نوێترین بابەت
-
لووتکە
لووتکە هەموو تەمەنم ئارەزووم گەیشتنە لووتکە بوو. دوێ شەو خەوم بینی گەیشتووم! لووتکەیەکی سەرکەشی بەردین و تیژ کە بە هەموو دەورووبەری خۆیدا دەیڕوانی. ئەوەندە بەرز هەر تەسەوری ناکەی. سەر لە ناو هەوراندا و بن لە ناو ئاواندا! بەڵام من لە جیاتی ئەوەی خۆشحاڵ بم، لە جیاتی ئەوەی هەڵخەمەوە، قۆلەکانم وەک باڵی باڵندە بەرزەفڕەکان بکەمەوە و […]
-
سێ هاوڕێ و یەکی تر
سێ هاوڕێ و یەکی تر ئەوان سێ هاوڕێ بوون و لە گەڕەکێدا دەژیان. یەکیان لە کۆڵانی ژمارە یەک، ئەوی تریان لە کۆڵانی ژمارە دوو و سێهەمیان لە کۆڵانی ژمارە سێ. چەند ساڵ دوواتر، کابرایەکی ناقۆڵای زەلام کە کەس بە هۆی گەورەییەکەیەوە سەروبنی لێک نەدەکردەوە، هات و بۆ ماوەی چەندین مانگ بە سێبەری گەورە و گرانی […]
-
پێڵاوفرۆش
خوێندنەوەی چیرۆکی “پێڵاوفرۆش” خوێندنەوەی : ئارمان رەحیم زادە (رادیۆ هۆبە)نوسینی : فەڕۆخ نێعمەتپور
-
پێڵاوفرۆش
پێڵاوفرۆش کەریم، ناسراو بە ‘حاجی کەریمی کەوش’، پێڵاوفرۆشە و دووکانەکەی رێک لە فەلەکەی ناوەڕاستی شاردایە. حاجی گەلێک بە کارەکەی دڵخۆشە. وەک بۆ خۆی دەڵێ پیشەی باوکیەتی و لەوەوە بۆی بە جێ ماوە. دووکانەکەی حاجی زۆر گەورە نیە و لە دووای مەرگی باوکی چەند جارێک دیکۆرەکەی گۆڕیوە. یەک جاریش ویترینەکەی. وەک جێگایش لە هەمان شوێنی ساڵانە […]
-
تەنیا دەنگ، دەنگ دەخنکێنێ
تەنیا دەنگ، دەنگ دەخنکێنێ خولە لە سەردەمی منداڵی زۆر درەنگ زمانی گرت. ئارام و بێدەنگ بوو. تەنیا بە چاو پەیوەندی دەگرت و گەر شتێکیشی بویستایە ئەوا دەستی بۆ رادەکێشا و بە ئم ئمێکیش پێی لەسەر ددەگرت. دایکی و باوکی، بەتایبەت دایکی خەمێکی زۆری لێهاتبوو. دەیگوت لەم سەردەمەدا مرۆڤی کەمدوو و بێ زمان قوڕ دەکرێ بە […]
-
قالۆنچەکان
قالۆنچەکان ژوورەکەت ئەوەندە پیسە قالۆنچەکان داگیریان کردووە. بە بزەیەکەوە ئەمەی پێ دەڵێم و، سەرێکی لێ دەلەقێنم و دەڵێم دەبێ خاوێنی بکاتەوە. بەڵام ئەو بە پێچەوانەی من بیردەکاتەوە. رێک لە ناو چاوانم دەڕوانێ و دەڵێ هی پیسی نیە هی تەنیاییە، باشتر بڵێم هی ئەوەیە خانووەکە زۆربەی کاتەکانی رۆژ چۆڵە. هەر من و ئەوانین. منیش واز ناهێنم […]
-
سرگذشت شورش
سرگذشت شورش رمان “چیروکی شۆڕش” اثر فرخ نعمت پور توسط بابک صحرانورد از کردی به فارسی برگردانده شده و توسط نشر ناوند به چاپ رسید. امید است که از راه ترجمه هرچه بیشتر، بتوان ادبیات کردی را به ملت های دیگر معرفی نمود چراکه هنر و ادبیات به درک احساسات و تفاهم بیشتر میان انسانها […]
-
خانووی رۆحەکان
خانووی رۆحەکان وە من خۆم بووم لەوێ بەجێمابووم. لە ناو ژوورەکانی ئەو خانووەدا. خانووەکەی ساڵانی ساڵ لەوە پێش. لە ناو تارمایی تاریکی و رووناکیدا. لە ناو گەمەی تیشک و سێبەردا. لێم رووانی، وتم لێرەی؟ وتم لێرە بەردەوام ماوی؟ سەرێکی راوەشاند و بە چاوە نادیارەکانی نێوان بوومەڵێڵێکی ناوەخت، وتی ئەرێ. یاخود وتی نا. نازانم…. گرینگ نیە. […]