نوێترین بابەت
-
زیندان
زیندان من و ئەو پێکەوە چووین بۆ زیندان. یەعنی پێکەوە بردیانین. بەڵام پێکەوە نەهاتینەوە، یاخود پێکەوە لەوێ نەماینەوە. یەکمان زووتر بەلایەکی تردا کەوت. جا ئەو یان من، نازانم. راستییەکەی ئەوە بوو کە ئەو شتێکی گوت کە بووە هۆی ئەوەی لەو دەرگایەی پێکەوە هاتبووینە ژوورەوە، چووەوە دەر. بە بێ من. هەرچەند بەپێی بۆچوونێکی قەدیمی و کەمێک […]
-
سفر بە بیکران
سفر بە بیکران دایە غنچە، سالهای طولانی در خانە زیستەبود. او تقریبا همیشە خانە بود. دایە تنها برای عیادت اقوام، عروسی های گاەبگاهی، و مراسم ختم آشنایان از خانە پا بە بیرون می گذاشت. او آنقدر در خانە قدیمی، کە حال زمان از سر و رویش می بارید، ماندەبود کە عین در و دیوارهایش شدەبود. […]
-
بازگشت
بازگشت من و آقای داودی سالهای سال است همسایە هستیم. من و او در خیلی چیزها شبیە همدیگر هستیم. اینکە هر دو عضو یک حزب سیاسی بودیم (البتە بدون اینکە از این موضوع مطلع باشیم)، هر دو مثل هم از میهن فرار کردەبودیم، محض اتفاق هر دو بە ترکیە رفتەبودیم، بعد از آنجا بە اسکاندیناوی […]
-
ئەو ساڵانەی تەرم غەریب بوو
ئەو ساڵانەی تەرم غەریب بوو ـ دڵنیام، لەوێ بووم، ناوی کاکم نەبیست، دووانی ترن، وەستا محەممەد و عودەی کوێخا، هەر ئەو دووانەن، نا، کاکمیان لەگەڵ نیە. هاوینی ساڵی ۱۳۵۴، هەموو بنەماڵە لە ناو ژوورەکەدا کۆبوونەتەوە. دایەگەورە و باوەگەورە، دایکی و خوشک و براکانی کە بەدەوری دایکییەوە ئاپۆرایان داوە، مامی کە خەریکی وتنی رستەکانی بوو و […]
-
دوو برا بوون
دوو برا بوون لە هەموو شتێک تەنیا دوو وێنەی رەش و سپی بەجێمابوو. دوو برا. یەکیان لە هۆمل بەفر بردی و، ئەوی تریان لە سەیدسارم ئاگر. جاری وایە بە دەم کڕێوەوە گوێم لە دەنگی ئەمیانە و، جاری وایە بە دەم نێڵە نێڵی ئاگرەوە گوێم لە دەنگی ئەوی تریان. نازانم باسی چی دەکەن. دووا وشە و، […]
-
دووامرۆڤ
دووامرۆڤ لە دووای کارەساتەکە تەنیا فەرش و، وێنەیەک مابوونەوە. فەرشەکەم خستە بن باخەڵم و وێنەکەیش کە شووشەکەی لە پەرجوویەکی سەیردا نەشکابوو، بە دەستمەوە. بەم شێوەیە، لە رابردوو تەنیا فەرشێک و لە بیرەوەرییەکان تەنیا وێنەیەک لەگەڵما مابوون. هەردووکیان بە کۆڵمەوە. ببورن، منیش مابووم. بە منەوە دەبووین بە سیان. بە دەوری خۆممدا رووانی. بەس وێرانە و مژ […]
-
رۆمان چیە و باسێک لەسەر “ئێوارەیەکی بابۆس” (دەنگ و رەنگ)
رۆمان چیە و باسێک لەسەر “ئێوارەیەکی بابۆس” (دەنگ و رەنگ) وتار: پرسیار و وڵام: لە ئەدەب و هونەرەوە بەرەو جیهانی جوانیەکەنلە شەوێکی دیکەی کلتوریدا بە یەک دەگەینەوە و گوێ بۆ ئەو نوسەر و قەڵەم بەدەستانە رادەدێرین کە لە راستای گەشە پێدان بە ئەدەب و رۆشنبیری نەتەوەکەماندا هەنگاو دەنێن و دەنوسن. ڕێکەوت: 2024.01.13کات: 18:00 بۆ 21:00شوێن: […]
-
چیرۆکێکی راستەقینە
چیرۆکێکی راستەقینە چەند رۆژێک بوو حاڵم باش نەبوو. نەخۆش بووم. سەرمای زیاتر لە بیست دەرەجە ژێر سفری نۆروێژ، سەری لێ سەندبووم. لەگەڵ ئەوەی ساڵانی ساڵە لێرەم، بەڵام بە سەرمای ژێرتر لە مینهای دە دەرەجە رانەهاتووم. لەگەڵ ئەوەی جلوبەرگی گەرم لەبەر دەکەم، بەڵام دەڵێی لە هەوادا شتێکی تر هەیە جگە لە سەرما. شتێک کە هیچ رێزێکی […]
-
ساعت مچی قدیمی
ساعت مچی قدیمی یک ساعت قدیمی سیتی زن توی جعبەام در خانە دارم. سالهای طولانیست دارمش. مال دائی ام بود. دائی ام کە در یک درگیری در منطقەای میان بانە و سردشت کشتەشد. با رفیقش. جسد یک ماە توی گور بود کە دوبارە برای شناسائی درش آوردیم. خبر مرگ آمدەبود و اما اطمینانی از آن […]
-
دەمێک لەگەڵ مارف خەزنەدار
دەمێک لەگەڵ مارف خەزنەدار یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی چیرۆکی ریالیستی ئەوەیە کە بە خوێندنەوەی، دۆخی ئەو سەردەمەی وا چیرۆکەکە دەربارەی دەدوێ، تا رادەیەکی باش راستەوخۆ دێتە بەرچاوت. لانیکەم لە هەندێ بواردا و لەو بوارەدا وا چیرۆکەکە پێیەوە سەرقاڵە. ئەدەبی ریالیستی بە جوانترین شێوە دۆخە کۆمەڵایەتی، ئابوری و چینایەتییەکان دەنوێنێتەوە و، جگە لەمە لە باری دەروونیشەوە بە […]
-
ژەنگاو
ژەنگاو ساڵانێکە کاتێک باران دەبارێ، هەموو شوێنێ بە توێژاڵێک لیتەی سوور لە چەشنی ژەنگ دادەپۆشرێ. قوڕاوێکی ژەنگاوی بە کۆڵان و بنجۆکاندا وەرێدەکەوێ و، تاقە چۆمەکەی شار دەکا بە لافاوێکی ترسناک کە سەرەڕای تەنکبوونەکەی وەها قووڵی دەنوێنێ کە کاتێک مرۆڤ لەسەر پردەکەوە لێی دەڕوانێ، ترسێکی سەیر سەرتاپای دادەگرێ. چەمەکە بە گرمە و لرفەیە. باران، مەستی قوڕاو […]