فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

برچسب: فەڕۆخ نێعمەتپوور

  • خۆزگەم بە یووسف

    خۆزگەم بە یووسف

    خۆزگەم بە یووسف خەڵکی وەڕەزن. مەبەستم ئەوەیە لە حکومەت. وا دەڵێن. نا، هەر ناڵێن، بەڵکو پیشانیشی دەدەن. تەمەنیشم ئەوەندە ئیزندەدا کە ئەمە وەک کردە یاخود خەسڵەتێکی مێژوویش لەواندا ببینم. من ساڵی ١٣۵٧م  جوان جوان لەبیرە. لە هەموو شوێنێک گلەیی و گازندەیە. هەر لە دووکاندارەوە بگرە تا لاوی بێکاری سەرشەقام، پیاوە دەوڵەمەندەکان، خوێندکار و خوێندەوارەکان. لە […]

    ۱۹/۰۵/۱۴۰۲ 0 لێدوان 317 بازدید زۆرتر...
  • خەم مەخۆن!

    خەم مەخۆن!

    خەم مەخۆن! خانووەکەی ئێمە چەند قات بوو، بەڵام نە ژووری هەبوو، نە هاڵ، نە ئاودەست، نە حەمام و نە ئاشپەزخانە. خانووەکەی ئێمە چین چین، خڕخڕ لەسەر یەک هەڵچنرابوو. ئەو کونانەی لە تەنیشت و لەسەر یەکتر راوەستابوون. رەنگە بەرزترین خانووی گەڕەکێکی چۆڵیش! خانووەکەی ئێمە نە فەرشی تیا راخرابوو، نە مێز و کورسی تیابوو و نە وێنەی […]

    ۰۶/۰۵/۱۴۰۲ 0 لێدوان 301 بازدید زۆرتر...
  • پرسی جوانی

    پرسی جوانی

    پرسی جوانی ئەمە دەقەی لە بەردەستی خوێنەراندایە وتووێژێکە بەڕێز ئەورەحمان مارف لە گەڵ فەڕۆخ نێعمەتپوور سازی کردووە و، لە کتێبێک بە ناوی ‘ئیستاتیکا و جیاوازی’ لە هەولێر لە لایەن خانەی موکریانی یەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە. * جوانی یانی چی؟ ـ جوانی هەم پرسیارێکی فەلسەفییە و هەم پرسیارێکە خۆی لە چوارچێوەی ستاتیکادا واتە فەلسەفەی جوانناسی […]

    ۰۲/۰۲/۱۴۰۱ 1 لێدوان 647 بازدید زۆرتر...
  • رۆمان چییە

    رۆمان چییە

    رۆمان چییە نوسینی: تونە سێلبۆ ، وەرگێڕانی: فەڕۆخ نێعمەتپوورترجمە لە نۆروێژیەوە ، چاپی یەکەم ، گوتار چاپی دوهەموەشانخانەی 49 کتێب ، سوید پێڕست: ئەم کتێبە بە شێوەی pdf داگرە: رۆمان چییە

    ۲۳/۰۸/۱۳۹۹ 3 لێدوان 1,467 بازدید زۆرتر...
  • دەچمەوە بۆ چین

    دەچمەوە بۆ چین

    دەچمەوە بۆ چین نیوەڕۆیەکی گەرمی هاوینە. یەکجار گەرمە. هەتاو تەواو بێ بەزییە. دەڵێی دابەزیوەتە سەر زەوی. رێک لەسەر جادەکە لە تەنیشت دووکانەکە چوارمیلکە لێی دانیشتووە و بە بێ ئەوەی لەگەڵ کەس بدوێ، تەنیا خۆی زیاتر فش دەکاتەوە. ناتوانی سەیری دەرەوە بکەی. تیشک ئەوەندە بەهێزە کە هەموو شتێک لە بەستێنی سپیی خۆی دەکاڵێنێتەوە و لە خۆیدا […]

    ۰۳/۰۵/۱۳۹۹ 0 لێدوان 1,300 بازدید زۆرتر...
  • هەتاوفرۆشی

    هەتاوفرۆشی

    ژیان کتوپڕ زۆر سارد هەڵگەڕا. دەرەوە بوو بە زەمهەریر. ژیان سپی سپی دەدرەوشایەوە. چاوەکان بەر بەفرکەوتن و بیناییەکان کزبوون. روومەتەکان پەڵەیان خست. برینیان گرت. برینەکان تەقین و کێم و زوونی سوور و رەش لێیان بەربووەوە و تکا. کچەکان چیتر روویان نەبوو بێنەدەرەوە. کۆڵانەکان ئەوەندەی تر بێدەنگ بوون. بڕیارمدا دووکانێکی تازە بکەمەوە. مەگەر نەک ئەوەیکە بەگوێرەی […]

    ۲۳/۰۴/۱۳۹۹ 0 لێدوان 1,404 بازدید زۆرتر...
  • کڕۆنا و باوەڕ بە عەقڵ و زانست

    کڕۆنا و باوەڕ بە عەقڵ و زانست

    گەر باوەڕ بە چیرۆکی شەڕی بایۆلۆژی بێنین، دەبێ بڵێین مرۆڤ هەنووکە بەکەڵک وەرگرتن لە توانا مودێڕنیستییەکانی خۆی لە شەڕ لە دژی نەخۆشییەکە کە توانا مودیڕنیستییەکانی بەرهەمیان هێناوە! کە ئەمەیش هۆکارێکە بۆ بەهێزمانەوەی ئایدیا پۆستمودێڕنییەکان، واتە ئەو ئایدیایانەی وا گومان دەخەنە سەر مودێڕنیزم. بەڵام سەیر ئەوەیە پۆستمۆدێڕنیزم لە گشتییەتی خۆیدا رێگاچارەی بۆ کڕۆنا پێ نیە چونکە لە ناخی خۆیدا تەبلیغی جۆرێک لە هەڵوێستی رێژەگەرایانەیە بەرامبەر بەم نەخۆشییە.

    ۲۶/۱۲/۱۳۹۸ 0 لێدوان 1,343 بازدید زۆرتر...
  • خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی گوناهی گەورە

    خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی گوناهی گەورە

    خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی گوناهی گەورە سارا ئەحمەدزادە (خوێندکاری زمان و وێژەی کوردی لە زانستگا کوردستانی سنە) خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی گوناهی گەورە ڕۆمان یەکێکە لەو ژانرە نوێیانەی کە لە سەردەمی ئێستادا بەشێوەیەکی گرنگ دەور ئەبینێ و خاوەن مۆرک و شێوازی تایبەتی خۆیەتی. ڕۆمان وەکوو ژانرێکی ئەدەبی لە کۆمەڵگای ڕۆژئاوا لە سەدەی ١٨ بەم‌لاوە دەست پێ‌ئەکا و […]

    ۲۹/۱۱/۱۳۹۸ 0 لێدوان 211 بازدید زۆرتر...
  • فەلسەفەی دڵەڕاوکێ

    فەلسەفەی دڵەڕاوکێ

    فەلسەفەی دڵەڕاوکێ ترجمە لە نروژیەوە نوسینی: هانس هەرلۆف گرێلاند وەرگێڕانی: فەڕۆخ نێعمەتپوور پێڕست :  دەسپێک فێنۆمێنۆلۆژیای ” ئێدمۆند هوسرێل “ دڵەڕاوکێ لای سۆرن شیرکە گۆرد دڵەڕاوکێ لای مارتن هایدگێر دڵەراوکێ لای ژان پۆل سارتێر ناخۆشی دڵەڕاوکێ نموونەکان دڵەڕاوکێی وجوودی ئەم کتێبە بە شێوەی pdf داگرە: فەلسەفەی دڵەڕاوکێ

    ۲۳/۱۱/۱۳۹۸ 0 لێدوان 1,946 بازدید زۆرتر...
  • ئەگەر هونەر نەبوایە بەرگەی ئەو هەموو رووداوەی ژیانی خۆم نەدەگرت

    ئەگەر هونەر نەبوایە بەرگەی ئەو هەموو رووداوەی ژیانی خۆم نەدەگرت

    ئەگەر هونەر نەبوایە بەرگەی ئەو هەموو رووداوەی ژیانی خۆم نەدەگرت فەڕۆخ نیعمەتپوور زیاتر وەک چیرۆکنووس و رۆماننووس ناسراوە و ماوەیەکە پەراوێز خراوە، خاوەنی رۆمانی (پەڕەسێلکەکانی کۆچە)، دوو کۆمەڵە چیرۆکی بە ناوەکانی “ئێوارەی شار” و “خۆشترین رۆژی دنیا” هەیە. وەرگێڕانی دوو کتێب لە زمانی نەرویجییەوە بۆ سەر زمانی کوردی و کتێبێکی فەلسەفی بە ناوی “فەلسەفە لە […]

    ۱۱/۱۰/۱۳۹۵ 0 لێدوان 1,369 بازدید زۆرتر...