دایکم دەستی گرتم

دایکم دەستی گرتم

دایکم دەستی گرتم نازانم دایکم چۆن گەیشتە ئێرە! دەستی گرتم و، وتی با بچینەوە بۆ ساڵی پەنجا. من ساڵی پەنجام زۆر بە جوانی لە بیر نایەت. هەر ئەوەندە دەزانم زۆر بچووک بووم و، کۆڵان خۆڵاوی بوو. لەو سەریشی پیرەژنێک تەشی دەڕست. باوکیشم لە ژوورەکەدا جەگەرەی دەکێشا و، رەنگە بیری لە کەمێک پارەی زیاتر لە گیرفانیدا دەکردەوە. نازانم. سێبەرەکان لەناو مێشکمدا دێن و دەچن. ساڵی پەنجا. دایکم واز ناهێنێ. دەڵێ زۆری پێ ناچێ. دەڵێ گرینگ ئەوەیە بتەوێ بچیت. من نازانم دایکم چۆن دەیەوێ بەرەو رابردوو بڕواتەوە. رەنگە ژیان لای ئەو تەنیا خەیاڵ بێت و، بەس. دەستم لە ناو دەستیدایە. دەستە گەورەکانی…[ادامه]

دایکم دەستی گرتم
خواندم !