکی تر!
خواندم !