نوێترین بابەت
-
گۆرەوییەکانم چوون بۆ سەفەر
گۆرەوییەکانم چوون بۆ سەفەر من قەت زۆر حەزم بە سەفەر نەبووە. هەمیشە خۆم لێ پاراستووە. نازانم بۆ. رەنگە هۆکارەکەی ئەوە بێ ناتوانم عادەتەکانم تەرک کەم. کە خووم بە شتێک گرت، ئیتر بەردانی مەحاڵە. وەک دەڵێن یەکەناسم. ئەوەی هەیە هەر ئەوە دەبێ وا هەم. بۆ خۆیشم رازیم. هەست بە دڵەڕاوکێی کەمتر دەکەم. من ئەو مرۆڤانەم بینیوە […]
-
لە دەرگای نەدا
لە دەرگای نەدا غەفور پیاوێکی بە ئیمان و خواترس بوو. سەری دەچوو، نوێژی نا. هەمیشە یەکەم کەس بوو لە مزگەوت بۆ نوێژی جەماعەت سەروسەکوتی پەیدا دەبوو. تەسبێحە رەشە دەنک قەزوانییەکەی دەخستە گیرفانی پانتۆڵەکەیەوە، ئەوسا قۆڵ و دەرەلینگی پانتۆڵە فش و شۆڕەکەی هەڵدەکرد، دەستنوێژی دەگرت و دەچوو لە پشت سەری مامۆستا رادەوەستا. “ئەڵڵاوئەکبەڕ!” هەر بەو شێوازەیش […]
-
بازگشت بیهوده
بازگشت بیهوده مجموعه داستان: بازگشت بیهودهنویسنده: فرخ نعمت پور چاپ: انتشارات 49 کتاب سوئد “آنچە مورد علاقە من است کشفیات پوچی نیست، بلکە نتایج آنهاست.” آلبرت کامو فهرست: (داستانها):1- اوکراین مُرد2- بر فراز هیمالایا3- بازگشت بییهوده4- خواب وحشتناک5- بهترین شغل دنیا6- در خدمتم7- سه حادثه بزرگ8- در عربستان9- کوچه بن بست10- سیاه – سفید11- تلویزیون […]
-
ئاگر
ئاگر بەیانی کە لە خەو هەستام، هەستمکرد جەستەم ئاوساوە. هەستمکرد بە هەموو لایەکدا وەها کشاوم کە چیتر لە ژوورەکە و لە دونیادا جێم نابێتەوە. پەتووەکەم لەسەر خۆم فڕێدا. رووت و قووت راکشابووم. بە سەر سوڕمانەوە بینیم جووتێک مەمک لە سەر سینەم روواون، ناوگەڵم تەڕتەڕ بووە و سمتم وەک هەرمێی لێهابووە. جەستەم گەرم گەرم داهاتبوو، […]
-
رهبر
(برگردان: ماجد فاتحینویسندە: فرخ نعمت پور) رهبر رهبر در دل کوه داخل پناهگاهی است ساختەشدە با سیمان و بتون، پناهگاهی با چندین اتاق تو در تو کە رویش با صدها و هزارها تن سنگ و ماسه پوشانیدەشدە. رهبر دهها سال می شد کە در این پناهگاه مستقر بود، و رهبری انقلابیون حول و حوش و فراسوی مرز […]
-
در خدمتم!
در خدمتم! آن شبی کە ولادیمیر پوتین بە خواب جو بایدن آمدەبود، و جو فرداش بە رئیس جمهور روسیە زنگ زدەبود کە: “هی ولادی جون! راستش دیشب کابوس عجیبی دیدم، تو خوابم تو بە اوکراین حملە کردەبودی و با تانکا و سربازات داشتی اوکراین رو شخم میزدی کە سراسیمە از خواب پریدم، میدونی باورم […]
-
هەر ئەوەندەی بێتەوە بیرم
هەر ئەوەندەی بێتەوە بیرم ساڵی ۹۴ی زایین، لە ئەوپەڕی باوەڕ بە سەرکەوتنی رێباز و ئایدیاکانم، کتوپڕ خۆم لە ناوەڕاستی شاری ئانکارادا بینییەوە. گێژ و وڕی ئەوەی بەسەرمدا هاتبوو، لە بینا بەرزەکانی دەورووبەری خۆم و شەقامە قەرەباڵغەکانم رووانی. بە خۆم گوت رەنگە هەموو شتێک خەونێکی بێتام بێت. خەونێک لە چەشنی ئەو خەونانەی کە بێهۆ هەر لە […]
-
ئێوارەیەکی بابۆس
ئێوارەیەکی بابۆس ئێوارەیەکی بابۆسبابەت: رۆماننووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوورچاپ: وەشانخانەی 49 کتێب، سوید …سێبەرەکە هەروا بێدەنگە. نەکا من هەڵە بم؟ نەکا خەیاڵ منی لەگەڵ خۆی بردبێ. رادەکشێمەوە و، چاوەکانم دەقونجێنمەوە. دەست بەرزدەکەمەوە و پەنجە بە سەر تابلۆی قیژەی پشتی سەرمدا دێنم. تابلۆ بەناوبانگەکە سەیرەکەی مونک. بیر لە شیوازی سەیری رەنگەکەی (ئاسمانی سوور و دونیای شین) و، ئەو جەستە […]
-
سبەی هەتاو هەڵنایەت
سبەی هەتاو هەڵنایەت ئێوارە کاتژمێر چوار و نۆزدە دەقیقە کاتێک خۆر داچوو و، ئەستێرەکان لە ئاسمانی بەرزی پاییز کەوتنە جریوەجریو، بە هاوڕێکەم وت شەوێکی درێژ دەبێ و رەنگە سبەی هەتاو هەڵنەیەتەوە. بە سەرسوڕمانەوە سەیری کردم. وەک بڵێی بپرسێ ئەدی چار؟ وتم وا باشە بڕۆین! وتی بۆ کوێ؟ وتم بۆ ئەو سەرزەمینەی وا جارێکی تر بەڵێنە […]
-
رۆژەکان تێپەڕین
رۆژەکان تێپەڕین دکتۆر گوتی سێ مانگی تر دەمری. سەرەتانم بوو. نە گوتم باشە و نە گوتم نا. تەنیا لێم رووانی. نا سەیری سەعاتەکەیشم کرد. کاتژمێر یەک و نیو بوو. دکتۆر لە پێڵاوەکانم کە جووتێک شبراوی رەش بوون، رووانی و منیش وەدەرکەوتم. دوواتر سوار تاکسی بووم و، بۆ ماڵەوە گەڕامەوە. تا چەند رۆژێک بە کەسم نەگوت. […]
-
برگزیدن رمان “گرداب” از جانب “کانون فرهنگی رود” کشور سوئد
برگزیدن رمان “گرداب” از جانب “کانون فرهنگ رود” کشور سوئد ضمن تبریک به مناسبت روز جهانی کتاب، رمان “گرداب” به کردی “گێژاو“نوشته فرخ نعمت پور از جانب “کانون فرهنگی رود” کشور سوئد برگزیده شد. به همین مناسبت این کانون قرار است تعداد 300 جلد از این اثر توسط انتشارات 49 کتاب به همه کتابخانه های […]