فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

برچسب: چیرۆکی کوردی

  • بۆنی کۆترەکان

    بۆنی کۆترەکان

    بۆنی کۆترەکان سێ کوڕی هەیە. یەکەمیان شەقاوەیە، دووهەمیان شۆڕشگێڕە و سێهەمیان شاگرد چایچی. هەموو رۆژێ کاتی نانخواردنی شەوان، لەناو سێ کوڕەکەیدا دەبێ بە شەڕ. شەقاوەکە دەبێ لە سەرەوەی سفرەکە دابنیشێ، شۆڕشگێڕەکە پێی وایە ئەمە زوڵمە و نابێ، شاگرد چایچییەکەیش مەزڵوومانە دادەنیشێ و هیچ ناڵێ. کە شەقاوە و شۆڕشگێڕەکە لێک راست دەبنەوە، چایچییەکەیش غیرەت دەیگرێ و […]

    ۰۸/۱۱/۱۳۹۶ 0 لێدوان 2,147 بازدید زۆرتر...
  • بۆنی کۆترەکان

    بۆنی کۆترەکان

    خوێندنەوەی چیرۆکی “بۆنی کۆترەکان” سێ کوڕی هەیە. یەکەمیان شەقاوەیە، دووهەمیان شۆڕشگێڕە و سێهەمیان شاگرد چایچی. هەموو رۆژێ کاتی نانخواردنی شەوان، لەناو سێ کوڕەکەیدا دەبێ بە شەڕ. شەقاوەکە دەبێ لە سەرەوەی سفرەکە دابنیشێ، شۆڕشگێڕەکە پێی وایە ئەمە زوڵمە و نابێ، شاگرد چایچییەکەیش مەزڵوومانە دادەنیشێ و هیچ ناڵێ. کە شەقاوە و شۆڕشگێڕەکە لێک راست دەبنەوە، چایچییەکەیش غیرەت دەیگرێ […]

    ۰۸/۱۱/۱۳۹۶ 0 لێدوان 2,006 بازدید زۆرتر...
  • تەرکی ناکەم!

    تەرکی ناکەم!

    خوێندنەوەی چیرۆکی “تەرکی ناکەم” ئەم چیرۆکە لە کتێبی “دەستە کلیل” چاپ کراوە.

    ۰۲/۱۱/۱۳۹۶ 0 لێدوان 2,063 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    ئەلبومی کوکوختییەکان

    ئەلبومی کوکوختییەکان لە دەرەوە کوکوختییەک دەخوێنێ. کوکوختییەکە هی دراوسێکەیانە، واتە لە حەوشەکەی ئەواندا دەژی. تەنانەت بە شوێنی هێلانەکەیشی دەزانێ. دووانن. نێر و مێیەک. جیهانی ئاژەڵ وەهایە. هەمیشە نێر و مێ پێکەوەن. بەیەکەوە دەژین. نە نێرەکە کاتێک کوکوختییەکانی تر بەدەرەوەن شەرم لە مێینەکە دەکا و، نە مێینەکە شەرم لە نێرەکە. هێلانەکەیان لە بن میچی سەر باڵکۆنەکەیە. […]

    ۱۶/۱۰/۱۳۹۵ 0 لێدوان 2 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    نەبی ئەلئەکڕەم

    نەبی ئەلئەکڕەم ‘باراک ئوباما’ کە لە تەنیشت یەکێک لە پەنجەرە گەورەکانی کۆشکی سپی، پشیلە سپییەکەی بە باوەشەوە، دانیشتبوو، لە کاتێکدا بە وردی سەیری دەرەوەی دەکرد و دەستی بە سەروپشتی پشیلەکەدا دەهێنا، گوتی “بە سەری ئەم پشیلەیە گەر خەڵاتی ئاشتیی ئۆسلۆ نەبوایە، بێگومان دەستبەجێ فرمانی دەست تێوەردانی سەربازیم لە سوریا، هەر ئەو کاتەی وا هەواڵی بەکارهێنانی […]

    ۱۳/۱۰/۱۳۹۵ 0 لێدوان 2 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    پەڵەی لیخن

    پەڵەی لیخن ئەمشەو، دەرەوە مانگەشەوێکی یەکجار خۆش بوو. گەورەگەوەرە لەوسەرەوە بەسەر ئەو دەریایەیدا ماوەیەکە بووەتە بەشێک لە ژیانی من، دەدرەوشایەوە و، دەریایش وەک ئاوێنە دیسان تیشکەکەی دەدایەوە بەڕووی ئاسماندا و ئیتر جیهان ببووە چراخانێکی سروشتیانەی سەیر. من لە سەر باڵکۆنەکە راوەستام و لەگەڵ ئەوەی هەوا سارد و بەچەند دەرەجە لەژێر سفرەوە بوو، تێرتێر لەو دیمەنە […]

    ۳۰/۰۹/۱۳۹۵ 0 لێدوان 3 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    دڵنیا هەنگاو هەڵبێنە!

    دڵنیا هەنگاو هەڵبێنە! قرپۆکەکان دوو جۆرن: سەوز و خۆڵەمێشی. خۆڵەمێشییەکان زۆرترن. هەتا دەشیانکوژی زیاد دەکەن، کەچی سەوزەکان وانین، هەتا دەیانکوژێ کەم دەکەن! بۆیە ئەو ئێوارەیە ئەو هەتا توانی لە خۆڵەمیشییەکانی کوشت لە کاتێکدا بەردەوام بەلاچاوێکیش بە شوێن سەوزەکاندا دەگەڕا. هەڵبەت لەخوێنا فەرقیان نیە. وەک یەک سوور سوور،… سورێکی لینج کە دەستبەجێ لەگەڵ قوڕ و لیتاو […]

    ۱۲/۰۹/۱۳۹۵ 0 لێدوان 4 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    بەندیخانە

    بەندیخانە ئەو رۆژەی لە بەندیخانە ئازادیان کرد، لەبەر دەرگاکەیدا کەمێک راوەستا، چاوەکانی قونجاند و هەوڵیدا دوواوێنە لە گەڵ خۆی هەڵگرێت، هەرچەند هەڵگرتنی دوواوێنە سەرەڕای مانەوەی ساڵانی ساڵ لە ژوورێکدا زەحمەتە و لە راستیدا ئەوەی لە یاددا دەمێنێتەوە تەنیا وێنەیەکی گشتییە و بەس. نازانێ بۆ، بەڵام لانیکەم ئەمە دەزانێ کە کات هەمیشە ئەوەندە کەلێن و قوژبنی […]

    ۲۰/۰۸/۱۳۹۵ 0 لێدوان 2 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    چۆلەکە کوژەکە

    چۆلەکە کوژەکە سوێندی دەخوارد گەر کەسێک هەبایە و وردەبەردی فریا خستایە، رۆژانە بە قۆچەقانییەکەی، بە قەدەر باخێک چۆلەکەی دەکوشت! کە بەسەرسامییەوە لێیان دەپرسی “بەقەدەر باخێک؟” لە وەڵامدا دەیگوت “مەبەستم ئەوەیە هەموو ئەو چۆلەکانە رۆژانە روو دەکەنە باخەکە، دەیانکوژم!” راستی رۆژانە چەند چۆلەکە روودەکەنە باخەکە؟ ئەو ساڵەی وا نزیکترین هاوڕێم گیانی لەدەست دا و مرد، من […]

    ۰۵/۰۸/۱۳۹۵ 0 لێدوان 0 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    دەنگی بلوێر

    دەنگی بلوێر خودا کە دەنگی بلوێرەکە دەهاتەوە گوێی، وەک هەمیشە توڕە دەبوو، هەر چی لەبەردەستدا بایە فڕێی دەدا، هەر لە گۆی زەوییەوە بگرە، هەتا هەتاو و ئەستێرە و کاکەشانەکان. کە فڕێیشی دەدان، دونیا بۆ چەند ساتێک وەها دەشێوا کە بۆ وێنە من لە جیاتی ئەوەی لە ماڵی خۆمان وەک هەمیشە لە بەر پەنجەرەکەدا بم، دەمبینی […]

    ۳۰/۰۷/۱۳۹۵ 0 لێدوان 3 بازدید زۆرتر...