فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

دسته: نوسینی چیرۆک

  • ئاگر

    ئاگر

    ئاگر   بەیانی کە لە خەو هەستام، هەستمکرد جەستەم ئاوساوە. هەستمکرد بە هەموو لایەکدا وەها کشاوم کە چیتر لە ژوورەکە و لە دونیادا جێم نابێتەوە. پەتووەکەم لەسەر خۆم فڕێدا. رووت و قووت راکشابووم. بە سەر سوڕمانەوە بینیم جووتێک مەمک لە سەر سینەم روواون، ناوگەڵم تەڕتەڕ بووە و سمتم وەک هەرمێی لێهابووە. جەستەم گەرم گەرم داهاتبوو، […]

    ۱۷/۰۳/۱۴۰۲ 0 لێدوان 480 بازدید زۆرتر...
  • هەر ئەوەندەی بێتەوە بیرم

    هەر ئەوەندەی بێتەوە بیرم

    هەر ئەوەندەی بێتەوە بیرم ساڵی ۹۴ی زایین، لە ئەوپەڕی باوەڕ بە سەرکەوتنی رێباز و ئایدیاکانم، کتوپڕ خۆم لە ناوەڕاستی شاری ئانکارادا بینییەوە. گێژ و وڕی ئەوەی بەسەرمدا هاتبوو، لە بینا بەرزەکانی دەورووبەری خۆم و شەقامە قەرەباڵغەکانم رووانی. بە خۆم گوت رەنگە هەموو شتێک خەونێکی بێتام بێت. خەونێک لە چەشنی ئەو خەونانەی کە بێهۆ هەر لە […]

    ۳۰/۰۲/۱۴۰۲ 0 لێدوان 442 بازدید زۆرتر...
  • سبەی هەتاو هەڵنایەت

    سبەی هەتاو هەڵنایەت

    سبەی هەتاو هەڵنایەت ئێوارە کاتژمێر چوار و نۆزدە دەقیقە کاتێک خۆر داچوو و، ئەستێرەکان لە ئاسمانی بەرزی پاییز کەوتنە جریوەجریو، بە هاوڕێکەم وت شەوێکی درێژ دەبێ و رەنگە سبەی هەتاو هەڵنەیەتەوە. بە سەرسوڕمانەوە سەیری کردم. وەک بڵێی بپرسێ ئەدی چار؟ وتم وا باشە بڕۆین! وتی بۆ کوێ؟ وتم بۆ ئەو سەرزەمینەی وا جارێکی تر بەڵێنە […]

    ۱۹/۰۲/۱۴۰۲ 0 لێدوان 501 بازدید زۆرتر...
  • رۆژەکان تێپەڕین

    رۆژەکان تێپەڕین

    رۆژەکان تێپەڕین دکتۆر گوتی سێ مانگی تر دەمری. سەرەتانم بوو. نە گوتم باشە و نە گوتم نا. تەنیا لێم رووانی. نا سەیری سەعاتەکەیشم کرد. کاتژمێر یەک و نیو بوو. دکتۆر لە پێڵاوەکانم کە جووتێک شبراوی رەش بوون، رووانی و منیش وەدەرکەوتم. دوواتر سوار تاکسی بووم و، بۆ ماڵەوە گەڕامەوە. تا چەند رۆژێک بە کەسم نەگوت. […]

    ۱۶/۰۲/۱۴۰۲ 0 لێدوان 518 بازدید زۆرتر...
  • تاوانم نەبوو

    تاوانم نەبوو

    تاوانم نەبوو هەرێم تازە گەیشتووەتە نۆروێژ. لە کوردستانەوە چەندین وڵاتی بڕیوە. سەرەتا تورکیە، دواتر یۆنان، ئەوسا ئیتاڵیا، فەڕەنسە، ئاڵمانیا، دانیمارک، سوید و سەرئەنجام نۆروێژ وەک دوواوێستگە. لە دووای ئەوەی لە پۆلیسی سەنتەری ئۆسلۆ خۆی ناساند و ناردیانە کەمپ، دابەشیانکرد بۆ شارێک بە ناوی ‘هول’. شارۆچکەیەکی پەرت و دوور لە پایتەخت. هەرێم بەناچاری و بە بێ […]

    ۱۹/۰۱/۱۴۰۲ 0 لێدوان 425 بازدید زۆرتر...
  • ئەوە سەحەرە

    ئەوە سەحەرە

    ئەوە سەحەرە مام مینە جگەرەکێشێکی قەهارە. بەردەوام لە سەر هەوای قەدیم تووتن و پەڕە دەکێشێ و، کە دەیشیکێشێ دەورووبەری خۆی جوان جوان قاندەدا! ئیتر خوابکا لە ژوورەوە نەیکێشێ، ئەوا ماڵ وێران دەبی! دووکەڵ، پەڵەپەڵە وەک گەواڵە هەور سەر یەک دەنیشن و بینین و هەناسەکێشان دەبەنە پشت پەردەیەکی ئەستووری تەماوییەوە. هەرچەندە پێیشی بڵێی کە ئیتر سەردەمی […]

    ۰۴/۰۱/۱۴۰۲ 0 لێدوان 655 بازدید زۆرتر...
  • چۆلەکەی سەر لقێک

    چۆلەکەی سەر لقێک

    چۆلەکەی سەر لقێک ناوەڕاستی هاوینە. هێشتا گەلاوێژ نەکەوتووە. دونیا گەرم گەرم دەکوڵێ. لە سەر شاخەکەی باشووری شار چەند پەڵەهەور دەڵێی راوەستاون و، هیچ پەلەیان نیە. گەرما ئەوانیشی بێتاقەت کردووە. رەنگە لەو سەرسەرە کاروانسەرایەک بۆ پشوو هەبێ و، تەنیا ئەوەندەی کە ئێمە نازانین. لە بەر پەنجەرەکەی مندا دارگوێزێکی بە قەوارە مامناوەندی هەیە. نە گەورەیە و نە […]

    ۱۴/۱۲/۱۴۰۱ 0 لێدوان 478 بازدید زۆرتر...
  • ماڵئاوا ئەی رۆژانی خۆشبەختی

    ماڵئاوا ئەی رۆژانی خۆشبەختی

    ماڵئاوا ئەی رۆژانی خۆشبەختی یەکیەتی و پارتی لە هەیبەت سوڵتان شەڕیانە. لە رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان بێژەرێکی سەوز باسی لە نێرەمووکیی نێچیرڤان بارزانی دەکرد و، لە رادیۆی کوردستانیش بێژەرێکی زەرد باس لەوەی بۆ دڵنیابوون لەمە وا چاکە یەکیەتی بچێ و لە هێرۆخان بپرسێ! لە گەڕەکی چوارباخی پشتی حەسیب ساڵح بەرمیلی بەتاڵی نەوت ریزکرابوون و جەماوەرێکی […]

    ۲۶/۱۱/۱۴۰۱ 0 لێدوان 494 بازدید زۆرتر...
  • لە گۆڕستانێکی ئۆسلۆدا

    لە گۆڕستانێکی ئۆسلۆدا

    لە گۆڕستانێکی ئۆسلۆدا گۆڕستانی ‘ڤۆر فرێلسێش گراڤلوند’ لە سەنتەری شاری ئۆسلۆیە. ۲۱۵ ساڵی تەمەنە و شوێنی ناشتنی پیاو و ژنە مێژووییەکانی نۆروێژە. وەک دەڵێن ‘پێرلاشێز’ی ئەم وڵاتەیە. رەنگە بەو جیاوازییەوە کە بە پێچەوانەی پێرلاشێز، دیواری هیچ کۆمۆنارێکی لێ نیە و جگە لەمە تەرمی هیچ مرۆڤێکی مێژوویی ئۆپۆزیسیۆنی دەربەدەری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کە لەم وڵاتە تیرۆرکرابێ، […]

    ۰۱/۱۱/۱۴۰۱ 0 لێدوان 577 بازدید زۆرتر...
  • شەوانی مۆسکۆ

    شەوانی مۆسکۆ

    شەوانی مۆسکۆ لە شارەکەی ئێمە چوار کەس زۆر ئاشقی سوسیالیسم بوون. ئەوان کە مامۆستای قوتابخانە بوون، زۆر حەزیان بە خوێنەنەوەی کتێب بوو، لەگەڵ خەڵک میهرەبان بوون و دەیانگوت هەموو شتێک تاوانی کۆمەڵگایە. دەیانگوت گەر کۆمەڵگا چاک بکرێت، ئەوا مرۆڤی خراپ و بە گشتی خراپە نامێنێ. کلیلی چاککردنی کۆمەڵگایش لای ئەوان دەوڵەت بوو. بۆیە ئەوان زۆر […]

    ۱۹/۱۰/۱۴۰۱ 0 لێدوان 1,127 بازدید زۆرتر...
  • مەلەوانگە

    مەلەوانگە

    مەلەوانگە مەلەوانگەکە لە دوو حەوز پێکدەهات، یەکیان قووڵ بۆ ئەوانەی وا مەلەیان دەزانی و حەزیان لێبوو بە کیلۆمەتر مەودای ئەم سەراوسەر ببڕن. ئەوی تریشیان تا ۱۳۳ سانتیمتر قووڵ و تایبەت بەوانەی وا مەلەیان نەدەزانی، یاخود دەیانەویست فێری بن. حەوزی یەکەم کەمتر خەڵکی تیابوو و، بەپێچەوانەوە حەوزی دووهەم هەمیشە جمەی دەهات! لە حەوزی دووهەمدا هەر لە […]

    ۰۲/۱۰/۱۴۰۱ 0 لێدوان 1,243 بازدید زۆرتر...