برچسب: چیرۆک
-
تف
تف هاوینی ساڵی ۱۳۵۱، تەنیا ساڵ و نیوێک بەسەر دەست پێکردنی بزووتنەوەی چریکی لە ئێران لە ساڵی ۴۹، و چوار پێنج مانگێک لە زستانی دژواری ساڵی پەنجا تێپەڕیبوو. بزووتنەوەیەک کە دەستبەجێ زۆربەی چەکدارەکانی لە دارستانەکانی باکووری ئێران کوژرابوون و، زستانێکیش کە تێیدا لە ماوەی تەنیا پێنج رۆژدا هەشت میتر بەفر لە وڵات باریبوو. لەو زستانە […]
-
‘با’ی هاوڕێم
‘با’ی هاوڕێم من ئیستایش لەو کۆڵانەوە هەموو رۆژێ لە خەونەکانمدا تێدەپەڕم. تێدەپەڕمەوە. ئیستایش هێشتا سەرەڕای تێپەڕینی ساڵانی ساڵ کراسەکەم بۆنی خۆڵ دەدا، دەستەکانم بۆنی تۆپێکی پلاستیکی و پێڵاوە لاسیقییە دڕاوەکانم بۆنی ئارەق. ئیستایش کە هەتاو دادەچێ بەخۆم دەڵێم ئەمە دووا شەق دەبێ،… دووا گوڵ. کە نابێ. هەتاو لە مێژە لەپشت کێوەکانا رۆچووەو، گڵۆپە زەردەکان لە […]
-
جەژنی لەدایکبوون
جەژنی لەدایکبوون ئەوەتەی لەبیری دێ قەت کەس جەژنی رۆژی لەدایکبوونی بۆ نەگرتبوو. نە تەنیا هی خۆی، بەڵکو هی هیچ کەسی تری دەورووبەریشی نەگیرابوو. نە هی خۆی بینیبوو و، نە هی ئەوانی تر. ئەسڵەن ئەو کاتانە کەس بیری لە شتی وا نەدەکردەوە، نە لە رۆژی لە دایکبوون و نە لە جەژن گرتنی و هەروەها نە لە […]
-
دووا سەربازی شەڕ
دووا سەربازی شەڕ قڕپۆک، قڕباق، قرپۆک، بۆق، بەق، قۆرواق، قرپک یان هەر چییەکی تری ناو لێ بنێن تەنیا سەربازێ بوو لەم دەشتە پان و بەرینە نەکوژرابوو و لە شەڕ رزگاری ببوو. شەڕێکی دەستەویەخەی سەخت کە دووا گیانلەبەری نەهێشتبوو. بەقەکەی ئێـمە لە راستیدا مرۆڤ بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی بە تەنیا لە تەنیشت کانییەک مابووەوە، لەنەکاو گۆڕابوو. […]
-
جامخانە
جامخانە ئاسمان دەکوڵێ. هەوا یەکجار گەرمە. بە هاوکارەکەم دەڵێم ئیستا دێمەوە. دەست دەبەم، دۆلکەی ئاوەکە هەڵدەگرم و دەڕۆم. حەوشەکە دەبڕم و، دەگەمە بەر خانووەکە. دایە گەورە لە جامخانەکەدا دانیشتووە. بە تەنیا. عەسری رۆژێکی هاوینییە. من بە پلیکانەکاندا سەردەکەوم. بە دۆلکەی خاڵیی ئاوەکە بە دەستمەوە. لە دونیای خۆمدام. ماندوو، شەکەت و تینوو بە تەمای سەهۆڵئاوێکم. هەر […]
-
دەروێشی قالۆنچە
دەروێشی قالۆنچە دەروێش لە شەقاوەکانی زەمانی شا بوو. هەر زوو دەستی لەدەرس خوێندن هەڵگرتبوو و، لە شارێکی بچووکی سنوورنشینی وەک بانەوە لەپاش ماوەیەک رووی کردبووە کرماشان و ئەوسا تاران. لە کرماشان چاو و رووی دەکرێتەوە و، لە تارانیش لەدووای ماوەیەکی کورتی کرێکاری کردن، بە هۆی چاونەترسی و خووی شەڕکەرییەوە دەکرێ بە سەرکرێکار و ئیتر وەزعی […]
-
کۆترەکان
کۆترەکان وتی لە کۆترەکان زۆریان نەمان، سی دانەیەک دەبوون، ساڵانی ساڵ لە پشیلە پاراستمن، هەڵبەت خۆت دەزانی کە پشیلەکان بەشی خۆیان هەر دەبەن، بەڵام بەهەرحاڵ وەها نەبوو کە بڵێم نەمپاراستن. دیارە لەگەڵ واشە هیچ ناکرێ، بەو قووڵایی ئاسمانەوە خۆ دەستی کەس نایگاتێ تا نەهێڵێ پەلاماری کۆترەکان بدا، ئەرێ جاری وابوو دووای هەڵفڕاندنیان کە دادەبەزینەوە یەکیان […]
-
ژان
ژان دوێنێ، بە بێ ئەوەی هیچ شوێنێکم ئازاری هەبێ هەستم بە ژانێکی سەیر دەکرد. نەک ئەوەی ئازاری رۆحیش بووبێ. نا، ژانێک بوو کە لە هیچ ژانێکی تر نەدەچوو. قەت لە ژیانمدا شتی وام نەدیبوو. وەک بڵێی شتێ بوو لە نێوان ئەم دوو ژانەدا. بەشێکی لەم و بەشێکی لەوی تر. رەنگە بڵێن دەی خۆ ئەمەیش تازە […]
-
پەسەندکردنی کتێبێکیتر له سوئێد
پەسەندکردنی کتێبێکیتر له سوئێد هەواڵێکی خۆشی دیکە بۆ خوێنەران و نووسەرانی جیهانی ئەدەبی کوردی ”ماجراهای بابا” لە نوسینی فەڕۆخ نێعمەتپوور لە لایەن “ناوەندی کولتوری رۆد” لە وڵاتی سۆئێد پەسەند کرا. ئەمە لە دووای وەرگیرانی رۆمانی “گێژاو” دووهەمین بەرهەمی نووسەر فەڕۆخ نێعمەتپوورە کە لە لایەن ئەم ناوەندەوە پەسند دەکرێ. بەڵێنە ناوەندی رۆد 300 دانە لەم رۆمانە […]
-
قاچاخچی
قاچاخچی باوکی تا پۆلی پێنج پێی خوێند، ئیتر لە قوتابخانە هێنایە دەرەوە و کەرێکی بۆ کڕی و لەسەر سنوور کاسبی پێدەکرد. باوکی دەیگوت قەدیم باوکی (یەعنی باوەگەورەی ئەم)، لە زەمانی شادا کە قاچاخچییەتی یەکجار دژوار بوو، بەم رێگایەوە بووە و ئیتر کوڕەکەی خۆی بۆ نا. گوتبووی بەتایبەت ئیستاکە کە لەمێژە شەڕی ئێران و ئێراقیش تەواو […]
-
سەربازی نیشتمان
سەربازی نیشتمان ئەو رۆژە هەرسێکیانم پێکەوە، پێش نیوەڕۆ لەبازاڕ بینیبوو. شان بە شان بە شەقامدا دادەگەڕان و لەگەڵ یەک قسەیان دەکرد. عەسری هەمان رۆژی هاوینی ساڵی شەست و شەش لە ماڵەوە بووم. لەگەڵ ئەوەی شەڕ تەواو نەببوو، بەڵام ماوەیەک بوو دەنگی فڕۆکە و بۆمباران و شتی لەم بابەتە شار و ناوچەکەی نەدەهەژاند. ئەمە ببووە هۆی […]