نوێترین بابەت
-
تاک و بەژمارەبوون
تاک و بەژمارەبوون سەردەمانێک مارکس لە وەسفی کۆمەڵگای بۆرژوازی گوتی کە تێیدا ئەوەی سفت و سەخت و پیرۆز دێتەبەرچاو دەبێ بە دووکەڵ و دەچێ بە ئاسمانا. دیارە خاڵی دەستپێکی مارکس بۆ ئەم وەسفە داڕمانی سیستمی دەرەبەگایەتی و ئاغاوەتییە کە لە سەردەمی فیوداڵی باو بوو و بە هاتنی بۆرژواکان کە تەنیا پووڵ و پارە و سەروەت […]
-
دنیا بە گونم
دنیا بە گونم تەمەنی لەمێژبوو لە بیست و پێنج لایدابوو و باوکی وەک جاران زەوقی پێنەدەهات. وەک جاران نەیدەدواند، کە لە تەنیشتی لە کاتی ژەم یاخود کاتی شەوانە دادەنیشت، باوکی وەک بڵێی ئەم هەر نەبێ خۆی بە شتێکەوە سەرقاڵ دەکرد، جا یان بە هەواڵەکانەوە کە لە بی بی سییەوە تا ئیسرائیل و لەوێوە تا هەواڵەکانی […]
-
هەموومان چیرۆک ناگێڕینەوە
هەموومان چیرۆک ناگێڕینەوە وەک دەگوترێ ئێمە هەموومان چیرۆک دەگێڕینەوە. هەموو مرۆڤەکان لە ژیانی رۆژانەدا لەکاتی گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر پەنا دەبەن بۆ چیرۆک و بۆ گێڕانەوە. لە راستیدا بەشێکی گرینگی بیروباوەڕەکانمان، هەست و نەستمان و ئەو شێوازە رووانینەی بۆ دونیا و بۆ ژیان هەمانە لە رێگای چیرۆکەوە بەیانی دەکەین. بەڵام گێڕانەوەی چیرۆک لە رێگای زمانەوە لەچاو […]
-
چیرۆک و ئەخلاق
چیرۆک و ئەخلاق چیرۆکەکان هەمیشە هەڵگری پەیامێکی ئەخلاقی بوونە. هەر لە رەگەزە سەرەتاییەکانیانەوە بگرە تا هەنووکە زۆربەیان هەوڵدەدەن تەنانەت گەر هەڵگری راستەوخۆی پەیامێکی ئەخلاقیش نەبن ئەوا ناڕاستەوخۆ دەربڕی بن. حەقایەتەکانی گوێی ئاگردان، چیرۆکە ئایینیەکان و بگرە چیرۆک و رۆمانی سەردەمی مودێڕنیش لەم یاسایە بەدەرنین. بۆ وێنە بڕوانە رۆمان و چیرۆکەکانی تۆلستۆی، یان نووسەری فەڕەنسی ڤیکتۆر […]
-
گرینگیی یۆتۆپیا
گرینگیی یۆتۆپیا ‘ئۆسکار وایلد’ی رۆماننوس روانگەیەکی تەواو پوزەتیڤی بەرامبەر بە یۆتۆبیا هەیە. لای ئەو یۆتۆپیا یارمەتی مرۆڤ دەدا بە شێوەیەکی باشتر کۆمەڵگا دامەزرێنێ. لای ئەم نووسەرە پێشکەوتن بریتییە لە بەحەقیقەتکردنی یۆتۆپیا. یۆتۆپیا لە ژیانی هەمووماندا هەیە، هەر لە تاکەوە بگرە تا کۆ، کۆی وەک حیزب و گروپ و رێکخراو. ئێمە چ لە ژیانی تاکەکەسیماندا و […]
-
گۆڕان بە بێ یەکگرتوویی
دەگوترێ خەڵکێکی کەم بیردەکاتەوە و زۆرینەی هەر زۆریش شوێن دەکەوێ. رەنگە ئەمە بۆ سەردەمانێک دەیخوارد، ئەمڕۆکە وەزع گۆڕاوەو دەتوانین بڵێین خەڵکێکی کەم خاوەن دەسەڵاتن و زۆرینەی هەر زۆریش شوێن دەکەون. دەسەڵات و هێز جێگای بیری گرتووەتەوە. ئەوەندەی هێز دەتوانێ شەرعیەت ببەخشێ، بیر نایبەخشێ. تەنانەت مەرج نیە هێز خاوەن بیریش بێت، تەنیا ئەوەندە گرینگە بتوانێ بیسەلمێنێ […]
-
جیاوازیی رزگاری و ئازادی
جیاوازیی رزگاری و ئازادی زۆر جار زۆر کەس، گروپ، چین، گەل و نەتەوە لە ستەم رزگاریان بووە بە بێ ئەوەی بە ئازادی گەیشتبن! لە راستیدا رزگاری نەبووەتە هۆکاری دابینکردنی ئازادی. لێرەوە بەو مانایە دەگەین کە دەکرێ لە نێوان چەمکی رزگاری و چەمکی ئازادی جیاوازی هەبێ. واتە رزگاری و ئازادی کتومت یەک شت نین و هەر […]
-
دەرگاکە پێوەدەدەم
دەرگاکە پێوەدەدەم ئەگەرچی ساڵانی ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام لای ئەو هێشتا ئەو ماوە، لە شوێنێک دەژی، نەمردووە و بەڕێوەیە بۆ ئەوەی رۆژێک لە رۆژان بگەڕێتەوە. بۆیە هەموو شتێکی وەک جاران راگرتووە، ژوورەکەی، وێنەکانی سەر دیوارەکان، جێ و بانەکە، کتێبخانە گچکەکە، تەنانەت ئەو چەند کتێب و دەفتەر و قەڵەمەی وا لەسەر عەرزەکە بەجێماون. لای وایە ئەو دیسان […]
-
چیرۆکی ساڵان
ئایین بە عەقڵی زانستی شی ناکرێتەوە. لەبەر ئەوەی زانست لەسەر شتە بەرهەستەکان کاردەکا یاخود بەشوێن بەڵگە عەقڵییەکانەوەیە، بەڵام ئایین دیاردەیەکی بان سروشتییە و نە دەتوانین لە رێگای زانستییەوە تاقی بکەینەوە و نە دەتوانین بەڵگەی عەقڵانیی بەشێوەی زانستی بۆ بهێنینەوە. بەڵام ئایین هەیە و بەردەوام لە ژیانی کۆمەڵگا و مرۆڤەکاندا دەوردەگێڕێ. تەنانەت ئەوانەیشی وا بە زانستەوە […]
-
شۆکی گەورە
شۆکی گەورە هەموو نووسەرێک دەبێ لە ژیانیدا شۆکێکی گەورەی بەرکەوتبێ بۆ ئەوەی بتوانێ ببێ بە نووسەر. شۆکێکی گەورەی رۆحی کە هەڵدەداتە گۆڕانێکی دەروونی سەیر و لەوێوە وزەیەک لە هەناویدا ئازاد دەکا کە بۆ خۆیشی بەجوانی نازانێ چییە و تەنیا لە رەوتی نووسین و بەردەوامییەتی تیایا دەتوانێ کەمکەم بیناسێ و پێناسەی بکا،… جا چ بۆ خۆی […]
-
حق با کیست
حق با کیست رمان “آنچە در انتظار من بود” اثر رماننویس زن ایرانی ‘پرینوش صنیعی’ کە بە زبان نروژی هم ترجمە شدەاست را خواندم. رمان ماجرای زنی است بە اسم ‘معصوم’ برآمدە از یک خانوادە سنتی و مذهبی کە همراە خانوادەاش قبل از انقلاب ۵۷ از شهر قم بە تهران پایتخت کوچ می کنند و […]