نوێترین بابەت
-
تەڵقینی شێواو
تەڵقینی شێواو وەک دەڵێن خوا بۆ خۆی رزق و رۆزی هەمووان دەگەیەنێ. بەم شێوەیە بێت یان شێوازێکی تر، گرینگ نیە، گرینگ ئەوەیە دەیگەیەنێ و لە راستیشدا دەگات. تەنیا دەبێ مرۆڤ سەبری هەبێت. وەک چۆن پلانی داڕشتنی دونیا بە میلیارد ساڵی خایاند و کەچی دوواتر لە چەند رۆژێک دا کارەکە بە کردەوە تەواو بوو، هەر ئاواهایش […]
-
گوڵە رێواس
گوڵە رێواس لە ناو دۆڵێکی کپ بە گەرما لە کاتێکدا هەتاو یەک لە چواری سەفەرە ئاسمانییەکەی بە بەرەوە ماوە، دانیشتووە و چاوەڕوانە. لاپاڵەکان کە خەریکن لە کوڵینی بەر گەرمای نیوەڕۆ دەبنەوە، بەرە بەرە خۆ لە بەر سێبەردا رادەکێشن. ئەم کە هێشتا چاوەڕوانە، نازانێ بۆ بەڵام دڵنیایە لەوەی کە ئەم وێنە کپە هەتا هەتایە، هەتا ئەم […]
-
دیژاڤو
دیژاڤو1 لە ژیانیدا، هەندێ وێنە و رووداوی رۆژانە هەبوون کاتێک بە سەریاندا دەکەوت هەستی دەکرد لەوە پێش دیتوونی. بۆ وێنە، شەڕەکەی پادگان. ئەو شەڕەی لە کاتی منداڵی بە خەو بینیبووی، ساڵانی دواتر کاتێک تفەنگ و تۆپ و هاوەنەکان کەوتبوونە نەعرەی شێتانەیان و لە ژێر تۆزی تەقینەوەکان دا کۆڵانیان لە خوێن گەوزاندبوو، رێک هەمان دیمەنی بینیبووەوە، […]
-
کۆڵانێک پڕ لە خەیاڵ
کۆڵانێک پڕ لە خەیاڵ لە کۆڵانێکدا سێ پیاوی سەرەتانی دەژین. خانووەکانیان بە تەنیشت یەکەوەن. چ رێکەوتێکی سەیر! لە بەرامبەریشیاندا، لە ژێرزەمینێکی ماڵێکدا بێوەژنێک لە گەڵ سێ کچۆڵە ناسکۆڵە کەم تەمەنەکانی دەژین. هەموو رۆژێک سەرەتانییەکان لە پەنجەرەکانیانەوە چاو لەو سێ منداڵە دەکەن وا شەرمنانە و سرک لە بەر دەرگادا یاری دەکەن و خۆزگەیان پێدەخوازن کە هێشتا […]
-
گەڕانەوە
گەڕانەوە کە گەڕایەوە ئەگەرچی تا خانووی جەللاد مەودایەکی زۆری نەبوو، بەڵام داموکایەوە و چووە سەر چۆک و، خاکی ماچ کرد. ئەگەرچی بۆنی جەللاد دەهات و هەستی بە چاوەکانی لە پشت پەنجەرە تاریکەکاندا دەکرد، بەڵام ئەمە نەبووە هۆی ئەوەی مشتێک خۆڵ هەڵنەگرێت و لێی رانەمێنێت و تامی نەکا. ئەو لە سەر ئەو شەقامە وایکرد کە سەرێکی […]
-
سەرێک لە بیابان
سەرێک لە بیابان لە بیابان سەرێک لە شەڕەکان بە جێ مابوو. سەرێکی زیندوو کە جەستەی لە شوێنێک بە مردوویی مابووەوە. سەرەکە، کە هێشتا نەیدەزانی دیسان بە شوێن هاوڕێکانیدا بڕواتەوە و رێگای ئەوان بگرێتەوە بەر، یاخود بەرەو ماڵەوە بگەڕێتەوە، دەستەوەستان لە توانای بڕیاردان و، بێ توانا لە دۆزینەوەی رێگاکان لەو بیابانەدا لە دەورووبەری خۆی دەڕوانی. ئەو کە […]
-
دووانیوەڕۆیەکی گەرمی هاوین
دووانیوەڕۆیەکی گەرمی هاوین بە شوێن شتێکدا وێڵە. لە مێژە. ئەگەرچی دەڵێن گەڕان و دۆزینەوەی شتێک کە زۆر لە مێژە ونە، مەحاڵە، بەڵام ئەو هەر بە شوێنیەوەیەتی. هۆکاری وازنەهێنان، حەزی خۆیەتی یان لەمێژینە بوونی شتەکە، نازانێ. دەڕوانێ، دەست دەگێڕێ و بۆن دەکا. وەک بڵێی شتەکە هەر لەم دەورووبەرانەدا بێت. ئەو ئەم سێ کردەیەی خۆی ناو ناوە […]
-
دوانیوەڕۆیەکی گەرمی هاوین (دەنگ)
دوانیوەڕۆیەکی گەرمی هاوین (دەنگ) خوێندنەوەی چیرۆکی “دوانیوەڕۆیەکی گەرمی هاوین” ئەم چیرۆکە لە کتێبی “سێوە گڕاویەکان” چاپ کراوە.
-
تەرمێک لە پشت دەرگا
تەرمێک لە پشت دەرگا ئەگەرچی بە شەودا چەکدارەکان لە کۆڵانەکەی ئەوانەوە و رێک لە بەر دەم خانووەکەیانەوە لە کاتێکدا سێبەری چەکەکانیان دەیدایە سەر پەنجەرەکان، تێدەپەڕین و بۆ شەوی دوواتریش تەرمەکانیان بوون دەگەڕانەوە، بەڵام ئەو سەرتاسەری ئەو ساڵە گومانی لە هەبوونی شەڕەکە کردبوو. ئەگەرچی دەنگی تەقەی تفەنگ و دەنگی زرمەی تۆپ و ئاە و ناڵەی بریندارەکان […]
-
سەرنجێک لەسەر بۆچوونەکانی عەزیز مەحموودپوور
سەرنجێک لەسەر بۆچوونەکانی عەزیز مەحموودپوور نووسینێک لەسەر نووسینەکەی کاک عەزیز مەحمودپوور لەسەر رۆمانی “باڵندەیبریندار، ماسی سەرسام”رەخنە یان کامێنت، سەرنجێک لە سەر بۆچوونەکانی عەزیز مەحموودپوورنووسینی: رەسوڵ سەفەریانی با پێش هەموو شتێک کورتەیێک لەسەر رۆمانەکە بنووسین کە بەداخەوە هیچکام لەو نووسین و رەخنانەی لەسەر ئەو رۆمانە نووسراون، ئاماژەیان پێ نەداوە. رۆمانی “باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام” لە نووسینی […]
-
مردووەکان کوشتیان
مردووەکان کوشتیان گردێکی خڕ لە ناوەندی شارێکدا. بە سەدان ساڵ لەوە پێش کرا بە گۆڕستان و بە سەدان ساڵ دووای ئەوەیش مەنبەعی ئاوی تیا دروستکرا و، تەنیا بە چەند دەیە لەوە پێشیش بنکەیەکی سەربازی تیا چێکرا. ئیتر مردووەکان و ئاوی شار و سەربازەکان لەو کاتەوە پێکەوە لەو سەرە دەژین. مردووەکان کە بە سەدان ساڵ ئازادانە […]