برچسب: فەڕۆخ نێعمەتپوور
-
دەمێک لەگەڵ مارف خەزنەدار
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی چیرۆکی ریالیستی ئەوەیە کە بە خوێندنەوەی، دۆخی ئەو سەردەمەی وا چیرۆکەکە دەربارەی دەدوێ، تا رادەیەکی باش راستەوخۆ دێتە بەرچاوت. لانیکەم لە هەندێ بواردا و لەو بوارەدا وا چیرۆکەکە پێیەوە سەرقاڵە. ئەدەبی ریالیستی بە جوانترین شێوە دۆخە کۆمەڵایەتی، ئابوری و چینایەتییەکان دەنوێنێتەوە و، جگە لەمە لە باری دەروونیشەوە بە گوێرەی پێویست لەگەڵ مرۆڤی […]
-
ژەنگاو
ژەنگاو ساڵانێکە کاتێک باران دەبارێ، هەموو شوێنێ بە توێژاڵێک لیتەی سوور لە چەشنی ژەنگ دادەپۆشرێ. قوڕاوێکی ژەنگاوی بە کۆڵان و بنجۆکاندا وەرێدەکەوێ و، تاقە چۆمەکەی شار دەکا بە لافاوێکی ترسناک کە سەرەڕای تەنکبوونەکەی وەها قووڵی دەنوێنێ کە کاتێک مرۆڤ لەسەر پردەکەوە لێی دەڕوانێ، ترسێکی سەیر سەرتاپای دادەگرێ. چەمەکە بە گرمە و لرفەیە. باران، مەستی قوڕاو […]
-
بۆ سییەکانم
بۆ سییەکانم کە شۆڕش کرا، ئەوەی لە کۆڵانەکەی ئێمە لەدایکبووی سییەکان بوو، هەر هەمووی بەر گێژەڵووکەکەی کەوتن و رۆیشتن. هەر یەکەی بە لایەکدا و، بە چارەنووسێکەوە. یەک بێ سەرەوشوێن بوو، یەک کوژرا، یەک گیرا و یەکیش کۆچی کرد. جگە لە من! باوکم بەم وەزعە ناڕەحەت بوو و، حەزی دەکرد ئەویش وەک خەڵکی گەڕەک هەست بە […]
-
دەرفەت
دەرفەت نا نابێ،… شتی وا نابێ! پیاو لەو سەری دونیاوە هەستێ، بە هەزار ئاوات و ئارەزووەوە لەدووای دونیایەک کێشە، گیرو گرفت و تەنگ و چەڵەمە، لەدووای هەڕەشە و راوەدوونان و مەترسیی گرتن و کووشتن سەرئەنجام خۆی لە وڵاتێکی ئەورووپی ببینێتەوە و، وەک جاری جاران خەریکی وەرگێڕانی کتێب بێ و کەچی کتوپڕ ئەم بەڵایەی بەسەردابێت! نا، […]
-
راڕەو
راڕەو کە لە خەو بەئاگاهاتم لەهەمان شوێن نەبووم. سەیرە! ئێرە کوێیە؟ هەڵبەت ژانێکی سەیریش لە بەشی چەپی سینگمدا بوو. وەک بڵێی پاشـماوەی ژان و ئازارێکی قورس و کتوپڕی کە هێشتا بەتەواوی وازی نەهێناوە. دەستێک بە سینگمدا دێنم و، کەمێک ناوچاوانمی بۆ بەیەکدا دەدەم. ئەوەندەی لە بیرم دێ من وەک هەمیشە لەدووای نانخواردنی نیوەڕۆ، پێش ئەوەی […]
-
من و دیوار
من و دیوار ‘من’ و ‘دیوار’ پێکەوە لە دایکبووین. بەو جیاوازییەوە من لە دایکم بەربوومەوە و، ئەویش لە خوا. خوا کە بینی منداڵەکەی قاچی نیە، بڕیاریدا دیوار لە هەموو شوێنێک هەبێت. منیش کە قاچم هەبوو و لەززەتی جووڵە لەگەڵ خۆی تا بێکۆتایی دەیبردم، توڕە و وەڕەز لە منداڵی خوا کە کایەی لەگەڵ نەدەکرا و لە […]
-
سەد ساڵی تر
سەد ساڵی تر کاک شیروان لەو کەسانەیە کە دەتوانێ داهاتوو پێشبینی بکا. ئەو خاوەن هێزێکی نادیار و دەروونی و سەیرە، کە کەم کەس خاوەنی وەها شتێکە. بۆ خۆی دەڵێ خوای گەورە پێی بەخشیوە. هەرچەند ئەمە بۆ رەچەڵەک و رابردووی خۆیشی دەگێڕێتەوە. ئاخر ئەو لای وایە بە بنچینە دەگەڕێتەوە بۆ نەسڵی جادووگەر و ئەستێرەناس و هەروەها […]
-
باڵندەکان بانگی دەکەن
باڵندەکان بانگی دەکەن ئەو شەوە، ڤیۆڵۆنەکەی هەڵگرت، پەنجەرەکەی کردەوە و لەسەر قەراغ دانیشت و دەستی کرد بە ژەنین. لە دەرەوە مانگ چواردە بوو و گەواڵە هەورەکان پەڵە پەڵە بە بەستێنی ئاسماندا تێدەپەڕینن. دونیا چۆڵ چۆڵ بوو. کۆڵان و دونیا لە نێوان کایەی دەرکەوتنی تیشکی مانگ و سێبەری هەورەکان لە سەمادا بوون. دونیا چەند بێدەنگ بوو. […]
-
تامەزرۆیی
تامەزرۆیی لینکەکەی کۆپی کرد، گواستییەوە بۆ ناو واتساپ و لەوێوە بۆ ئەو ئاردەسەی بەڕێکرد وا مەبەستی بوو. ئادرەسی هاوڕێیەکی کۆن کە لەمێژبوو هەواڵی لێی نەبوو. باشتر بڵێم راستەوخۆ هەواڵی لێنەبوو، ئەگینا بە هۆی ئەپ، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەگشتی جیهانی نێتەوە دووراودوور و ناڕاستەوخۆ ئاگای لێبوو. دەیزانی سەلامەتە و دەژی و خەریکی ژیانی ئاسایی خۆیەتی. سەیرە! […]
-
هەواڵ
هەواڵ لەمێژە نە باوکم و نە باوەگەورە گوێ لە هەواڵ ناگرن. لە رادوێ و تەلەفزیۆنی ماڵی ئێمەوە دەنگی هیچ هەواڵنێر و خوێنەری هەواڵێک ناگاتە گوێ. ئێمە تەنیا یان گوێ لە گۆرانی دەگرین، یان سەیری فیلم دەکەین. بەڵام لەو بەر کۆڵان، ئەو کۆڵانەی تەنیا سێ میتر پانە، دراوسێیەکمان هەیە کە هەمیشە گوێ لە هەواڵ دەگرێ. بە […]