نوێترین بابەت
-
ژورەکەم (دەنگ)
ژورەکەم (دەنگ) خوێندنەوەی چیرۆکی “ژورەکەم” ئەم چیرۆکە لە کتێبی “تەماتەی ئەھرامی سەلاسە” چاپ کراوە.
-
بە ڕێگاوە (دەنگ)
بە ڕێگاوە (دەنگ) خوێندنەوەی چیرۆکی “بە ڕێگاوە” ئەم چیرۆکە لە کتێبی “تەماتەی ئەھرامی سەلاسە” چاپ کراوە.
-
ئەو شەوە (دەنگ)
ئەو شەوە (دەنگ) خوێندنەوەی چیرۆکی “ئەو شەوە” ئەم چیرۆکە لە کتێبی “ئێوارەی شار” چاپ کراوە.
-
باخەوانی پیر
باخەوانی پیر لە ژوورە خاوێنەکەدا دانیشتووە. سەیری دیوارەکان و سەقف و فەرشەکەی بەردەمی دەکا. سەیری وێنە هەڵواسراوەکان و تابلۆکان. دووای تێپەڕینی ساڵانی ساڵ، شتەکان هێشتا زۆر نەگۆڕاون. جگە لە شێوازی رازاندنەوەی ژوورەکە و ئەو کۆمێدە قاوەییە بچووکەی لە گۆشەیەکی دا دانراوە، هەموو شتەکانی تر ئاماژەن بە ساڵەکانی پێشوو. لە لای، هەم خۆشە و هەم ناخۆش! […]
-
تەڵقینی شێواو
تەڵقینی شێواو وەک دەڵێن خوا بۆ خۆی رزق و رۆزی هەمووان دەگەیەنێ. بەم شێوەیە بێت یان شێوازێکی تر، گرینگ نیە، گرینگ ئەوەیە دەیگەیەنێ و لە راستیشدا دەگات. تەنیا دەبێ مرۆڤ سەبری هەبێت. وەک چۆن پلانی داڕشتنی دونیا بە میلیارد ساڵی خایاند و کەچی دوواتر لە چەند رۆژێک دا کارەکە بە کردەوە تەواو بوو، هەر ئاواهایش […]
-
گوڵە رێواس
گوڵە رێواس لە ناو دۆڵێکی کپ بە گەرما لە کاتێکدا هەتاو یەک لە چواری سەفەرە ئاسمانییەکەی بە بەرەوە ماوە، دانیشتووە و چاوەڕوانە. لاپاڵەکان کە خەریکن لە کوڵینی بەر گەرمای نیوەڕۆ دەبنەوە، بەرە بەرە خۆ لە بەر سێبەردا رادەکێشن. ئەم کە هێشتا چاوەڕوانە، نازانێ بۆ بەڵام دڵنیایە لەوەی کە ئەم وێنە کپە هەتا هەتایە، هەتا ئەم […]
-
دیژاڤۆ
دیژاڤۆ لە ژیانیدا، هەندێ وێنە و رووداوی رۆژانە هەبوون کاتێک بە سەریاندا دەکەوت هەستی دەکرد لەوە پێش دیتوونی. بۆ وێنە، شەڕەکەی پادگان. ئەو شەڕەی لە کاتی منداڵی بە خەو بینیبووی، ساڵانی دواتر کاتێک تفەنگ و تۆپ و هاوەنەکان کەوتبوونە نەعرەی شێتانەیان و لە ژێر تۆزی تەقینەوەکان دا کۆڵانیان لە خوێن گەوزاندبوو، رێک هەمان دیمەنی بینیبووەوە، […]
-
کۆڵانێک پڕ لە خەیاڵ
کۆڵانێک پڕ لە خەیاڵ لە کۆڵانێکدا سێ پیاوی سەرەتانی دەژین. خانووەکانیان بە تەنیشت یەکەوەن. چ رێکەوتێکی سەیر! لە بەرامبەریشیاندا، لە ژێرزەمینێکی ماڵێکدا بێوەژنێک لە گەڵ سێ کچۆڵە ناسکۆڵە کەم تەمەنەکانی دەژین. هەموو رۆژێک سەرەتانییەکان لە پەنجەرەکانیانەوە چاو لەو سێ منداڵە دەکەن وا شەرمنانە و سرک لە بەر دەرگادا یاری دەکەن و خۆزگەیان پێدەخوازن کە هێشتا […]
-
گەڕانەوە
گەڕانەوە کە گەڕایەوە ئەگەرچی تا خانووی جەللاد مەودایەکی زۆری نەبوو، بەڵام داموکایەوە و چووە سەر چۆک و، خاکی ماچ کرد. ئەگەرچی بۆنی جەللاد دەهات و هەستی بە چاوەکانی لە پشت پەنجەرە تاریکەکاندا دەکرد، بەڵام ئەمە نەبووە هۆی ئەوەی مشتێک خۆڵ هەڵنەگرێت و لێی رانەمێنێت و تامی نەکا. ئەو لە سەر ئەو شەقامە وایکرد کە سەرێکی […]
-
سەرێک لە بیابان
سەرێک لە بیابان لە بیابان سەرێک لە شەڕەکان بە جێ مابوو. سەرێکی زیندوو کە جەستەی لە شوێنێک بە مردوویی مابووەوە. سەرەکە، کە هێشتا نەیدەزانی دیسان بە شوێن هاوڕێکانیدا بڕواتەوە و رێگای ئەوان بگرێتەوە بەر، یاخود بەرەو ماڵەوە بگەڕێتەوە، دەستەوەستان لە توانای بڕیاردان و، بێ توانا لە دۆزینەوەی رێگاکان لەو بیابانەدا لە دەورووبەری خۆی دەڕوانی. ئەو کە […]




