نوێترین بابەت
-
تیشکی ئاسمان
تیشکی ئاسمان پێش ئەوەی شەڕ لە شارەکەمان دەست پێبکا، شەوێک ئاسمان کونی تێبوو، تیشکێکی شینی تۆخ تێکەڵ بە قاوەیی لێیەوە هاتە دەر و رێک لە حەوشەکەی ئێمە گەیشتە سەر زەوی. تیشکەکە وەک کۆڵەکەیەکی ئەستوور و رەپ لەو بەرزاییە نادیارەوە کشابوو هەتا ماڵەکەی ئێمە. منداڵەکان کە چاویان بەو تیشکە سەیر و سەمەرەیە کەوت، قیژەیەکیان لێبووەوەو لە […]
-
ژووری ژمارە سیانزە
ژووری ژمارە سیانزە کە لە ئۆتۆمبیلەکە دابەزی، شۆفیرەکە دەرگای پشتەوەی بۆ کردەوە و جانتاکەی دایە دەست. ئەمیش بە ئیشارەتی دەست سوپاسی کرد و لە باڵاخانەکەی بەردەمی رووانی. خانوویەکی قەدیمی بە دەرگایەک لە ناوەڕاستیدا و بەو پەنجەرانەوە کە وەک چاوی ماندوو، ساڵانی ساڵ بوو لە هەمان دیمەنی بەردەمی خۆیان دەڕوانی. دیمەنیش، دەشتێکی کاکی بە کاکی کە […]
-
مۆسیقا
مۆسیقا کە جانتای پێچایەوە و بەڵێن بوو بۆ هەمیشە ئەودیو سنوور بکەوێ، بۆ چەند چرکەیەک راوەستا. باشە، چی وەک سەفەرەکەی بۆ هەمیشە لە گەڵ خۆی هەڵگرێ، یادەکان، وێنەکان، خەونەکان یاخود شتێکی تر؟ هەڵبەت گەر شتێکی تری هەبێ. سەیرێکی چواردەوری خۆی کرد، هەمان دیمەن و هەمان دیوارەکانی ساڵان. فێنکاییەک لە دەرگاکەوە خۆی بە ژوورێدا کرد، فێنکاییەک […]
-
دوو کورتیلە چیرۆک (تفەنگ،فیشەکەکان)
دوو کورتیلە چیرۆک (تفەنگ،فیشەکەکان) تفەنگ دوو منداڵ، پێکەوە لە گەڕەکێک لە دایک بوون و گەورەبوون. بوون بە هاوڕێی گیانی بە گیانی. کۆڵانەکە بەوانەوە خۆی بە کۆڵان دەزانی. کە گەورە بوون یەکیان بە رێکەوت لەو سەری کۆڵان تفەنگێکی دۆزییەوە کە کەسێک لە شەوێکی ئەنگوستەچاودا جێی هێشتبوو. تفەنگەکەی هەڵگرتەوە، بۆ سبەی کردیە شانی و چووەوە بۆ کۆڵان. […]
-
سوپاس باوکە گیان
سوپاس باوکە گیان! کچێک لە سەر گۆڕەکەی باوکی دانیشتووە. مەرگی باوکی باوەڕ ناکا. نازانێ بۆ. گوناحی باوکیەتی، بیرەوەرییەکانە، خۆشەویستی، یان هەمووی ئەمانە پێکەوە،… نازانێ. ئەو دەزانێ لە شوێنی دانیشتنەکەیەوە هەتا لای باوکی رەنگە تەنیا دوو مەتر بێت. بەڵام درێژترین مەودای جیهان، وەها کە وەڕەزی دەکا، یەکجار وەڕەز. جاری وایە هەست دەکا گەر لەو بێدەنگییەدا کەمێک […]
-
تاکسیی رەش
تاکسیی رەش سۆزانییەکانی شار، لە ئەم بەراوبەری جادەکان لە سەر شۆستەکان بێ منەتانە راوەستاون و، چاوەڕوانی مشتەرییەکان دەکەن. کە دێن، لە دووانیوەڕۆوە دێن. سەرەتا یەکە یەکە و ئەوجار بە گروپ لەو سەیارانەدا کە پیاوەکان شۆفیریانن و ئیدی ژمارەیان تا دێ زیاد دەکا. کە شەو دادێ و دونیا تاریک هەڵدەگەڕێ، تەنیا ئەوانن زیندەوەرەکانی ناو سێبەر و […]
-
سەقای مێژوویی
سەقای مێژوویی خولەی دراوسێمان کەرێکی پیری چڵکنی گەڕی پێیە کە کاتی خۆی کەرە بەڕەڵڵا بووە. لە شارەکەی ئێمە، شەش پووت ئاوی سەر پشت دەخا و لە کاتێکدا بۆ خۆیشی بە شەلە شەلە بە شوێنیەوەیە، کۆڵان و کۆڵان ئاو بە شاری تینوو دەفرۆشێ. کەرەکە، کە لە ژێر باری قورسی سەر پشتیدا هینکە هینکی دێ و ئارەقە […]
-
کڵاشینکۆف
کڵاشینکۆف سەیرێکی کڵاشینکۆفەکەی دەکا. تفەنگێکی رووسی. جوان و سەرنج راکێش. پیاو، هەر حەز دەکا لە شانی کا و لەبەر ئاوێنەدا راوەستێ و لە خۆی بڕوانێ. لە خۆوە نیە ناوی کڵاشینکۆفە! کە لە شانی دەکا دەبێ بە کەسێکی تر. کەسێک کە بڕوای بە خۆی و بە باوەڕەکانی هەیە و، گومان چییە لە لای هەر دەست ناکەوێ. […]
-
آزادی، مسئولیت و خوشبختی
آزادی، مسئولیت و خوشبختی داستایفسکی نوشت کە اگر خدا وجود نداشتە باشد در غیابش همە چیز مجاز می شود. اگزیستانسیالیستها (وجودگرایان) نیز گفتند کە در حقیقت در بیرون از وجود آدمی هیچ تکیەگاهی پیدا نمی شود و بە همین جهت انسان در حقیقت موجودی تنهاست، و ضمن تاکید بر اینکە در غیاب خدا همە چیز […]