دسته: نوسینی چیرۆک
-
تویوتا
تویوتا دوکانەکەی لە دەرەوەی شار بوو. لە چۆڵەوانییەکی پشتی ئەو گردەی، شاری لە بەشی گەرمێن جیادەکردەوە. لەوێ دادەنیشت و چاوەڕوانی مشتری دەکرد. پشت لە گەرمێن و روو لە باکوور. هەمیشەیش مشتری هەبوو. ئەوەندە زۆر بوون کە میکانیکەکانی ناو شار بەخیلیان پێدەبرد. ئەم بۆ خۆی دەیگوت بە ناو شار و دەرەوەی شار نیە، بە ژاپۆنە! ژاپۆن […]
-
ژووری چاوەڕوانی
ژووری چاوەڕوانی دادەنیشین. ژووری چاوەڕوانییەکە زۆر گەورە نیە، بەڵام چاوەڕوانییەکان دەڵێی گەورەن. لە سیمای چاوەڕوانەکاندا بێتاقەتی و وەڕزەی دەبینرێ. بیر دەکەمەوە “ئێمەیش وەهامان لێ بەسەردێت” رەنگە هەر لە ئیستایشەوە بەسەرمان هاتبێ، چونکە کە دادەنیشم بە وەڕەزییەوە دادەنیشم. چبکەم؟ چۆن ئەم کاتانە بەڕێ بکەم؟ بە دەوری خۆمدا چاو دەگێڕم. چاو لەو ژنەی دەکەمەوە لە گەڵمدایە. منداڵە […]
-
“هیچ” هکهی ئهو سهر
“هیچ” هکهی ئهو سهر کۆڵانەکەی گەڕەکی ئێمە کە دەگەیشتە ئەو سەری خۆی، کتوپڕ ون دەبوو. کەس نەیدەزانی چی لێ بەسەردێ. هەر ئەوەندە بوو لەوێ دەسڕایەوە! وەک ئەوەی نیگارێک بێت منداڵێک لە سەر کاغەز کێشابێتی و ئەوسا پەشیمان بووبێتەوە و بە پاکونەکەی پاکی کردبێتەوە. بەڵام ئاخر دەگەیشتە کوێ؟ خۆ ناکرێ بگاتە “هیچ”. تەنانەت گەر “هیچ” یش […]
-
تێرکەوتن
تێرکەوتن زستانی ئەمساڵ زۆر تەڕ و تووش بوو. نە هەورەکان رێگایان بە یەکتر دەدا، نە دنکە بەفرەکان شوێنیان بۆ یەکتر چۆڵ دەکرد، نە ئاسمان حەزی خۆدەرخستنێکی تر دایدەگرت و نە مرۆڤەکانیش چیدی تاقەتی بیرکردنەوە لە بەهاریان مابوو. هەموو شتێک زۆر سەیر خووی دابوویە بەستەڵەک و سپیەتیی سەهۆڵ ئاسا و لوورەی ئەو بایەی کە بە قەد […]
-
قەراغەکان
قهراغهکان ئێوارەیەکی یەکێک لە رۆژەکانی ژیان بوو. باوکی دەستی گرت و لە گەڵ خۆی بردیە دەرەوە. لە حەوشەکەیان تێپەڕین. دایکی خەریک بوو مریشکەکانی لە کولانە دەکرد. لە کۆڵان تێپەڕین. خەڵکی گەڕەک دووانیگاکانیان لە درز و پشتی دەرگاکانەوە بەرەو دیوی دەرەوە، بەرەو کۆڵان بەڕێ دەکرد. لە شار تێپەڕین. خەڵکی شار بۆ دووا جار، ئەو رۆژە لە […]
-
خائینترین بێ وڵات
خائین ترین بێ وڵات کە پێشبڕکێی یارییەکانی فووتباڵ دەست پێدەکا، ماڵی ئەمان دەبن بە چەندین دەستە. ئەوەندە زۆرن کە بەشی هەموو تیمەکان دەکەن. پێش ئەوەی یارییەکان دەست پێ بکەن، ئەوەی پێویست بێت دەیکڕن: گوڵەبەڕۆژە، کولا، چپس و بیرە. لە گەڵ هاتنی ئەم پێشبڕکێیانە، تەواو حاڵ و هەوای ماڵەوەیان دەگوڕدرێ. حەز، هەڵچوون، دەمەقاڵە و قاو و […]
-
لەگەڵ چپەی گەڵاکان
لە گەڵ چپەی گەڵاکان ئەو شەوە دەر و دەشت کێو و لێڕەوارەکان جۆرێکی تر دەهاتنە بەرچاوی. هەر لە نیوەڕۆە ئەم هەستەی تێدا پێک هاتبوو کە ئەم شەوە جۆرێکی تر دەبێ. نازانێ بۆ. ساڵانی ساڵە کە بە رۆژ لێرە لە ناو ئەم چیا و دارستانانەدا خۆی یاخود خۆیان حەشارداوە و دواتر کە رۆژ بەرەو ئاوابوون رۆیشتووە، […]
-
لەوێ
لەوێ سوار فڕۆکەکە دەبم. بەختم هەیە، لە تەنیشت یەکێک لە پەنجەرە گچکەکان دادەنیشم. خەڵکەکە سەرقاڵی خۆ دامەزراندنن. سەرنجیان دەدەم. زوو وەڕەز دەبم. نیگا وەردەگێڕم و سەیری دەرەوە دەکەم، “جیهانێک لە دەرەوە بە قەد پەنجەرە چکولەکە”، بەڵام دەرفەت هەیە، سەیری دووردەستەکان دەکەم. دووردەستەکانی روانین و تێکەڵبوونی زەوی و ئاسمان. کتوپڕ غەمێک دامدەگرێ… ئەوە پەنجەرەکە نیە، بەڵکوو […]
-
تەم و مژەکەی ئەوسەری شار
تەم و مژەکەی ئەوسەری شار هەر رۆژەی جەستەی نەفەرێک لێرە لەم ژوورە بە رۆحێکی پەرتەوازەوە دەبەنە دەرەوە. ئێرە ژووری ئەوانەیە وا قەرارە بمرن، ئەوانەی وا دەبێ بمرن! بەرغەزەبی خواکەوتووەکان. کیسەڵەکانی ناو دارستانێکی گڕگرتوو. ژوورێکی گەورە کە بە ئاسانی جێگەی پەنجاکەسی تێدا دەبێتەوە. ئەوەندە گەورەیە کە ئەم، جاری وایە ئەوەی کە لەوێ لە سوچی ئەوبەر دەمرێ، […]
-
بەفری هاوڕێ
بەفری هاوڕێ ئەم چیرۆکە لە گۆڤاری رامان ژمارە 135 چاپ کراوە: بەفری هاوڕێئەم چیرۆکە لە کتێبی “خۆشترین رۆژی دنیا” چاپ کراوە.