کۆڵوانە سوور

کۆڵوانە سوور

کۆڵوانە سوور کۆڵوانە سوور لەگەڵ ئەوەی بە گۆرانی زۆریان بەسەردا هەڵگوتبوو کە "کۆلوانە سوور تۆم دەوێ، چارۆکە سوور تۆم دەوێ"، بەڵام هەر نەیتوانیبوو شووبکات و بە تەنێ و بە کچیەتی مابووەوە. دەڵێن هۆکارەکەیشی ئەوە بوو ئەو گۆرانی بێژەی وا ئەم شیعرەی بە سەردا گوتبوو زۆر زوو لە تەمەنی لاویەتیدا مردبوو و ئیتر لە دووای ئەمە بە هۆی زڕاندنی ناوەکەیەوە، کەس نەچووبووە خوازبێنیی و، بە کچێتی مابووەوە. بەم شێوەیە، جاری وایە جوانی دەبێتە بەڵا و هیچ چەشنە خێرێکی لێ ناکەوێتەوە. کۆڵوانە سوور کە تەمەنی هەڵکشابوو و گنج نیشتبووە گۆشەی لێو و قەراغ چاوەکانی، بڕیاری دا لە کۆڵوانەسوورەوە ببێ بە کەواسووری بەر…[ادامه]

کۆڵوانە سوور
خواندم !