بەندیخانە

بەندیخانە

بەندیخانە ئەو رۆژەی لە بەندیخانە ئازادیان کرد، لەبەر دەرگاکەیدا کەمێک راوەستا، چاوەکانی قونجاند و هەوڵیدا دوواوێنە لە گەڵ خۆی هەڵگرێت، هەرچەند هەڵگرتنی دوواوێنە سەرەڕای مانەوەی ساڵانی ساڵ لە ژوورێکدا زەحمەتە و لە راستیدا ئەوەی لە یاددا دەمێنێتەوە تەنیا وێنەیەکی گشتییە و بەس. نازانێ بۆ، بەڵام لانیکەم ئەمە دەزانێ کە کات هەمیشە ئەوەندە کەلێن و قوژبنی نادیار و شاراوەی هەیە کە دەتوانێ ئاشکراترین شتەکانیشت بە ئاسانی لێ ون بکا. ئەو ئەوەتەی لەبیری دێ یەکجار رقی لە کاتە. بەڵام هەستی کرد توانیبووی هەموو وردەکارییەکان بە دەستنان بە دوگمەی کامێرای خەیاڵی بخاتە ناو وێنەکەوە. فلاشەکە کاری خۆی کردبوو، هەر لە نووسینی سەر دیوارەکانەوە…[ادامه]

بەندیخانە
خواندم !