نوێترین بابەت
-
هەموومان چیرۆک ناگێڕینەوە
وەک دەگوترێ ئێمە هەموومان چیرۆک دەگێڕینەوە. هەموو مرۆڤەکان لە ژیانی رۆژانەدا لەکاتی گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر پەنا دەبەن بۆ چیرۆک و بۆ گێڕانەوە. لە راستیدا بەشێکی گرینگی بیروباوەڕەکانمان، هەست و نەستمان و ئەو شێوازە رووانینەی بۆ دونیا و بۆ ژیان هەمانە لە رێگای چیرۆکەوە بەیانی دەکەین. بەڵام گێڕانەوەی چیرۆک لە رێگای زمانەوە لەچاو گێڕانەوە لە رێگای […]
-
چیرۆک و ئەخلاق
چیرۆکەکان هەمیشە هەڵگری پەیامێکی ئەخلاقی بوونە. هەر لە رەگەزە سەرەتاییەکانیانەوە بگرە تا هەنووکە زۆربەیان هەوڵدەدەن تەنانەت گەر هەڵگری راستەوخۆی پەیامێکی ئەخلاقیش نەبن ئەوا ناڕاستەوخۆ دەربڕی بن. حەقایەتەکانی گوێی ئاگردان، چیرۆکە ئایینیەکان و بگرە چیرۆک و رۆمانی سەردەمی مودێڕنیش لەم یاسایە بەدەرنین. بۆ وێنە بڕوانە رۆمان و چیرۆکەکانی تۆلستۆی، یان نووسەری فەڕەنسی ڤیکتۆر هۆگۆ. چیرۆک و […]
-
گرینگیی یۆتۆپیا
‘ئۆسکار وایلد’ی رۆماننوس روانگەیەکی تەواو پوزەتیڤی بەرامبەر بە یۆتۆبیا هەیە. لای ئەو یۆتۆپیا یارمەتی مرۆڤ دەدا بە شێوەیەکی باشتر کۆمەڵگا دامەزرێنێ. لای ئەم نووسەرە پێشکەوتن بریتییە لە بەحەقیقەتکردنی یۆتۆپیا. یۆتۆپیا لە ژیانی هەمووماندا هەیە، هەر لە تاکەوە بگرە تا کۆ، کۆی وەک حیزب و گروپ و رێکخراو. ئێمە چ لە ژیانی تاکەکەسیماندا و چ لە […]
-
گۆڕان بە بێ یەکگرتوویی
دەگوترێ خەڵکێکی کەم بیردەکاتەوە و زۆرینەی هەر زۆریش شوێن دەکەوێ. رەنگە ئەمە بۆ سەردەمانێک دەیخوارد، ئەمڕۆکە وەزع گۆڕاوەو دەتوانین بڵێین خەڵکێکی کەم خاوەن دەسەڵاتن و زۆرینەی هەر زۆریش شوێن دەکەون. دەسەڵات و هێز جێگای بیری گرتووەتەوە. ئەوەندەی هێز دەتوانێ شەرعیەت ببەخشێ، بیر نایبەخشێ. تەنانەت مەرج نیە هێز خاوەن بیریش بێت، تەنیا ئەوەندە گرینگە بتوانێ بیسەلمێنێ […]
-
جیاوازیی رزگاری و ئازادی
زۆر جار زۆر کەس، گروپ، چین، گەل و نەتەوە لە ستەم رزگاریان بووە بە بێ ئەوەی بە ئازادی گەیشتبن! لە راستیدا رزگاری نەبووەتە هۆکاری دابینکردنی ئازادی. لێرەوە بەو مانایە دەگەین کە دەکرێ لە نێوان چەمکی رزگاری و چەمکی ئازادی جیاوازی هەبێ. واتە رزگاری و ئازادی کتومت یەک شت نین و هەر کامەیان خاوەن تایبەتمەندیی خۆیانن […]
-
دەرگاکە پێوەدەدەم
ئەگەرچی ساڵانی ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام لای ئەو هێشتا ئەو ماوە، لە شوێنێک دەژی، نەمردووە و بەڕێوەیە بۆ ئەوەی رۆژێک لە رۆژان بگەڕێتەوە. بۆیە هەموو شتێکی وەک جاران راگرتووە، ژوورەکەی، وێنەکانی سەر دیوارەکان، جێ و بانەکە، کتێبخانە گچکەکە، تەنانەت ئەو چەند کتێب و دەفتەر و قەڵەمەی وا لەسەر عەرزەکە بەجێماون. لای وایە ئەو دیسان دەگەڕێتەوە و […]
-
چیرۆکی ساڵان
ئایین بە عەقڵی زانستی شی ناکرێتەوە. لەبەر ئەوەی زانست لەسەر شتە بەرهەستەکان کاردەکا یاخود بەشوێن بەڵگە عەقڵییەکانەوەیە، بەڵام ئایین دیاردەیەکی بان سروشتییە و نە دەتوانین لە رێگای زانستییەوە تاقی بکەینەوە و نە دەتوانین بەڵگەی عەقڵانیی بەشێوەی زانستی بۆ بهێنینەوە. بەڵام ئایین هەیە و بەردەوام لە ژیانی کۆمەڵگا و مرۆڤەکاندا دەوردەگێڕێ. تەنانەت ئەوانەیشی وا بە زانستەوە […]
-
شۆکی گەورە
هەموو نووسەرێک دەبێ لە ژیانیدا شۆکێکی گەورەی بەرکەوتبێ بۆ ئەوەی بتوانێ ببێ بە نووسەر. شۆکێکی گەورەی رۆحی کە هەڵدەداتە گۆڕانێکی دەروونی سەیر و لەوێوە وزەیەک لە هەناویدا ئازاد دەکا کە بۆ خۆیشی بەجوانی نازانێ چییە و تەنیا لە رەوتی نووسین و بەردەوامییەتی تیایا دەتوانێ کەمکەم بیناسێ و پێناسەی بکا،… جا چ بۆ خۆی و چ […]
-
حق با کیست
رمان “آنچە در انتظار من بود” اثر رماننویس زن ایرانی ‘پرینوش صنیعی’ کە بە زبان نروژی هم ترجمە شدەاست را خواندم. رمان ماجرای زنی است بە اسم ‘معصوم’ برآمدە از یک خانوادە سنتی و مذهبی کە همراە خانوادەاش قبل از انقلاب ۵٧ از شهر قم بە تهران پایتخت کوچ می کنند و در آنجا اصل […]
-
شوێنێک لە ئاسمان
شوێنێک لە ئاسمان هەموو شتێک ئاماژە بوو بەوەی ئەمشەو بارانێکی خۆش دەبارێ، کەچی کتوپڕ کردی بە بەفر! بەفرێکی دنک ئەستووری قورس کە نەرم نەرم دەنیشتە سەر زەوی و تا لات دەکردەوە سەرتاپای مرۆڤی سپی پۆش دەکرد. وەها کە پێڵوەکانیشی قورس دەکردی. راستییەکەی ئەوە بوو بەفرەکە تەڕ تەڕ بارانەکەی لە هەوێنی خۆیدا حەشاردابوو. چ بەفرێکی فێڵباز! […]