نوێترین بابەت
-
ترسنۆک
ترسنۆک هەتاو داچووبوو. بە هۆی فێنکیی ئاسمانەوە هەوا کەمێک جووڵابوو. نەرمەبایەکی ئێوارەیی گەڕەکی لە خۆ گرتبوو و، تەمی گەرما هەتا دەهات زیاتر لەبەر یەک دەکشایەوە، بەڵام دیواری رووەو رۆژئاوای قاتی دووهەمی خانووەکە، ئەو شوێنەی ئێمەی تیا دەژیاین، هەر وا داغ بوو و پیاوی دەویست پاڵی پێوەبدا. دەنگی وڕەوڕی موبەڕیدە ماڵەکەی تەنیبوو.من کە لەم لاترەوە پاڵم […]
-
کۆچ مانایەکی بەردەوام
کۆچ مانایەکی بەردەوام سەرگەردانی لە نێوان دەق و جوغرافیادا وتووێژ لە گەڵ فەڕۆخ نێعمەتپوورسەرچاوە: ماهنامه تفکر انتقادیئامادەکردنی: بەیان عەزیزی «فەرووخ نێعمەتپوور»؛ چیرۆکنووس و وەرگێڕی کورد ئەزموونی نووسینی لە چەندین جوغرافیای جیاوازدا هەیە. «دراکولا و سەفەر بۆ ڕۆژهەڵات» ،«ڕێبەر» ،«شەوێک ماسییە ڕەشە بچووکەکە هاتە خەونم» ،«نیشتمان بە زمانی با دەدوێ» ، «تەماتەی ئەهرامی سەلاسە»، «باڵندەی بریندار […]
-
وێنە
وێنە کاتژمێر دووی نیوەڕۆ بوو. دونیا بە پێچەوانەی هاوینانی جاران گەرم بوو. لێرە لە بەشی هەرە باکووری گۆی زەوی، سروشت دەڵێی لە ئاڵوگۆڕێکی لەسەرەخۆ، بەڵام بەردەوامدایە. من، وەک ‘دیوژن’ی یۆنانی، لە کاتێکدا لە قاتی سەرەوە دەرگا و پەنجەرەم کردبووەوە و لەسەر مۆبلە رەنگ خۆڵەمێشییەکە بەدوور لە هەر چەشنە مرۆڤێک راکشابووم، لە زەنگی دەرگایان دا. دەنگی […]
-
داوا
داوا ساڵی ۱۳۶۰، کوتەکاغەزێکی خستە مشتم و، وتی رایگرە تا ساڵی ۱۴۰۰. واتە چل ساڵی تر. ویستم بیکەمەوە. وتی نا، رایگرە تا ئەو کات. وتی شیعرێکە و رێک ئەو ساڵە بڵاوی بکەوە. هەر ئەو ساڵە بوو یان ساڵی دوواتر، نازانم،… هاورێکەم مرد. رۆژێکی هاوین بوو. رۆژێکی گەرم و لێوالێوی تیشکی هەتاو لە مانگی گەلاوێژدا. کاتژمێر […]
-
ئەرکی هونەرمەندان لەتاراوگە (دەنگ و رەنگ)
ئەرکی هونەرمەندان لەتاراوگە (دەنگ و رەنگ) پێشکەش کردنی وتار: ئەرکی هونەر و هونەرمەندانی کورد لە تاراوگە چیە؟ نووسەری بەرێز فەروخ نێعمەتپور رۆژی 25.juni سمینارێک ئەدەبی و رۆشنبیری لە ژێر ناوی ” ئەرکی هونەر و هونەرمەندانی کورد لە تاراوگە” لە شاری تونسبەرگ بەرێوە دەچێ. ئەم سمینارە لە لایەن سەنتەری کوردانی ڤێستفۆڵد ئامادەکاری بۆ کراوە. هەروەها “کۆمەڵەی […]
-
چرپه
چرپە رێژوان لەشفرۆشە و، بە هۆی دۆخی تازەی دونیاوە زۆر زیاتر لە جاران شانازی بەم کارەوە دەکات. خۆی بەمە ناڵێ لەشفرۆشی. ناوی تری بۆی هەیە. وێنەی ژنە رووتەکانی پشت ویترینەکانی کۆڵانەکانی ئامستردام (کە لە ئینتەرنێت دەریهێناون) پیشاندەدا و، دەڵێ لە وڵاتانی پێشکەوتوو ئەمە پیشەیە و تەنیا لای ئێمەیە بە سووکی سەیری دەکەن. رێژوان دڵنیایە لێرەیش […]
-
کاک شوکور
کاک شوکور کاک شوکور تەمەنی لە پەنجا لایداوە و، بە تەواوی سەرو ریشی سپی کردووە. تا ئێرە هیچ کێشیەکی ئەوتۆی نیە، ئەگەرچی سنووری پەنجای زۆر بەلاوە خۆش نیە. گەنجیەتی سەرەڕای هەموو وتەکانی کاک شوکور سەبارەت بە کورتیی تەمەن و هەوڵدان بۆ قبوڵکردنی، هێشتا بەلایەوە ئەوەندە خێرا تێپەری کە نەیدەتوانی باوەڕ بکا. ئەو بەڕاستی نەیدەزانی کە […]
-
فێڵ
فێڵ گوڵزار هێشتا تەمەنی نەگەیشتبووە چل، مێردەکەی، کە وەستای خانوو بوو، لە داربەستێک کەوتەخوارەوە و مرد. داربەستەکە زۆر بەرزنەبوو، بەڵام بەننای بێچارە بەختی نەبوو و، بە لایەکی خراپدا کەوتبووە خوارەوە و بۆیە دەستبەجێ گیانی سپاردبوو. گوڵزار زۆر جوان و خان و مان بوو. لە تەمەنی پانزە ساڵیدا شووی کردبوو و لە هەفدە ساڵیدا یەکەم منداڵی […]
-
اکراین مُرد
اکراین مُرد “آنچە مورد علاقە من است کشفیات پوچی نیست، بلکە نتایج آنهاست.” آلبرت کامو امروز اوکراین مرد. یا شاید دیروز، نمی دانم. تلگرامی بود کە از خانە سالمندان بە دستم رسید. در آن نوشتە شدەبود: “اوکراین مرد. مراسم خاکسپاری فردا. با احترام” هیچ تاریخی روی آن نوشتە دیدەنمی شود. شاید دیروز بود. از اینجا […]
-
ئەو بەیانییە
ئەو بەیانییە ئەو بەیانییە، سالەی پوورە رێحان بە دەنگەدەنگی دایکی لە خەو خەبەری بووەوە کە دەیگوت “هەتیوە هەستە، هەستە دنیا ئاو بردی و کەچی تۆ هەر لە ناو جێگاکەتا وەک سیپاڵ پاڵ کەوتووی و ئەتلێیتەوە،… هەستە هەستە!” سالە کە پشتی لە دایکی بوو، بە سەر شانی چەپدا وەرگەڕا و، بۆڵاندی کە “رۆژێک نەبوو بە دڵی […]
-
پرسی جوانی
پرسی جوانی ئەمە دەقەی لە بەردەستی خوێنەراندایە وتووێژێکە بەڕێز ئەورەحمان مارف لە گەڵ فەڕۆخ نێعمەتپوور سازی کردووە و، لە کتێبێک بە ناوی ‘ئیستاتیکا و جیاوازی’ لە هەولێر لە لایەن خانەی موکریانی یەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە. * جوانی یانی چی؟ ـ جوانی هەم پرسیارێکی فەلسەفییە و هەم پرسیارێکە خۆی لە چوارچێوەی ستاتیکادا واتە فەلسەفەی جوانناسی […]