نوێترین بابەت
-
جانتایەک گۆرانی
جانتایەک گۆرانی دوێشەو خەونم بینی. یەکێک لە دەرگای ماڵەوەی دا. هاتە بەر پەنجەرەکە. هەیکەلێکی رەش لە بەستێنی تاریکی شەودا. لە شووشەکەی دا. وەک هەمیشە ویستم بزانم کاتژمێر چەندە. لام کردەوە و، لە سەعات دیوارییەکەم رووانی. لە گۆشەی تاریکی ژوورەکەدا تەنیا سەفحەکەی بە ئاستەم سپی دەکردەوە. هیچی تر نەدەبیندرا، نە میلی کاتژمێر ژمێرەکە و، نە میلی […]
-
رۆمان لەسەردەمی رۆمانتیسم دا (دەنگ و رەنگ)
رۆمان لەسەردەمی رۆمانتیسم دا (دەنگ و رەنگ) دەقی قسەکانی فەڕۆخ نێعمەتپوور لە کۆڕی ئۆسلۆدا وتار: کۆڕی ئەدەبی ـ فیکری بەم شێوەیە هۆگرانی ئەدەب و چالاکانی بواری ئەدەبیات و لێکۆڵینەوە ئاگادار دەکەینەوە کە گرووپی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆڕی ئەدەبیی رۆژ، رۆژی شەممە ۲۱ی مانگی سێپتەمبەر لە کتێبخانەی فوروسێت لە شاری ئۆسلۆ کۆڕێکی ئەدەبی و فەرهەنگی بەڕێوە […]
-
انتظار
انتظار همە در اتاق نشستەاند. همە بە آن سوی پنجرە خیرە شدەاند. فکر کنم در انتظاراند، در انتظار فردا. بە نظرم امروز امروز است، و فردا فردا. یکی ندا سر میدهد کە دیروز هم دیروز بود! یکی لبخند میزند. شاید من باشم. راستی فردا چە جور روزیست؟ یکی میگوید فردا آن روزی است کە آفتاب […]
-
دیاریی جەژنی لەدایکبوون
دیاریی جەژنی لەدایکبوون کە تەمەنی بوو بە هەژدە ساڵ باوکی کە لەمێژ بوو لە دایکی جیاببووەوە، بڕیاری دا جەژنێکی گەورەی لەدایکبوونی بۆ بگرێ و هەر ئەو شەوەیش خەڵاتێکی دەگمەنی پێشکەش بکا. دۆست و ئاشنایەکی زۆری دەعوەت کردبوو و، جگە لەمە یەک دوو هاوڕێی کوڕەکەیشی لەوێ بوون. لە راستیدا کوڕەکەی زۆر هاورێی نەبوو و، بە هۆی […]
-
شۆک
شۆک تەمەنی لەم رۆژانەدا لە هەفتاد لایدابوو. دەیزانی کە چواردەی ئۆگۆستی هەموو ساڵێ رۆژی لەدایک بوونییەتی. لەبیری بوو، بەڵام ئەمجارە زیاتر لە هەر کاتێکی تر خۆی لێ گێل کردبوو. چیتر حەزی نەدەکرد ساڵەکان بژمێرێ. یەعنی لەمێژ بوو ئەم حەزە تیایا چەکەرەی کردبوو، بەڵام ئەمجارەیان بەهێزتر بوو. بەخۆی گوت بەڵکو هاوسەرەکەی بۆ یەک جاریش بووبێ، لەبیری […]
-
لەسەر پردێ
لەسەر پردێ بەدەوری سفرەیەکدا پێنج کەس دانیشتوون. چەند شووشە ئارەق بە بەتاڵی کەوتوون. یەکی نیوەپڕ ماوە. چەرەساتی پرش و بڵاو و، جامۆڵکەی پاشماوەی خەیارماست لەو ناوەدان. چەند پاکەت جگەرەی نیوەکراو چاوەڕووانی هەڵگیرسانن، بۆ ئەوەی ببن بە دووکەڵ و بە ئارەزووی خۆیان کە گەیشتن بە ئاسمانە، بگەن.کە سەرخۆش دەبێ، چاوەکانی یەک و دوو دەوەستن، ئارەق بە […]
-
پەنا
پەنا ئەم ساڵانە خەڵک کەمتر لە ناو مینیبووسەکاندا لەگەڵ یەکتر دەدوێن. هەموو بێدەنگن. ئەوانەیشی قسە دەکەن، بە ئارامی لەگەڵ یەکتر وشەکان ئاڵ و گۆڕ دەکەن. وەک بڵێی شتێک هەیە و نابێ کەس گوێی لێ بێ، یان دەبێ ئاگایان لە دەرەوە بێ و گەر هاتوو شتێک قەوما زوو کاردانەوەیان هەبێ، یان رەنگە لەبەر ئەوەی چیتر قسە […]
-
مریشک فرۆشی
مریشک فرۆشی دووکانەکە درێژ و باریک بوو. لەو سەری لە قووڵاییەکانیدا کە تیشکی رۆژ بە زەحمەت دەیگەیشتێ، بە دەیان مریشکی سپی، قەڵەو و لەڕ، تووک هەڵڕژاو و چڕ، چڵکن و لەرزۆک تێک ئاخنراو پاڵیان بە یەکترەوە دابوو. لەسەر شۆستەکە، خاوەن دووکانەکە لە تەنیشت چەند سندووقی پیس و لەقدا و بە دەرەلەنگە خوێناوییەکانییەوە کە چەکمە درێژەکانی […]
-
ئەمجارە چی هەڵبژێرم
ئەمجارە چی هەڵبژێرم ئەمجەد باقرزادە، کە زۆر لە شۆرەتەکی خۆی وەڕەز بوو، کاتێک ئاوڕ لە ژیانی خۆی دەداتەوە زۆری بەلاوە سەیرە. هەڵبەت ئەو کە خاوەن هونەری کورت کردنەوەیە، یاخود بینین و پۆلین کردنی شتەکانە، یان باشتر بڵێم دەتوانێ رووداوەکان لە چەند رستەدا کۆبکاتەوە و ئەمە بۆ خوێندنەوەی زۆر و بیرکردنەوە بێ سنوورەکانی دەگێڕێتەوە، جاری وایە […]
-
لە تفەنگم بیستبوو
لە تفەنگم بیستبوو باوکم هەمیشە خەونی عەجایب و غەرایبی لە مێشکدا بوو. ئەمەم چۆن دەزانی، بۆ خۆیشم نازانم! رەنگە لەبەر ئەوەی کەمتر لەناو ماڵدا دەدوا. هەڵبەت تا میوانمان دەهات. کە میوانمان دەبوو، ئەوەندە قسەی دەکرد من سەرم لێ سوڕدەما. یان رەنگە لەبەر ئەوەی جگەرەی زۆر دەکێشا. کە دەیشیکێشا، یان لە فەرشەکە رادەما، یان هەمیشە بە […]