نوێترین بابەت
-
وتووێژ لە سەر رۆمانی “باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام”
گفتوگۆ لە گەڵ فەڕۆخ نێعمەتپوورئامادەکردنی: ئارام سدیق ١- سهرهتا دهمهوێت له بیرۆکهی رۆمانهکه بپرسم بیرۆکهی رۆمانی (باڵندهی بریندار، ماسی سهرسام) چۆن لای تۆ گهڵاڵه بوو؟ ـ ئارام گیان! پێش ئەوەی دەست بکەم بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانت، حەز دەکەم بڵێم کە هەموو پرسیارەکانت، ئەوانەی لەم گفتوگۆیەکدا رەچاوکراون، خۆیان لە قەرەی فەلسەفە و باسە بنەڕەتییەکان دەدەن. ئاماژەم بەمە […]
-
زەمەن لە گێڕانەوەدا
زمانی گێڕانەوە دەکرێ بە گشتی لە سێ حاڵەتدا رووبدات: رابردوو، ئیستا و داهاتوو. ئەگەرچی لە ژێر دوو گروپی رابردوو و داهاتوودا دەکرێ ژێرگروپی تریش هەبێ، وەک داهاتووی دوور و رابردووی دوور. من لێرەدا هەوڵ دەدەم تەنیا خۆم ببەستمەوە بە دوو گروپی رابردوو و ئیستاوەو بە هێنانەوەی دوو نموونە جیاوازییەکانیان بخەمە روو. لە زمانی کوردیدا کاتێک […]
-
ساڵی مار
ساڵی مار بە هاوڕێکەم دەڵێم: ـ “من جاری وایە لە خەڵوەتی خۆمدا دەگریم. خەڵوەتی منیش نیوەشەوانە، کاتێک هەموو خەوتوون، یاخود کاتێک لە ناو سەیارەدا لە کارەوە بەرەو ماڵەوە دەگەڕێمەوە، یان ئەو ساتانەی لە ئاودەست زۆرم پێدەچێ! ئیتر هەر لە خۆوە خەمێکی نائاشنا و ئاسمانی کە قەت نەمبینیوەو قەت نەمناسیوە، دێت و بەرۆکم پێدەگرێ و،… دەگریم. […]
-
سێوە گڕاوییەکان
سێوە گڕاوییەکان لە سەر باڵکۆنەکە دانیشتوون و بە سەر ئەو باخە سێوەدا دەڕوانن کە سێوە سوورەکانی وەک تیشکی ئاگر لە ناو گەڵا سەوزەکانەوە خۆیان نیشان دەدەن، لە سەر ئەو کورسییانەی وا لە نێوانیان مێزێکی گردی گوێزی قاوەییە. لە سەر مێزەکە تەرمۆسی چایی و دوو پیاڵە و چەند کلوە قەند و دەورییەک کە چەند دانە شیرینی […]
-
سیاسەت و کلتور
سیاسەت و کلتور وەڵامی پرسیارێکی خەمگین بۆڵی لە مەڕ سیاسەت و کلتور (بۆ جەریدەی رێگای کوردستان) فەڕۆخ نێعمەتپوور ـ بابەتی زۆر لە پێشەکی یاخود لە پرسیارەکەدا وروژێندراوە، بەڵام ئەوەی وا دەتوانێ تا رادەیەکی بەرچاو خاڵی هاوبەشی هەموویان بێت ئەوەیە کە لە بنەڕەتدا باس باسی پەیوەندیی نێوان سیاسەت و کلتورە. کلتور هەمیشە بابەتێکی ئاڵۆز و هەستیار […]
-
فاتمۆکێ
فاتمۆکێ هەموو رۆژێ تەماتەکان کە جاری وایە وردن و جاری وایە درشت، جوان جوان بە ئاو دەشوا، بە چەقۆ قاشیان دەکا و ئامادەیان دەکا بۆ خواردنی نیوەڕۆ. بۆنی تەماتە تەواوی ژوورەکە دەتەنێ. چاوەکانی شەوقی سوور دەدەنەوە. فاتمۆکێ هەر رۆژەی بە جۆرێک سازیان دەکا، جاری وایە لە گەڵ پیازی سووەروە کراو دەیانکوڵێنێ و، جاری وایە لە […]
-
گفتوگۆی رۆژنامەی هەولێر
بە رای من پەیوەندی فەلسەفە بە ئازادییەوە، هەمیشە پەیوەندێکی راستەوخۆ نیە. راستە لە یۆنانی کۆندا لە ژێر دەسەڵاتی “پریکلیس” دا کە مرۆڤێکی دیمۆکرات بوو (یاخود بە گشتی لەو کاتەدا دیمۆکراسی لە یۆناندا هەبوو)، فەلسەفە پێشکەوتنی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی، بەڵام هیگل لە زەمەنی پرۆسیەکاندا سەرهەڵدەدا، یاخود تۆماس ئاکویناس و ئاگۆستین و زۆر فیلسووفی تر، لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دەردەکەون.
-
بۆچوونێک لەسەر رۆمانی ساڵەکانی خەون
فروید، رۆئیا (خەون) بەوەرگیراو لە بیرەوەرییەکان، حەزە نهێنییەکان و ئەو ئیماژانە ئەزانێ کە بە جۆرێک لە رووداوەکانی رابوردووەوە “هەر لە سەرەتای منداڵییەوە تا ئێستا” رژاونەتە ناو ناخودئاگای زەینمان و لەوێدا جێیان خۆش کردووە. ئەم جۆرە هەویرمایانەیە کە دەبێتە هۆی پێکهاتەی رۆئیا و لە رێگای بە کردەکردنیدا چیرۆکی دەروونی و رەوانمایە دەخۆڵقێنێ. ئەگەر رێگای جووڵەی چیرۆکی […]
-
بوون یان نەبوونی حیکایەتە گەورەکان
ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین حیکایەتە گەورەکان دەتوانن لە دۆخی باو رامانپسکێنن، بەڵام ناتوانن بمانگەیەننە شوێنی مەبەست. وەها دۆخێک دەبێتە دۆخێکی بەرزەخی، واتە نە دوواوە و نە پێشەوە. ئیدی دەبینە بوونەوەرەکانی ناو “ئیستا” و بەس.