برچسب: فەڕۆخ نێعمەت پوور
-
شەوێکی ئاخری هەفتە
شەوێکی ئاخری هەفتە ئاخری هەفتەیە و، ماشینەکە کە تۆیۆتایەکی کۆنی دوو درگای مودێل نەوەدو دووە بە ناو شەقامەکانی ئۆسلۆدا دەخولێتەوە. شۆفیرەکە لە دەورووبەری خۆی دەڕوانێ بە تەمای مشتەرییەکی قاچاخ کە بە دوور لە چاوی پۆلیس سواری بکا و بیگەیەنێتە شوێنی مەبەست. دەبێ وشیار بێت، لەبەر ئەوەی تاکسی رەش یاساخە و گەر بیگرن وەها جەریمەی دەکەن […]
-
شێرەقوڕینە
شێرەقوڕینە چەند رۆژێکە لە پشت شاخەکەی باشووری شارەوە، تۆزێکی زۆر بە ئەسپایی دێت و خۆی بە ئاسمای شاردا دەکا. سەرەتا زۆر دیاری نەدەدا، بەڵام بەرەبەرە خەست بووەوە وەها کە ئاسمانی شینی لێڵ کرد و خۆی بە هەموو کووچە و کۆڵان و خانووەکانی ناو شاردا کرد. چاوەکان دەستیان کرد بە سووتاندنەوە و، گەروو بە گیران. ئیتر […]
-
ئەو بەیانییە
ئەو بەیانییە ئەو بەیانییە، سالەی پوورە رێحان بە دەنگەدەنگی دایکی لە خەو خەبەری بووەوە کە دەیگوت “هەتیوە هەستە، هەستە دنیا ئاو بردی و کەچی تۆ هەر لە ناو جێگاکەتا وەک سیپاڵ پاڵ کەوتووی و ئەتلێیتەوە،… هەستە هەستە!” سالە کە پشتی لە دایکی بوو، بە سەر شانی چەپدا وەرگەڕا و، بۆڵاندی کە “رۆژێک نەبوو بە دڵی […]
-
پرسی جوانی
پرسی جوانی ئەمە دەقەی لە بەردەستی خوێنەراندایە وتووێژێکە بەڕێز ئەورەحمان مارف لە گەڵ فەڕۆخ نێعمەتپوور سازی کردووە و، لە کتێبێک بە ناوی ‘ئیستاتیکا و جیاوازی’ لە هەولێر لە لایەن خانەی موکریانی یەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە. * جوانی یانی چی؟ ـ جوانی هەم پرسیارێکی فەلسەفییە و هەم پرسیارێکە خۆی لە چوارچێوەی ستاتیکادا واتە فەلسەفەی جوانناسی […]
-
کۆڵوانە سوور
کۆڵوانە سوور کۆڵوانە سوور لەگەڵ ئەوەی بە گۆرانی زۆریان بەسەردا هەڵگوتبوو کە “کۆلوانە سوور تۆم دەوێ، چارۆکە سوور تۆم دەوێ”، بەڵام هەر نەیتوانیبوو شووبکات و بە تەنێ و بە کچیەتی مابووەوە. دەڵێن هۆکارەکەیشی ئەوە بوو ئەو گۆرانی بێژەی وا ئەم شیعرەی بە سەردا گوتبوو زۆر زوو لە تەمەنی لاویەتیدا مردبوو و ئیتر لە دووای ئەمە […]
-
بەفر
بەفر ساڵەکان لەرەگەزی بەفر بوون بەرەبەرە سپی هەڵگەڕاین توێژاڵێک لە تیشک وەک کفن لێمان ئاڵا تەمەن نوورانیی کردین بەو پێستە گرینج گرینج و داهێزراوەوە وا رۆژانی زووی داگیر کرد. لە ناو مێشکمدا باڵندەیەک دەخوێنێ ماوم خۆمم: باڵندەیەکی خەمین؟ یان خەیاڵی گوێسبانێکی تر، هێلانەیەک تەژی لە دوو بێچوو و بەردەمێک لە رووانینێکی بێ سنوور؟ پووشێک بە […]
-
گواستنەوە
گواستنەوە لە دووای ئەوەی ماڵە کۆن و قەدیمییەکەیان لە لای بونگایەک دانا و فرۆشتیان، گواستیانەوە بۆ ئاپارتمانێکی خنجیلانە و خۆشی تا رادەیەک نوێ. تەنیا خۆی و دایکی بوون. دایکی، حەوت شەو و حەوت رۆژی رەبەق بە بێ راوەستان لە ژوورەکەی خۆی کە پەنجەرەیەکی گچکەی تیابوو، بەیادی خانووەکەیان، هەموو بیرەوەرییەکان و یادگارییەکانی گریا. ئەویش لێی گەڕا […]
-
ژیان بەردەوامە
براگەورەکەم شاعیر بوو. وەک بۆخۆی دەیگوت لێدانەکانی سەردەمی منداڵی باوکم و تووڕەبوونەکانی باوەگەورە و مەزڵومییەکەی دایکم ببوونە هۆکاری شاعیریەتییەکەی. ئەو کە نزیکەی سی ساڵ تەمەنی بوو و هێشتا بە دزییەوە جگەرەی دەکێشا، لە ژوورەکەی دادەنیشت و لە کاتێکدا دەفتەرەکەی بەباوەشەوە دەگرت، بە قەڵەمە ‘بیگ’ە رەشەکەی بە وتەی خۆی شیعرە نەمرەکانی دەنووسی. یەکێک لە شیعرەکانی ئەمە […]
-
ئەحەکان
ئەحە سینگ شێر کە سەرەتا گوێی بە ئەحە فشەکەر نەدەدا، لە دووای ئەوەی ئەحە چەند جارێک چاییەکانی بۆ حسێب کرد و بۆ کەبابێک لە باشترین کەبابخانەی شاریش دەعوتی کرد و بگرە بە دەسماڵە مەشەدییەکەی دەوری ملی پێڵاوە رەشەکانیشی بۆ سڕییەوە، ملی دایە ئەوەی ئەحە فشەکەر شوێنی بکەوێ و بە یەک یاخود نیو هەنگاو لە دوواوە بە شوێنیا بڕوات.