دسته: نوسینی چیرۆک
-
ئیتر قەدەغەیە
ئیتر قەدەغەیە ئەو ساڵەی شۆڕش کرا و شا رووخا، چیتر دایکم منیشی لەگەڵ خۆی نەبرد بۆ حەمام. دیارە ئەمە بەڕێکەوت بوو و، هیچ جۆرە پێوەندییەک لە نێوان ئەم دوو رووداوەدا نەبوو. کە شا ئێرانی جێهێشت تەمەنی پەنجاو نۆ ساڵ بوو و، کە دایکیشم بڕیاری دا چیتر من لەگەڵ خۆی نەبا بۆ حەمام تەمەنم حەوت ساڵان […]
-
کۆڵەکە
کۆڵەکە لەم رۆژانەدا بەسەر دەفتەرێکی کۆنی خۆمدا کەوتم. هی ئەو سەردەمەی وا هێشتا قەڵەم و کاغەز باویان مابوو و، مەرکەب بیرەکانی دەهۆنییەوە. لە کتێبخانەکەمدا لە پشت ریزی کتێبەکانەوە دۆزیمەوە. قاتی سێهەم بەدەستی راستا. لە پشت کتێبە مێژووییەکانەوە. دیارە مەبەستم لە دۆزینەوە ئەوە نیە ونم کردبێ. نا، مەبەستم ئەوەیە کە لەدووای ساڵانی ساڵ دیسان بەسەریدا کەوتمەوە. […]
-
کۆترباز
کۆترباز کۆترباز بووم. خاوەنی دەیان. لە رەش و سپی و تەوقی و کەلەرەش و ئەبڵەقەوە بگرە، تا قاچ پەڕدار و شاباڵ سپی و تەک رەش. زۆربەی کاتەکان لەلایان بووم. دانم پێدەدان، کولانەکانیانم خاوێندەکردەوە، یاخود هەڵمدەفڕاندن. جاری وابوو بە کۆ هەر هەموویان. هەڵبەت باشتر بڵێم، نەک هەموویان، چونکە هەمیشە چەند دانەیەکیان لەسەر هێلکە بوون. کە هەڵمدەفڕاندن […]
-
خۆزگەم بە یووسف
خۆزگەم بە یووسف خەڵکی وەڕەزن. مەبەستم ئەوەیە لە حکومەت. وا دەڵێن. نا، هەر ناڵێن، بەڵکو پیشانیشی دەدەن. تەمەنیشم ئەوەندە ئیزندەدا کە ئەمە وەک کردە یاخود خەسڵەتێکی مێژوویش لەواندا ببینم. من ساڵی ۱۳۵۷م جوان جوان لەبیرە. لە هەموو شوێنێک گلەیی و گازندەیە. هەر لە دووکاندارەوە بگرە تا لاوی بێکاری سەرشەقام، پیاوە دەوڵەمەندەکان، خوێندکار و خوێندەوارەکان. لە […]
-
خەم مەخۆن!
خەم مەخۆن! خانووەکەی ئێمە چەند قات بوو، بەڵام نە ژووری هەبوو، نە هاڵ، نە ئاودەست، نە حەمام و نە ئاشپەزخانە. خانووەکەی ئێمە چین چین، خڕخڕ لەسەر یەک هەڵچنرابوو. ئەو کونانەی لە تەنیشت و لەسەر یەکتر راوەستابوون. رەنگە بەرزترین خانووی گەڕەکێکی چۆڵیش! خانووەکەی ئێمە نە فەرشی تیا راخرابوو، نە مێز و کورسی تیابوو و نە وێنەی […]
-
ماڵئاوا تا ساڵێکی تر!
ماڵئاوا تا ساڵێکی تر! وتی رەنگە ئەمساڵ کەمێک درەنگتر تێپەڕێ. وتی مەبەستم کاتە. وتی لام وایە ئەمساڵ درەنگتر دەگوزەرێ و، بەم شێوەیە ژیانمان درێژتر دەبێتەوە! بیرم لە چرکەکان کردەوە، لە خولەک و لە کاتژمێر. راستی کات کامیانە؟ رەنگە کات رۆژەکان و مانگەکانیش بن، یان ساڵەکان. راستی ئێمە زیاتر هەست بە کامیان دەکەین؟ باوەڕم پێکرد. لێکمدایەوە […]
-
عەداڵەت
عەداڵەت فەرەیدوون پشیلەیەکی کڕی. پشیلەیەکی رەشی قەترانی بە دوو چاوی سەوزەوە. چاوەکانی وەها دەبریسکانەوە کە دەڵێی دوو گچکەهەتاوی ورد بوون لەو دووردوورانەوە لە ناو دڵی شەودا. باوکی کە ئەمەی بیست، تەرکە ماڵی فەرەیدوونی نەکرد؛ بەڵام ئیستا کەمتر سەردانی دەکردن. کە دەیشچوو وەک جاران نەبوو. بە مڕومۆچی دادەنیشت و، بە دڵەڕاوکێکی نهێنی و قێزێکی ئاشکراوە دەستی […]
-
ئەو نامانەی قەت نەگەیشتن
هەموو مانگێک کاتێک مانگ دەبێ بە چواردە، دارستانە چڕەکەی دەوری ئاوایی تاریکتر لە هەموو ساتێکی تر پڕ دەبێ لە رۆحە سەرگەردان و ترسناکەکان. خەڵکی ئاوایی لە ترسانا درگاکانیان دادەخەن، گڵۆپەکانیان کزدەکەن، پەردەکانیان دادەدەنەوە و لە کاتێکدا دایکان منداڵەکانیان لە باوەش دەگرن و گەورەکان چاو لە سەر دەرگاکان هەڵناگرن، لە ترسی ئەوەی نەکا رۆحەکان بێن و […]
-
جوێنەکانی باوکم
جوێنەکانی باوکم باوکم جوێنفرۆش نەبوو. بەپێچەوانەوە زۆر بە حورمەت و بەڕێز بوو و تەواوی خەڵک گەڕەک و بگرە هەموو ئەوانەیشی وا خەڵکی گەڕەک نەبوون و بەڵام دەیانناسی، سوێندیان بە سەری دەخوارد و بە پیاوێکی یەکجار باشیان لێکدەدایەوە. ئەمە درێژەی کێشا هەتا دایکم مرد. دایکم کە ژنێکی ساخ و سەلامەت و بەکار بوو، کتوپڕ نەخۆشییەکی سەیری […]
-
گۆرەوییەکانم چوون بۆ سەفەر
گۆرەوییەکانم چوون بۆ سەفەر من قەت زۆر حەزم بە سەفەر نەبووە. هەمیشە خۆم لێ پاراستووە. نازانم بۆ. رەنگە هۆکارەکەی ئەوە بێ ناتوانم عادەتەکانم تەرک کەم. کە خووم بە شتێک گرت، ئیتر بەردانی مەحاڵە. وەک دەڵێن یەکەناسم. ئەوەی هەیە هەر ئەوە دەبێ وا هەم. بۆ خۆیشم رازیم. هەست بە دڵەڕاوکێی کەمتر دەکەم. من ئەو مرۆڤانەم بینیوە […]
-
لە دەرگای نەدا
لە دەرگای نەدا غەفور پیاوێکی بە ئیمان و خواترس بوو. سەری دەچوو، نوێژی نا. هەمیشە یەکەم کەس بوو لە مزگەوت بۆ نوێژی جەماعەت سەروسەکوتی پەیدا دەبوو. تەسبێحە رەشە دەنک قەزوانییەکەی دەخستە گیرفانی پانتۆڵەکەیەوە، ئەوسا قۆڵ و دەرەلینگی پانتۆڵە فش و شۆڕەکەی هەڵدەکرد، دەستنوێژی دەگرت و دەچوو لە پشت سەری مامۆستا رادەوەستا. “ئەڵڵاوئەکبەڕ!” هەر بەو شێوازەیش […]