برچسب: فەڕۆخ نێعمەتپوور
-
دوو برا بوون
دوو برا بوون لە هەموو شتێک تەنیا دوو وێنەی رەش و سپی بەجێمابوو. دوو برا. یەکیان لە هۆمل بەفر بردی و، ئەوی تریان لە سەیدسارم ئاگر. جاری وایە بە دەم کڕێوەوە گوێم لە دەنگی ئەمیانە و، جاری وایە بە دەم نێڵە نێڵی ئاگرەوە گوێم لە دەنگی ئەوی تریان. نازانم باسی چی دەکەن. دووا وشە و، […]
-
دووامرۆڤ
دووامرۆڤ لە دووای کارەساتەکە تەنیا فەرش و، وێنەیەک مابوونەوە. فەرشەکەم خستە بن باخەڵم و وێنەکەیش کە شووشەکەی لە پەرجوویەکی سەیردا نەشکابوو، بە دەستمەوە. بەم شێوەیە، لە رابردوو تەنیا فەرشێک و لە بیرەوەرییەکان تەنیا وێنەیەک لەگەڵما مابوون. هەردووکیان بە کۆڵمەوە. ببورن، منیش مابووم. بە منەوە دەبووین بە سیان. بە دەوری خۆممدا رووانی. بەس وێرانە و مژ […]
-
رۆمان چیە و باسێک لەسەر “ئێوارەیەکی بابۆس”
رۆمان چیە و باسێک لەسەر “ئێوارەیەکی بابۆس” وتار: پرسیار و وڵام: لە ئەدەب و هونەرەوە بەرەو جیهانی جوانیەکەنلە شەوێکی دیکەی کلتوریدا بە یەک دەگەینەوە و گوێ بۆ ئەو نوسەر و قەڵەم بەدەستانە رادەدێرین کە لە راستای گەشە پێدان بە ئەدەب و رۆشنبیری نەتەوەکەماندا هەنگاو دەنێن و دەنوسن. ڕێکەوت: 2024.01.13کات: 18:00 بۆ 21:00شوێن: نروژ، سترۆممێن ، […]
-
چیرۆکێکی راستەقینە
چیرۆکێکی راستەقینە چەند رۆژێک بوو حاڵم باش نەبوو. نەخۆش بووم. سەرمای زیاتر لە بیست دەرەجە ژێر سفری نۆروێژ، سەری لێ سەندبووم. لەگەڵ ئەوەی ساڵانی ساڵە لێرەم، بەڵام بە سەرمای ژێرتر لە مینهای دە دەرەجە رانەهاتووم. لەگەڵ ئەوەی جلوبەرگی گەرم لەبەر دەکەم، بەڵام دەڵێی لە هەوادا شتێکی تر هەیە جگە لە سەرما. شتێک کە هیچ رێزێکی […]
-
دەمێک لەگەڵ مارف خەزنەدار
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی چیرۆکی ریالیستی ئەوەیە کە بە خوێندنەوەی، دۆخی ئەو سەردەمەی وا چیرۆکەکە دەربارەی دەدوێ، تا رادەیەکی باش راستەوخۆ دێتە بەرچاوت. لانیکەم لە هەندێ بواردا و لەو بوارەدا وا چیرۆکەکە پێیەوە سەرقاڵە. ئەدەبی ریالیستی بە جوانترین شێوە دۆخە کۆمەڵایەتی، ئابوری و چینایەتییەکان دەنوێنێتەوە و، جگە لەمە لە باری دەروونیشەوە بە گوێرەی پێویست لەگەڵ مرۆڤی […]
-
ژەنگاو
ژەنگاو ساڵانێکە کاتێک باران دەبارێ، هەموو شوێنێ بە توێژاڵێک لیتەی سوور لە چەشنی ژەنگ دادەپۆشرێ. قوڕاوێکی ژەنگاوی بە کۆڵان و بنجۆکاندا وەرێدەکەوێ و، تاقە چۆمەکەی شار دەکا بە لافاوێکی ترسناک کە سەرەڕای تەنکبوونەکەی وەها قووڵی دەنوێنێ کە کاتێک مرۆڤ لەسەر پردەکەوە لێی دەڕوانێ، ترسێکی سەیر سەرتاپای دادەگرێ. چەمەکە بە گرمە و لرفەیە. باران، مەستی قوڕاو […]
-
بۆ سییەکانم
بۆ سییەکانم کە شۆڕش کرا، ئەوەی لە کۆڵانەکەی ئێمە لەدایکبووی سییەکان بوو، هەر هەمووی بەر گێژەڵووکەکەی کەوتن و رۆیشتن. هەر یەکەی بە لایەکدا و، بە چارەنووسێکەوە. یەک بێ سەرەوشوێن بوو، یەک کوژرا، یەک گیرا و یەکیش کۆچی کرد. جگە لە من! باوکم بەم وەزعە ناڕەحەت بوو و، حەزی دەکرد ئەویش وەک خەڵکی گەڕەک هەست بە […]
-
دەرفەت
دەرفەت نا نابێ،… شتی وا نابێ! پیاو لەو سەری دونیاوە هەستێ، بە هەزار ئاوات و ئارەزووەوە لەدووای دونیایەک کێشە، گیرو گرفت و تەنگ و چەڵەمە، لەدووای هەڕەشە و راوەدوونان و مەترسیی گرتن و کووشتن سەرئەنجام خۆی لە وڵاتێکی ئەورووپی ببینێتەوە و، وەک جاری جاران خەریکی وەرگێڕانی کتێب بێ و کەچی کتوپڕ ئەم بەڵایەی بەسەردابێت! نا، […]
-
راڕەو
راڕەو کە لە خەو بەئاگاهاتم لەهەمان شوێن نەبووم. سەیرە! ئێرە کوێیە؟ هەڵبەت ژانێکی سەیریش لە بەشی چەپی سینگمدا بوو. وەک بڵێی پاشـماوەی ژان و ئازارێکی قورس و کتوپڕی کە هێشتا بەتەواوی وازی نەهێناوە. دەستێک بە سینگمدا دێنم و، کەمێک ناوچاوانمی بۆ بەیەکدا دەدەم. ئەوەندەی لە بیرم دێ من وەک هەمیشە لەدووای نانخواردنی نیوەڕۆ، پێش ئەوەی […]
-
من و دیوار
من و دیوار ‘من’ و ‘دیوار’ پێکەوە لە دایکبووین. بەو جیاوازییەوە من لە دایکم بەربوومەوە و، ئەویش لە خوا. خوا کە بینی منداڵەکەی قاچی نیە، بڕیاریدا دیوار لە هەموو شوێنێک هەبێت. منیش کە قاچم هەبوو و لەززەتی جووڵە لەگەڵ خۆی تا بێکۆتایی دەیبردم، توڕە و وەڕەز لە منداڵی خوا کە کایەی لەگەڵ نەدەکرا و لە […]